کەرنەڤاڵی تەحەددی
September 23, 2017
وتار و بیروڕا
چونکە بەدرێژایی ژیانی خۆی دوژمنی زۆر بووەو هەموو دەسەڵاتداران و وڵاتان لەدژی گەلی کورد وەستاون و زۆر جاران ئەو وڵاتانە لەنێوان خۆیان ناکۆک بوون.. بەڵام لەبەرامبەر گەلی کورد هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بوون.. تا بەوڕۆش دەگات..
ئەوەتانێ هەر دوێنێ هەر سێ ولاتی دراوسێ تورکیا و ئێران و عێراق لە دژی خواستی رەوای گەلی کورد کۆبوونەوەو بە یەک دەنگ گوتیان نەخێر بۆ سەربەخۆیی گەلی کوردستان..
دەرکەوت کە دوژمنان زۆر لە وڵات و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیشیان لێ هانداوین بەهەر شێوەیەک بێت بمانترسێنن و پاشگەزبینەوە لەمافی رەوای خۆمان..
لەمەوە دەبێ ئێمەی گەلی کورد هەموومان ئەو هەلە لەدەست نەدەین و هەموومان زۆر بە جددی و بە جۆشوخرۆشەوە تەحددایان بکەین و لەو رۆژە پیرۆزەدا بەگوڕوتینەوە نیشانی هەموو داخ لەدڵان و هەموو جیهانیش بدەین کە ئێمە ئەو گەلەین کە دەڵێین بەڵێ لەهیچ هێزو گفو هەڕەشە ناترسین..
بۆیە دەبێ تەحددای هەموو مەترسی و هێزێک بکەین.
ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی تەحددی لە هەولێری پایتەخت ئەنجامدەدەین..
پێیان دەڵێین تەحەدداتان دەکەین و بەرەو سەربەخۆیی دەڕۆین و دەڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی...