ڕیفراندۆم موزایەدەیە یان واقعە؟
September 16, 2017
وتار و بیروڕا
لە ووڵاتی عێراق سەرۆک وەزیرانەکەی کەدکتۆر(حەیدەر عبادی)ە لێدوانیدا بەوەی سیاسەت و ئەجندای هاوسەنگ لەگەڵ گشت ووڵاتانی ناوچەکە و دراوسێکان پەیڕەو دەکات و گشت بەرژەوەندی و ئەوراق وفایلەکەکانی ناخاتە ناو سەلەی تاکە ووڵاتێک.هەر لەلێدوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دکتۆر(حەیدەر عبادی)هاتوە ئەم ووڵاتە و حکومەتەکەی ئیتر تەواو خەڵکی سیاسی خراپ و گەندەڵی ناوێت نوێنەرایەتی بکات چونکێ ناکرێت جارێکی تر ڕێگا بدرێت هەندێک کارەسات دووبارە ببێتەوە نمونەش کەوتنی موسڵ.
*عەمار حەکیم یەکێکە لەم سەرکردانەی درکی بەسەرەتای ئەم گۆڕانکاریانە کردبو بۆیە لیستێکی نوێی بەناوی(الحکمە)دروست کرد.عەمار حەکیم خۆی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی(المجلس الاعلی)بو وازی لەپۆستەکەی هێنا بەهۆی درکی بەم پێشهاتانە(بۆ زانینی خوێنەری بەڕێز کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی ١٩٨٢ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دامەزراندوە).
*لەهەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراو ماوەیەک پێش ئێستا(موقتەدا سەدر)سەردانی شانیشینی سعودی کرد و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم ووڵاتە کۆبۆوە. ساڵێک پێش هەنگاوەکانی ئەم دوو سەرکردە شیعە مەزهەبە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک(مەسعود بارزانی)داوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی کرد بەڵام لەبەر چەند بارودۆخێک پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرا.وەک چەند پسپۆر و شارەزای سیاسی دەڵێن بەهۆی خوێندنەوەی تایبەتی خودی جەنابی سەرۆک بارزانی لەهەنگاوی دووەم و دوای کۆبونەوە ڕۆژی ٢٥ی٩وەک ڕۆژی ئەنجامدانی پرسی ڕیفراندۆم دیاریکرا.
ئێستاش چەندین پرسیار دێنە پێشەوە بەوەی بۆ ئەم هەنگاوانەی سەرەوە ڕوویاندا؟؟
١-لیست و حزبی ئیسلامی سیاسی و تایەفی سەرکەتوو نەبونە لەبەڕێوەبردنی ووڵات(ناوەند).
٢-عێراق بەقوڵی لەژێر کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ناتوانێت وەک پێشو پشت لە ووڵاتانی عەرەبی بکات نمونەش ووڵاتانی کەنداو.
٣-دروشمی تایەفی وەک(مردن بۆ ئەمریکا-هەوڵدان بۆ ڕزگار کردنی قودس)باویان نەما چونکێ هاووڵاتی عێراق لەشوێنی دروشم پێویستی بە خزمەتگوزاری-هەلی کار-ئاودان کردنەوە هەیە.
٤-سەرکەوتنەکانی عێراق و سوریا لە شەڕی دژی داعش و ئەنجامەکانی(هەموو لایەنەکان ڕێکەوتن لەسەر شەڕ دژی داعش بەڵام ڕێک نەکەوتن لەسەر بارودۆخی دوای داعش).
٥-شکستە یەک لەدوای یەکەکانی ئەجندای سیاسەتی ئێران لەسەر ئاستی دەولی(عێراق-سوریا.یەمەن).
ئەم خوێنەرە بەڕێزەی ئەم پێنج خاڵە بخوێنێتەوە لەوە دەگات ئەمریکا دوای هاتنی سەرۆک کۆماری نوێ(ترامپ)ئەجندای سیاسەتی خۆی بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕیوە چونکێ ئەم ووڵاتە بۆتە جێگای مەترسی جۆراوجۆر.وەک
١-مەترسی لەسەر بونی ئەمریکا لە ناوچەکە.
٢-مەترسی لەسەرئیسرائیل.
٣-مەترسی لەسەر ووڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا.
هەربۆیە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی(ترامپ)بڕیاریدا سیاسەتی ڕووبەڕوبونەوەی قوناغی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەکاربهێنێت. لەسەردەمی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا(ئۆباما)ئەمریکا نزیکەی ٤٠٠٠بۆ ٥٠٠٠سەربازی جۆراوجۆری لەعێراق هەبوو بەڵام ئێستا تەنیا لە عێراق ئەمریکا نزیکەی ١٢٠٠٠ سەربازی هەیە. ئەمە جگە لە کردنەوەی(٣)سێ بنکەی سەربازی گەورە لەم ووڵاتە.
لەکۆتایی-
*زۆری زۆرینەی خەڵکی سیاسی- زۆری زۆرینەی پسپۆر و شارەزای سیاسی ڕاستیەک هەیە دەیزانن ئەویش سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک(مەسعود بارزانی)ئاستی دبلۆماسی زۆر بەرزە و خوێندنەوەی جیاوازی بۆ بارودۆخ و پێشهاتەکان هەیە بۆیە ئەم هەنگاوەی هاوێشتوە.
*ئەگەر سیاسیەکانی ناوەند(سەدر و حەکیم-عبادی-مالکی)ش بەم هەموو پاڵپشت و سوقلەیان هەوڵبدەن خۆیان لەگەڵ بارودۆخی نوێ بگونجێنن و دوا نەکەون لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانە لەداهاتو دێنە پێشەوە؟؟ ئیتر بۆ ڕیفراندۆم و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم موزایەدەیە؟ ڕیفراندۆم پێویستە لەسەر ئەرزی واقع.