حكومه‌ت و نه‌وت
September 17, 2017
وتار و بیروڕا
پێش نزیکەی دە ساڵ جارێک بەرپرسێکی ڕاگەیاندنی پارتی (کە بەپێویست نازانم ناوی بهێنم) لە سمینارێک‌دا وتی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆ بۆینەوە، نێچیرڤان وتی : خۆزگە بمتونیبایە ملیۆنان دۆلار له وڵاتە زلهێزەکانی جیهان قەرز بکەم، تاکو ئەو وڵاتانە لەبەر بەرژەوەندی و لەدەست نەچوونی قەرزەکانی خۆیان وڵاتەکەمان بپارێزن. ئەم وتەیەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشانەی دوربینی و هوردبینی جەنابیان بووە لەسەر جۆڵەی ئاراستەکانی گەمە سیاسیەکانی وڵاتانی جیهان، هەر لەم ڕوانگە دونیای سیاسی و ئابووریى بینینەیدا پلانی داڕشتووە و کاری کردووە تاکو لە کۆتاییدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، نەک توانی بۆ بەرژەوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات پارە لە وڵاتە زلهێزەکان قەرز بکات، بەڵکو هەڵی لە دەست نەداو بەرژەوەندی ئابووریی گەورەترین وڵاتانی جیهانی خستە نێو هەرێمی کوردستانەوە، واتە کارێکی کرد کە وڵاتانی زلهێزی جیهان لەبەر بەرژەوەندی خۆیان ئەستەم بێت بتوانن دەست لە پاراستن و هاوکاری کردنی کوردستان هەڵگرن. کورد لە درێژایی مێژوودا زۆر جار تۆشی کارەسات و تراژیدییا بووە، دۆژمنانی ئەم خاکە لە جینوساید کردنی کورد درێغیان لە هیچ میکانزمێکی نا ئەخلاقی و نامرۆڤى نەدەکردووە، بینیمان زلهێزەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی ئەوروپا …هتد هەر هەموویان بێ دەنگ بوون، هەشت هەزار کوردیان بە کۆمەڵ کیمیا باران کرد، سەدوهەشتا هەزاریان ئەنفاڵ کرد، هەرگیز ئاژەڵیش وا بە دڕندەیی و بێ به‌زه‌ییانه یەکتریان کۆمەڵکۆژ نەکردووە، کەچی هەرگیز وڵاتێک هەڵویستی نەبوو، بێجگە له چەند کەسایەتیێکی وەکو خاتوو دانیال میتران، هیچ ڕێکخراوێکی مرۆڤیش نەهاتە سەر هێل بۆ ده‌رخستنى گه‌لى كورد له‌و مه‌رگه‌سات و تراژیدیایانه‌دا، لێرەدا دیار بوو پاراستنی کەرامەت و شکۆ و بچۆکترین بهایە مرۆڤیەکانیش بوونی نییە، مەگەر بەرژەوەندییەکانی ئابووری و سیاسی جۆڵان بە هەستی وڵات و ڕێکخراوەکان بکەن. لێرەدا بوو سەرۆک بارزانی وەکو سەرۆک و خەمخۆری ئەم وڵاتە ئەرکەکانی دابەش کرد، ئەرکی پاراستن و ئەمنییەتی وڵاتی بە مەسرور بارزانی دا کە سەرکەوتنی نایابی بەدەست هێناو کوردستان لەجەرگەی وڵاتانی پڕ لە تیروردا لە دۆخێکی زۆر باشی سەقامگیری ئەمنیدا بوو، ئەرکی دروست کردنی لوبی و په‌یوه‌ندییه ئابووری و دبلوماسییه‌كانى بە نێچیرڤان بارزانی سپارد، کە توانی له چەند ساڵێکی کەمدا باشترین متمانە بە وڵات و کۆمپانیایە زلهێزەکانی جیهانى وەکو ئێکسون موبیل، چیڤرۆن، تۆتاڵ، گازپرۆم …هتد بهێنێت، هەر ئەم کارانەش فاکتەر بوون کە زلهێزەکانی جیهان بە هەموو تواناکانیانەوە پاراستنی کوردستانیان کردە ئەرکی خۆیان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه پشكى شێرى له بڕیاردان و داڕشتنى ستراتیژییه‌تى سیاسى و ئابوورى و دبلوماسیدا هه‌بوو، توانى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌ستى دوژمن و داگیركه‌رانى وڵات ده‌رى بخات كه نزیكى سه‌د ساڵن له ژێر زه‌مینى ئه‌م وڵاته ده‌رى ده‌خه‌ن و ئه‌كه‌ن به‌ئاگر و ئاسن و به‌سه‌ر گه‌لى كورددا ده‌بارێننەوە، به‌داخه‌وه ئێستا هه‌موو سوده‌كانى ئه‌م سیاسه‌ت و كارانه له لایه‌ن هندێك لایه‌نه‌كانه‌وه به‌پێچه‌وانه پێناسه ده‌كرێن و پارتى باجى كاره گه‌وڕه‌و به‌سوده‌كانى له‌م ڕوویه‌وه ده‌داده‌ته‌وه. تێگەیشتن لە نڕخی ئەم کارانە بە هەموو کەسێک هەزم نەکرێت، بەڵام کەسانی شارەزا لە هاوکێشەو شەڕە سیاسی و ئابوورییەکان لەم سیاسەتە باش تێدەگەن، لەوەش دڵنیام گەر ئەمرۆش نەبێت لەدوا ڕۆژدا قوتابی و نەوەی نوێی کوردستان زۆر بەشانازییەوە لەم هەنگاوە بوێر و لوژیکانە دەڕوانن و باس دەکەن.