بوونەوەری پیرۆز
September 24, 2017
وتار و بیروڕا
ئێستا مێژوویەكی نوێ دەستپێدەكات بۆ هەموو مرۆڤایەتی و گەلی كوردستان دەروازەی ئەو مێژووەیە. ئیرادەی ئاشتیخوازی كوردستانیان هەموو ئەو كڵێشانە تێكدەشكێنێت كە لەسەر بنەمای زەبر و زەنگ و فرتوفێڵ و درۆی دەوڵی و هەڕەشە و گەڤوگوڕ و سیادەی قەڵپی دەوڵەتدا مرۆڤایەتی ئازار دەدا.
ڕووبەڕووبوونەوەی كوردستان لەگەڵ جیهاندا ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ دیوە دزێوەكەی مرۆڤایەتی. ئەو ڕووە دزێوە سەرئەنجام تێكدەشكێت لە بەرانبەر ڕەوایەتی و پەیامی ئاشتیی تەنیاترین گەلی دونیا. هەروەكچۆن كوردستان لەگەڵ تیرۆردا دەستەویەخە بوو و ئەفسانەی داعشیشی وردوخاش كرد.
بە لەدایكبوونی دەوڵەتی كوردستان كە پیرۆزترین بوونەوەری مێژووە، جیهان سەرلەنوێ لەدایك دەبێتەوە. ستوونی ئەو لەدایكبوونە سەرۆك بارزانییە، ئەو سەرۆك نییە، مەسعود بارزانیش نییە، ئەو قەدەرە، قەدەری گەلی كوردستان.