ڕێککەتنەکەی ڕۆزنەفت و ئاسۆی ئایندەی کوردستان"

ڕێککەتنەکەی ڕۆزنەفت و ئاسۆی ئایندەی کوردستان
کۆمپانیایی ڕوزنەفتی ڕووسی کە یەکێکە لەکۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری نەوت و گاز ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی ڕاکێشانی بۆڕی گازی سرووشتی کوردستان بۆ تورکیای لەگەڵ حوکمەتی هەرێمدا واژۆکرد.چەند ڕۆژێکە دژبەرانی ڕیفراندۆم وا لەخەڵکی دەگەیەنن کە نێچیرڤان بارزانی بێدەنگە و بێدەنگیەکەی واتای ناڕازی بوونیەتی بە سەربەخۆیی،کەچی سەرۆک وەزیران بەهەنگاوێک هەمووانی توشی شۆک کرد.
ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی بە هەموو ئەو ترس و دڵە ڕاوکێیانە هێنا کە میدیای دژبەرانی سەربەخۆی بڵاوی دەکەنەوە بۆ هەرەس پێ هێنانی ڕیفراندۆم،بەو پێیەی سیاسەتی ئێستای جیهان ئابوری ئاڕاستەی دەکات کوردستان بووە بەو ژمارە گەورەیەی کە هیچ وڵاتێک نەتوانێت پەراوێزی بخات،هەروەکوو چۆن کاتی هەڕەشەکانی نوری مالیکی بۆ بەکار هێنانی هێز دژی گەلی کوڕد بارزانی گوتی:بوونی ئیکسۆن مۆبیل واتا بوونی هەژدە فیرقەی ئەمریکا.
ئێستا دەتوانین بڵێین هەژدە فیرقەی سوپای ڕووسیا لەکوردستانە بۆ پاراستنی بەرژوەندیەکانی ئەو وڵاتە، کارکردنی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەر وڵاتێک کاریگەری و جوڵە سیاسیەکانی ئەو ناوچەیە دەگۆڕێ،بۆ نموونە هەر کۆمپانیایەکی زەبەلاح بۆ کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوت یان گازی سرووشتی پێویستی بە ئاسایشی دابینکراوی 20سالی داهاتوو هەیە، تۆ بڵێی ئەو کۆمپانیایە یان ڕوونتر بڵێین وڵاتێکی وەکوو ڕووسیا هیج پێشبینیەکی بۆ ئاسایشی داهاتوو نەبێت؟ دەی دیارە ئەوان زۆرباش لە هاوکێشەکان گەیشتوون و دەزانن ئیدی ناتواندرێ پشتگوێ بخرێت.
سەرکەوتنەکانی سەرۆکی حوکمەت لەبواری نەوت و غاز گەورەترین زەمانەتی پاڵپشتی کردنی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییه.
جگە لەوەش بە هەناردە کردنی ئەو بڕە زۆرەی گازی سرووشتی کە کوردستان دەتوانێت %6ی گازی سرووشتی وڵاتانی ئەوروپی دابین بکات، پێگەی کوردستان لە بازاڕەکانی وزە بەتەواوێ دەچەسپێنێ.
هەروەها داهاتەکەی ببێتە هۆی خۆشگوزەرانی خەڵک و دابینکردنی خەرجیەکانی حوکمەت.
کەواتە دەکرێ بڵێین بێدەنگیەکەی نێچیرڤان بارزانی بەم هەنگاوە گەورەیە شکرێندرا کەهەموو ناحەزانی کوردی توشی شۆک کرد.
Top