مەکگۆرک تۆڵەی جۆن کیری دەکاتەوە.. یان شینی یەکپارچەیی عێراق

مەکگۆرک تۆڵەی جۆن کیری دەکاتەوە.. یان شینی یەکپارچەیی عێراق
ئەو کاتەی جۆن کیری بڕیاری دانانی بریت مەکگۆرکی وەک سەفیرو نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ هاوپەیمانییەتی شەڕ لە دژی داعش دا.. لەمێژبوو سەرۆک بارزانی بڕیاری مان و نەمانی لەشەڕی دژی داعش دابوو.
رێکخراوی داعش لەماوەیەکی زۆر کەمدا شاری موسلی داگیرکردو سوپایەکی گەورەی عێراقی تەفروتوناکرد کە دەیان ملیار دۆلاری لەئامادەکردن و راهێنانی بۆ خەرجکرابوو.. هەروەها چەک و جبەخانەیەکی زۆرو نوێی ئەمریکی و رووسی کەوتەدەست داعش، کە پاشان داعش بەو چەکوجبەخانەیە پەلاماری ئەملاوئەولای دەداو هیچ هێزێکی بەناو عێراقی خۆی لەبەرامبەریان نەدەگرت و هێرشێکی گەورەی بۆ سەر کوردستان کردو ویستی زیاتر پەل بهاوێ، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر فەرماندەیی سەرۆک بارزانی توانی وەک قەڵغان لەڕوویاندا بوەستێتەوەو سیحری ئەفسانە مەترسیدارەکەیان پووچەڵ بکاتەوەو ورەی مرۆڤایەتی جارێکی دیکە بەرامبەر بە تیرۆرو تۆقاندن بەرز بکاتەوە.
پێشمەرگە سەلماندی کە تاکە هێزە لەسەر زەوی تیرۆر تێکبشکێنێ.. لەمەوە ئەمریکاو هاوپەیمانان هەوڵیاندا کە نموونەی ئەو هێزە کۆپی و دووبارە بکەنەوە.. بەڵام نەیانتوانی.
هەروەها جۆن کیری کە ئەوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو لەغروری خۆی تەقەبولی پێشکەوتنە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی کوردستانی نەکردو وایلێهاتبوو بە وشەیەکیش باسی کوردستانی نەدەکرد.. کورد گوتەنی خۆی زیز کردبوو.
لەلایەکی دیکەوە ئەمریکاو هاوپەیمانان شکستیانهێنا لەیەکپارچەیی عێراق کە مەکگۆرک و تیمەکەی شینی بۆ دەگێڕن و ناشیانهەوێ کوردستان سەربەخۆ بێ، چونکە لەوە دەترسن کە هێزی پێشمەرگە پاش سەربەخۆیی کوردستان ناتوانێ وەک هێزێکی عێراقی پارێزگاری لە عێراق بکات و سەرکەوتنەکانی هێزەکانی پێشمەرگەش نابێتە سەرکەوتنی ماکگۆرک و تیمەکەی، بەڵکو دەبێتە هۆی شکستهێنانیان و شکستهێنانی یەکپارچەیی عێراق.
Top