بەشێکی دوژمنە کۆن و نوێکانی هەرێمی کوردستان کێن؟؟.

بەشێکی دوژمنە کۆن و نوێکانی هەرێمی کوردستان کێن؟؟.

لەگەڵ دروست بونی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش)هاووڵاتیانی سونە مەزهەب بەهۆی ئەم هەموو ستەمەی لێیان کرابو هیوایەکیان بۆ دروست بو تا(داعش) پێگەیەکیان بۆ بگەڕێنتەوە. ئەوەبو لە ڕووبەرێکی فراوان دەستیان کرد بە کار و چالاکی سیاسی و سەربازی. پێکهاتەی سونە مەزهەب لە عێراق و سوریا ژمارەیان زۆر زۆرە و دانیشتوانی چەندین پارێزگان بۆیە بڵاو بونەوە و گەشەی بیری داعشی زۆر بەپەلە بو بەڵام دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین خەڵکی تێگەیشتو سیاسی و ڕۆشەنبیر بە ئاسانی تێکەڵی ئەم نمونە تیرۆرە نەشازە نەدەبون.
لەگەڵ دەست پێکردنی چالاکیە سەربازیەکانی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیە بەربەریە کەوتنە کوشتنی ئەوەی هاوڕا نین لەگەڵیان هەر بۆیە هەر لە سەرەتاوە لەلایەن ووڵاتانی ڕۆژئاو و ئەمریکا وەک ناوێکی تیرۆریستی تۆمارکرا.
ئەوەی شآرەزای زانستی سەربازی بێت ئەو ڕاستیە دەزانێت لەگەڵ دەست پێکردنی کردوەی سەربازی چەک و تەقەمەنی زۆر پێویستە وئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیەش دوای هاتنی بۆ خاکی عێراق چەک تەقەمەنیەکی زۆری سوپای عێراقی دەست کەوت. داعشی تیرۆریست وەک پلانی بۆ دانرابو دەبوا هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان و لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی کرد بە هێرشی سەربازی و توانی چەند سەرکەوتنێکی بەپەلەی کاتی بەسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆمار بکات.
**دوژمنە کۆنەکان-
ئەو کات من نوسینێکم نوسی تیدا باسی ئەوەم کرد ئەو هێرشەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان کراوە دەستی چەند لایەنێکی تێدایە وەک(ئێران-عێراق-سوریا-حزب اللە)لوبنانی.
١-ئێرانیەکان بە هەموو شێوەیەک دژایەتی هەرێمی کوردستانیان دەکرد کە خۆی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک مەسعود بارزانی دەبینێتەوە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕایەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەبوە بەشێک لە فەلسەفەی و ئەجندای سیاسی ئێرانیەکان لەناو هەرێمی کوردستان و نەچوە ژێر نەخشەو پلانی ئەوان.
٢-سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق(نوری مالکی)ڕقی لە میللەتی وکورد و ئەزمونەکەی دەبۆوە و دەیویست لە پێناو ئێرانیەکان تێکی بدات. ئەمە جگە لەوەی لە خودی سەرۆکی هەرێمی کورستان کاک مەسعود بارزانی دەترسا چونکێ دەیزانی لە داهاتو دەبێتە کێشەی بۆیی ئەگەر بیەوێت ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق.
٣-حکومەتی سوری بەهۆی شکستە یەک لەدوای یەکەکانی هیچ مەرجی نەبو تەنیا جێ بەجێ کردنی فەرمان لە تەهرانەوە نەبێت . دوای هێرشەکانی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیە پێویستی بەچەک و تەقەمەنی زیاتر بو هەربۆیە لە دوو ڕووداو یان هێرشی سەیر بەهەموو چەک تەقەمەنیەوە دوو لیوای سەربازی(١٧-٩٣)ی حکومەتی سوری گرت(سەیر لەمە بو لە هێڕشەکان چەند سەبازێک کوژران و هیچ بەرگریەکیان نەکرد).
٤-(حزب للە)لەسەرەتای دامەزراندی لە ساڵی ١٩٨٢ تا ئێستا نەخشە و پلانی ئێران لە لوبنان جێ بەجێ دەکات ئینجا دەستی کردبو بە چالاکی لە ناو ووڵاتانی وەک(کوێت-بەحرێن-یەمەن-سعودیە- سوریا) و بوە سەرجاوەی ئاژاوە و تێکدانی سەقام گیری ئەم ووڵاتانە.
** دوژمنە نوێکان.
ئێستاش بەهەمان شێوە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش)بەپێی ڕێکەوتنێک کەناوی ڕێکەوتنی (جرود)ە چەند سەد چەکدارێکی لەسنوری(سوریا-لوبنان)بەرەو(بو کەمال)ی سوری گواستۆتەوە لەوێشەوە ئەگەر بارودۆخ گونجاو بوا بۆ ناو خاکی عێراق بگوازرێنەوە. جێگای ئاماژەپێکردنە ئەم لایەنانەی دەستیان(ئێران-سوریا-حزب اللە-حەشد و مالکی) لە پلانەکەی دژی هەرێمی کوردستان هەبو هەمان لایەن دەستیان لەم ڕێکەوتنە هەیە تەنیا ئەوە نەبێت سەرۆک وەزیرانی عێراق بێ ئاگایی خۆی لەم ڕێکەوتنە ڕاگەیاند. لەلایەنی دەوڵەتی عێراقی چەکدارە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەپشتەوەی حکومەتی عێراقی هەر لەسەرەتاوە بەشێک بونە لەم ڕێکەوتنە.
*ئەمینداری گشتی حزب اللە ی لوبنانی(حەسەن نەسەڕڵا) پێش شەڕی موسڵ لەساڵی ٢٠١٦ داوای کردبو بێ شەڕ نەهێڵن چەکدارانی داعش لەم شارە پاشەکشە بکەن بۆیە لەم ڕێکەوتنە کەوتە بەر ڕەخنەی قوڵی هەموو لایەکی لیسیت و پێکهاتەی سیاسی عێراق.
*سەرۆکی پێکهاتەی حەشدی شەعبی(فالح فەیاز) و جێگرەکەی(ئەبو مەهدی موهەندس)ئاگاداری یەکە بە یەکەی ڕێکەوتنەکە بونە لە سەرەتاوە ئەمەش پرسیارێکی زۆر گرنگ دێنیتە پێشەوە بەوەی چەکدارانی حەشد سەربەخۆن؟؟ یاخود لەژێر فەرمانی سەرۆکی وەزیرانی عێران حەیدەر عبادین؟؟
*لەلایەکی تر سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق نوری مالکی ئەوانە بە نەزان وەسف دەکات کەدژی هەڵوێستی حزب اللە ی لوبنانین. هەر لەهەمان لێدوانی نوری مالکی باسی لەوە کردوە لەشەڕی (تەلەعفەر)چەکدارانی داعش لەگەڵ سوپاس و پۆلیس ی عێراقی ڕێکەوتون تا بێ شەڕ ئەم شارە چۆڵبکەن و بەتوندیش ئەم لێدوانەی مالکی لەلایەن ووتەبێژی حکومەتی عێراقی ڕتکرایەوە.
*نوری مالکی چۆن لەپلانی پێشوی ڕۆڵی هەبوە بەم هەڵوێستەی ڕۆڵە کۆنەکەی دژی هەموو میللەتی عێراق بەیایبەت کورد نوێ کردوە.
**لەکۆتایی ئێمە وەک میللەتی کورد پێویستمان بەوەیە دۆست و دوژمنە ڕاستەقینەکانمان بناسین و هەموومان یەک دەنگ و بڕیار بین تا لە پلان و نەخشە مەترسیدارەکان بە کەمترین زەرەر و زۆر ترین سود بێینە دەرەوە.
Top