(بڕیارەکەی پەرلەمان و سەرنجێک)

(بڕیارەکەی پەرلەمان و سەرنجێک)
ئێستا ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاتر ڕووی ڕاستەقینەی عێراقی دوای ساڵی (۲۰۰۳)دەردەکەوێت، کورد لەدوای ڕوخانی ڕێژمی صدام جارێکی دیکە بەهیوای عێراقێکی نوێ و شەراکەتی ڕاستەقینەو سیستمی دیموکراسی ڕێگای بەغدای گرتەبەر بەڵام هەرزوو ڕوی ڕاستەقینەی ئەم حوکمڕانە دابەستانەی هۆتێلەکانی کوردستان وەدەرکەوت
ساڵی (۲۰۰۸)ٚو پەلاماردانی خانەقین باشترین بەڵگەی ئەم عەقڵیەتەیە خۆسەپێن وداگیرکارەیە
بێگومان هەڵسووکەوت و سلوکی سیاسیەکانی عێراق پێچەوانەی ژینگە کۆمەڵایەتیەکەی کۆمەڵگەی عێراقی نییە بەپێچەوانەوە بەرهەمی ڕاستەقینەی ژینگەی کۆمەڵایەتی و عەقڵیەتی خێڵەکی و سەردەستەیی عەرەبی عێراقە (۸۰)ساڵی حوکمڕانی سوونە لەعێراق پڕبوو لەجەورو ستەم و زوڵم و جینۆسایدو هەوڵی سڕینەوەو ئیبادەکردن و بنبڕکردنی نەتەوەیی کورد کە زۆرترین شهیدوو قوربانیمان لەو پێناوەدا بەخشی
(۱۳)ساڵی حوکمڕانی شیعەش بەهەمان عەقڵیەتی کوشتن قەتڵ وعام بڕینی قووتی خەڵک پێمان دەڵێت هەمان ژینگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەعێراق ووجودی هەیەو لەهەر دەرفەتێک بۆیان بکرێت ئەوەمان پێدەکرێت کە صدام و ڕژێمەکەی نەیکردووە
مێژووی پڕ لەتاڵ و تراژیدی ئێمە پێمان دەڵێت مانەوە لەعێراقدا واتا بەردەوامی دان بەهەمان ڕووداوەکانی ڕابردوو
بڕیارەکەی ئەمڕۆی پەیلەمانی عێراق پێمان دەڵێت عەرەب بەهەردوو مەزهەبی سوونەو شیعە هیچ جیاوازییەکیان نیەو بەرامبەر بە دژایەتی ماف وداخوازیەکانی ئێمە یەکگرتوون و دژمان دەوەستنەوە
تۆبڕوانە نزیکەی (۱٤۰۰)ساڵە ئەم دوومەزهەبە خەریکی یەکترکوشتنن وزۆر لێک جیاوازن کەچی کەدێتەسەرمافەکانی ئێمە خوێنی حسین و معاویە خۆش دەبن و دژمان دەوەستنە
بۆیە پێوویستە هەرچی زووە واز لەداخوازو دەستکەوتی حیزبی بێنین و پێکەوە وەڵامی زووڵم و ستەمی نزیکەی (۱۰۰)ساڵی حوکمڕانی عێراق بدەینەوە تێکڕا پێکەوە لە (۲٥)ئەیلوول بەدەنگێکی بەرزوبڵند بڵێین(بەڵێ) بۆسەربەخۆیی کوردستان
نابۆ ژێرەستەیی وکۆیلایەتی عێراقی عەرەبی
Top