بارزانی دنیای هەژاند!

بارزانی دنیای هەژاند!
بۆ یەکەمین جارە لەمێژووی کوردو کوردستاندا وڵاتە زڵهێزەکانی وەک ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنساو...تاد شانبەشانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەشێوەی تیمێکدا لەرێگەی بەغداوە پاش گفتوگۆکردن و راگۆڕینەوەو راپێدان.. پاشان چەند شوێن و لایەنی سیاسی دیکە گەڕان و راپێدانیان کرد.. ئینجا هاتنە لای سەرۆک بارزانی بەدیلیان پێشکەش کردو بەڵێن و زەماناتیان دا بە بارزانی تاوەکو ریفراندەم دوابخات..

ئەوان بارزانی باش دەناسن کە ئەو هەرگیز مجازەفە بە میللەتەکەی ناکات، بۆیە ئەو کاتەی کە تەنها زەمینەسازی بۆ حوکمی زاتی هەبوو بەراشکاوانە تەنها لەوە دەدوا.. بەڵام کە قۆناخی نوێ هاتە پێشەوە باسی فیدراڵی دەکردو ئێستاش زۆر بە راشکاوانە داوای ئەنجامدانی ریفراندەم دەکات بە مەبەستی سەربەخۆیی کوردستان.

بڕیاری رۆژی (٧)ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەو عەردهەژێنە بوو بڕبڕەی هەژانەکەی بەو ولاتانەدا تێدەپەڕێ کە لەوەتەی هەن لەروودانی ئەو هەژانە دەترسن کە لەسەر دەستی بارزانی روودەدا، هەروەک ترسی ژیان و مەرگی فیرعەون لەهاتنی (موسا)دا...

ئەوانە ئەوەندە دەردۆنگ و بێ مروەتن لە خەویشدا مەرگی خۆیان لەتێپەڕبوونی سەربەرەوژێری رۆژەکان بەرەو خاڵی سفر دەبینن، کە لەڕاستیدا مەرگی بێ ویژدانی ئەوانەو زەماوەندی رەنگەکانی ئێمەیە.

بۆیە زۆرێک لە وڵاتان ترسی ئەوەیان هەیە کە دەوڵەتی کوردستان دروست ببێت، چونکە ئەوان دەزانن بارزانی زۆر جددی و بێباکە لەراگەیاندنی ئەو دەوڵەتە.. کە دنیای لەسەر هاتۆتە هەژان.
Top