قەیرانی بێ دەوڵەتی
September 10, 2017
وتار و بیروڕا
كوردستانیان لە نێویشیاندا تاكی كورد بە تایبەت چ لە ناوخۆی كوردستان یان لە دەرەوە بوبێت, نا راستەوخۆ هەلگری قەیرانی بێ دەوڵەتی بوونە, قەیرانێك كە لە دوای دابەشكردنی كوردستان یەخەی هەموومانی گرتووە, سەیری كەن كوردستانیەك لەوپەڕی دونیا لە خۆشتیرن ژیاندا دەژیێت, بەڵام هێشتان گرێی بێ دەوڵەتی لە دەروونیدا وەك قەیرانێكی گەورە بەسەریەوە رەنگیداوەتەوە.
لەرابردوو بەهۆی جیاوازی لە هێزی و پێگەی كوردو نەیارانی سەربەخۆیی كوردستان هەر هەولێك و خۆ راپسكانێك بۆ سەربەخۆ بوون و دەرچوون لە قەیرانی بێ دەوڵەتی بە هێز رووبەرومان بوونتەوە, بەڵام دواجار خەونی سەربەخۆیی لە خەیالدانی هەموو تاكێكی كوردستانی بەزیندووی ماوەتەوە.
ئەوەی ئەمڕۆ لە سلێمانی بینرا هەولێك بوو كە دەیان ویست كارتی قەیرانی بێدەوڵەتی لەگەڵ كۆمەڵك كارتی دیكە تێكەڵ بكەن تا پرسەكە بە بچوك بەردیدەبگرن, بەڵام دوای دە رۆژ لە وەگەڕ خستنی چەند دەزگایەكی میدیایی و سپۆنسەری كردن و سەپۆرتكردنی دەیان پەیجی بێدایك و باوكی جنێو فرۆش لە پێناو ڕیكلامێك و بەردەوامی سواڵی سۆزی خەلك بۆ بەلاڕێدابردنی خەلكی شارەكە و چاوشاركێ لەگەڵ راستەكان كە بەناوی كردنەوەی یاریگا خەلكێك بانگهێشت كرابوون, نەیان توانی ئەو جەماوەرە كۆ بكەنەوە كە لە خەیاڵی خۆیاندا دروستیان كردبوو.
سلێمانی ئەمڕۆ پێی گوتین كە شوكر هۆشیارە مەحوی هەموو ئەو شكۆیەیی كە لە رابردوو سلێمانی لە پێناو سەربەخۆی تۆماری كردووە, ناكاتە یاری دەستی چەند سەرمایەدارێكی بەرگومان و هەرزە سیاسیی ناكامڵ.