سەرۆک بارزانی و تایبەتمەندیەکانی
September 14, 2017
وتار و بیروڕا
١ــ سەرۆک بارزانی خاوەنی بڕیار و هەڵوێستی نەتەوەییە،
٢ــ سەرۆک بارزانی تا شوێن پێ قایم نەکات هەنگا و نانێ، کە هەنگاویشی نا پاشەکشە ناکات.
٣ــ سەرۆک بارزانی لەگەڵ مێژوو و ئێستا و داهاتوو راستگۆیە.
٤ــ سەرۆک بارزانی بە رق سیاسەت ناکات، چونکە کاتێ رق بەسەر بڕیاری سیاسیدا زاڵ بوو بەرەو هەڵدێرت دەبات.
بە سۆزیش سیاسەت ناکات، چونکە بڕیاری سۆزداری دەتخاتە داوی دوژمنەکانت.
سیاسەت لەگەڵ واقع دەکات، ئەگەر درووشم و ئامانجەکانی سەرۆک بارزانی لە ئۆتۆنۆمییەوە بۆ فیدراڵی و ئێستای گشتپرسی و سەربەخۆیی لەبەر چاو بگرین، دەگەینە ئەو راستییەی، کە سەرۆک بارزانی خاوەن بڕیار و هەڵوێستی نەتەوەییە، شوێن پێی قایم جا هەنگاو دەنێ، راستگۆیە و سیاسەت لەگەڵ واقع دەکات.