چیبکەین بۆ ئەوەی سایکس ـ بیکۆ و لۆزان و جەزایر دووبارە نەبنەوە !؟

چیبکەین بۆ ئەوەی سایکس ـ بیکۆ و لۆزان و جەزایر دووبارە نەبنەوە  !؟
لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم کە بەبردنەوەی هاوپەیمانان کۆتایی هات براوەکان دەستیان کرد بەدابەش کردنی میراتی جەنگ بەتایبەتی میراتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ۰ بەتایبەتی بەریتانیا و فەڕەنسا هەستان بە دروست کردنی چەند وولاتێکی نوێ ۰ بەریتانیا کە ئەو ناوچەیەی کە بە ویلایەتی بەسرا ـ بەغدا ـ موسڵ ناسراوبون وولاتێکیان لێدروست کرد بەناوی عێراق ۰ کە هەم خاکەکەیان و مەلیکەکەیان بەقەرز هاوردە کرد بەوپێیەی خاکی کوردستان یان خستە سەر ئەو وولاتە تازە دروست بوە ۰ بێ ئەوەی پرس بەخەلکەکەی بکرێت ۰ مەلیکێک یان لە ئوردن هاوردەکرد کەلەبنەمالەی هاشمیەکانە کردیان بەمەلیکی ئەم وولاتە ۰ لەو ڕۆژەوە گەلی کورد ڕۆژ بەڕۆژ دوچاری نەهامەتی و دەردەسەری بوەوە ۰ لە راگواستن و ئەنفاڵ کردن و کیمیا باران کردن ۰ ئەمانەش هەمووی لەسەر سێ رێکەووتنی هەلە دروست بوون ئەانیش سایکس بیکۆ ـ لۆزان ـ جەزایر ۰ من باسم دەخەمەسەر سێیەمیان لەو کاتەی رێکەتنێک لەنێوان شای ئێران و سەدام حسێن سەرۆک کۆماری عێراق بەهاوکاری هنری کریسنجەر وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمەریکا لەسالی 1975 واژو کرا ۰ رێکەوتنەکە هەرچیەک بوبێ بەلای من گرنگ نیە گرنگ قوربانی ڕێکەوتنەکە تەنها شۆڕشی ئەیلول بوو ۰ ئەندازیاری ئەم ڕێکەوتنەش لایەنی سێیەم کە هنری کریسنجەر بوو ۰ دوای 42 ساڵ دوای رێکەوتنەکە دەرفەتێکی زێڕین بۆ گەلی کوردستان روخساوە کەچی برێت مەکگۆڕک نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانیتی نێودەولەتی شەڕی داعش دەستی داوەتە کارێکی زۆر مەترسیدار بۆ ئەوەی فشار لە سەرکردایەتی کوردستان بکات تاکۆ ڕیفڕاندۆمەکەی ڕۆژی 25سێپتەمبەر دوابخات ۰ من وای بۆ دەچم ئەمە خواستی ڕاستەقینەی ئەمەریکا نەبێت دەنا دەکرا لەسەر ئاستێکی باڵا ئەم داوایە کرابوایە بەتایبەتی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا یان وەزیری دەرەوە خۆیان سەردانی باشوری کوردستانیان بکردبایە نەک دیبلۆماتێکی ژمارە چوار بە قسەی کاک ئاری هەرسین ۰ من متمانەم بەسەرۆک بارزانی هەیە بڕیارێکی داوەو پاشگەزبونەوەی نیە ۰ چونکە سەرۆک قسە ناکا یان بەکردەوە دەی هێنێتە جێ ۰ ئەوەی ئەمڕۆ دڵ خۆشی کردم پۆستێکی کونسلی فەرەنسا بوو لە باشوری کوردستان ووتی دیفاکتۆ بچەسپێنن بشتان بەوانە خۆش بێت ئەوانەی لە کۆڕەوەکە بەهانی ئێوە هاتن و کۆمەلگای نێودەولەتیان ناچار کرد بڕیاری 688 دەربکەن بۆ پاراستنی گەلی کوردستان ۰ ئەمە جێی هەلوێستە لەسەرکردنە ئێمە هەمیشە قەرزاری فەڕەنسیکانینن ۰ بۆیە داوا لەخەلکی کوردستان دەکەم بەتایبەتی جەنابی سەرۆک گوێ بۆ هیچ هەڕەشەیەک نەدات و ئەمری واقع بچەسپێنێت و دوای هەمویان ناچارن رێز لە بڕیاری گەڵ دەگرن وەک چۆن رێزیان لە بڕیاری گەڵانی باشوری سودان ـ تەیمووری ڕۆژهەڵات ـ کۆسۆڤۆ ـ وولاتانی بەلقان ـ یوگوسلافیا ـ سکۆتڵاند گرت وەهاش رێز لەبڕیاری ئێمەدەگرن ۰ پشت بەخوا جیهان ژان دەگرێت و وولاتێک لەدایک دەبێت
Top