پیاو بن و سنور داخەن..

پیاو بن و سنور داخەن..

هیچ دەسکەوتێک بێ قوربانیدان نیە،ئەوەی بۆ ئێمە دەسکەوتە ڕەنگە بۆ بەرامبەر زیان بێت،هەر کاتێک ناوی دەوڵەتی کوردی دەبیستن ئیتر هەردوو دەولەتی ئێران و تورکیا و هاو ئاوازەکانیان لە کوردستان هەڕەشەی داخستنی سنور دەکەن ،ترس و ڕاڕایی دەخەنە ناو خەڵک و هەڕەشەی ئەوە دەکەن ئیتر خەڵکی کوردستان لە برسا دەمرن ،جا حەق وایە خەڵک ئەمە بزانێت کە هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت ئەمە بکات بەڵام ترس تەواو نابێت،،ئێمەی بە ئەزەل دراوسێ و هاومالی وەک ئێران و تورکیامان هەبووە هەرگیز نەبونەتە مایەی خۆشبەختی و هەمیشەدراوسێ یەکی ڕەزا گران بوون ئیمەش هەمیشە بە ئەرکی هاوسێیەتی هەڵساوین و واجباتی ئەخلاقی خۆمان بە جێ هێناوە..ئەم جەند ڕۆژەی رابردوو دیسانەوە دەستیان کردەوە بە گەرم کردنی بازاڕ بە هەڕەشەی نابە جێ و داخستنی سنور .من وای دەبینم داخستنی سنور ئەوەندەی دسکەوتە نیو هێندە مەترسی نیە.ئاخر هەرێمی کوردستان بۆتە بازاڕێک بۆ ساغ کردنەوەی شمەک و کاڵای ناباو ماوە بەسەرچوو بەردەوام لەم مامەڵە و ساغ کردنەوەیە ئەوان سود مەند بوون.ئێمەش زیانمان کردوە لە رووی تەندروستیەوە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە بە هۆی نزمی کوالێتی شمەکی هەردوو دەوڵەتی ئێران و تورکیاوە زیانی بۆ تەندروستی هاوڵاتیان هەبووە ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە کالاو بەرهەمی ناوخۆ نرخی زۆر دابەزیوە ئەمەش زیانی بۆ وەبەرهێن و جوتیارانی هەرێمی کوردستان هەبووە بە هیچ شیوەیەک لە وەبەرهینان و چاندنی کشتوکاڵ سودمەند نەبوون تەنانەت چەندین جار بۆ ئەم کێشەیە دەنگی ناڕەزایی بەرز بووەتەوە و داوای ئەوە کراوە شمەک و بەرو بومی دەرەکی هاوردە نەکرێت.
ئاخر ئەم دوو وڵاتە کە بەردەوام کارتی فشاریان داخستنی سنوره لە پاڵ ناردنی شمەک مەترسی گەورە بوون ئەگەر ئێران بە نمونە وەربگرین کە سنوریکی بازرگانی و جوگرافی زۆر و زەوەندەمان لە گەڵی هەیە دەبینین بۆتە مایەی مەترسی گەورە بە ناردنی چەندین مادەی هۆشبەر و دەرمانی ماوە بەسەر چوو تەنانەت موادی کیمیاوی دژی کشتوکاڵ و ڤایرۆس و ........هتد..تەبعەن بەریگەی نایاسایی و قاچاخ.سەرجەم ئەم کارانەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی کردووە.
ئەگەر لە رووی بنەمای ئابوری یەوە سەیر بکەین بیردۆزی خواست و خستنە ڕوو سودمەندی زیاتر ئەو لایەنەیە کە خستنە رووی هەیە..ئەویش ئەو وڵاتانانەن.
هەریەک لەو دوو وڵاتە هەر کاتێک ئەوەیان زانیبێت لە هەرێمی کوردستان کارگەیەک یان شمەکێک بەرهەم دێت بە توندی دژایەتییان کردووە چەندین نمونەی بەردەست هەن.
جا ناکرێت ئەوان بەم هەڕەشە مابە جێیانە خەڵکی کوردستان نیگەران بکەن کە دەیانەوێت سنور دابخەن کاتێک ریفراندۆم ئەنجام بدرێت وە دەبێت خەڵکی کوردستان سوپاسی ئەو ولاتانە بکات بە داخستنی سنور .ئەم هەڕەشانە تا نزیک بونەوەمان لە رۆژە مەزنەکە زیاتر و زیاتر دەبێت کاتێک دەبینن لە کوردستان هەر رۆژەو لە شارێک سەرۆک بارزانی پەیامی سەربەخۆیی دەگەیەنێت کاتێک ئاپۆرەی بێ شوماری جەماوەر ئەوان ئەوندەی تر بێ هیوا دەکات ناچارن هەڕەشە بکەن.
کارزان سلام
Top