(نێچیرڤان بارزانی:سەربازی وونی سەربەخۆیی)

(نێچیرڤان بارزانی:سەربازی وونی سەربەخۆیی)
بەدرێژایی مێژووی بوونیادنانی دەووڵەت هەمیشە ڕابەرو سەرکردە کاریزمییەکان ڕۆڵێکی گرنگ و دیاریان لەدروستکردنی دەووڵەتەکەیانداهەبووەو داینەمۆی بوونیادی دەووڵەتسازیی بوون
ئێمە وەک گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو سەرکردەو میروومەلیکی گەورەو ناودارمان هەبووە بەڵام هەمیشە هۆکارە خودی وبابەتیەکان ڕێگربوون لەدروستکردنی دەووڵەت بۆگەلەکەمان و خەون و ئازایەتی و خەباتی ئەو سەرکردانەوگەلەکەشمان بوون بەقوربانی و لەناوچوون (جەنگیزخان، تەیموری لەنگ،عوسمانی کوڕی ئەرتغول، تادەگاتە بسمارک و جۆرج واشنطن)ڕابەرە دیارەکانی سەربەخۆی و دەووڵەتسازی گەلەکانیانن
ئێستا کە باشوری کوردستان لەسەروبەندی پرۆسەیەکی گرنگ وچارەنوس سازدایەو بەمیکانیزمی ڕاپرسی هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی هەڵدەنێت سەرۆک مسعودبارزانی وەک ڕابەرێکی نەتەوەیی ونیشتیمانی خاڵی یەکلاییکەرەوەو دیاری لەم پرۆسەیەداهەیەو شانی لەژێر ئەم بارە قورس و گرانە ناوە
بارزانی کەخاوەنی زیاترلە نیووسەدە پێشمەرگایەتی خۆی و زیاتر لەیەک سەدە شۆڕش و قوربانی دانی بنەماڵەکەیەتی ڕابەروو سەرمەشقی ئەم پرسەگرنگ و چارەنووس سازەیەوبە(۷۱)ساڵ تەمەنەوە ئاڵای سەربەخۆی لەشان ناوەو وەک کێوێک لەئیرادە تەحەدای یارونەیار دەکات و ئیرادەی هەمووانی لەسەر پێیان ڕاگرتووە
بەڵام نابێت ئەو هەقیقەتەمان لەبیربچێت کە کاەکتەری گەورەوبەهێزی دیکە زۆرن کەوەک (سەربازی وون)دەستبارو بارهەڵگری ئەم ئەرکە قورسەی سەرۆک بارزانی وگەلەکەمانن کەدیارترینیان ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی)سەرۆک وەزیرانی کوردستانە
سەرۆک وەزیران کەئەزمونێکی زۆرو زەوەندی لە کایەی سیاسی و ئیداری لەهەرێمی کوردستان هەیە ڕۆڵێکی گرنگی لەم پرۆسە نیشتیمانیەچارەنوس سازەدا هەیەو دوور لەچاوی میدییاکان تەواوی تونای خۆی بۆسەرخستنی ئەم پرۆسە وەگەرخستوە
سەرۆک وەزیران بەحوکمی پۆستەکەی لەوماوە دوورو درێژەداو وەک کارەکتەرێکی گرنگی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی چڕوپڕو هەمەجۆری لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەو جیهانیش هەیەو سەرجەم ئەم تۆڕەپەیوەندیەی بۆخزمەتی سەرخستی سەربەخۆی تەرخان کردوەو دەیان کۆبوونەوەی گرنگی دوورلەچاوی میدییاکان بۆئەم مەبەستە ئەنجامداوەو لایەزالیش بەردەوامە
سەرۆک وەزیران کەبە پیاوی ئاوەدانی و بوونیادنان و کوالێتی ناسراوە ڕۆڵی نەخشدارو بونیادنەرانەی لەپرۆسەی سەربەخۆیشدا هەیەو لە چەند ڕۆژی داهاتووش خۆی ئاسا گڕووتینێکی زیاتر بە پرۆسەی ڕیفراندۆم سەربەخۆی دەدات و شان بەشانی سەرۆک وڕابەری گەلەکەمان سەرۆک بارزانی زیاتر ئیرادەی گەلەمان بەرزتروبڵندتر دەکەن.
Top