بۆ گلەیی لەپارتی دەکەن؟

بۆ گلەیی لەپارتی دەکەن؟
یەکێتی هیچ نەما بۆ گۆرانی نەکات، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی گوتی: "ئێوە مەرجی خۆتان لابەرن ئێمە گۆڕان رازی دەکەین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان"، پارتی مەرجی لابرد گۆڕان رازی نەبوو، یەکێتی گوتی مەرجی لادانی (یوسف محەمەد)یش لابەرن، گۆڕان رازی نەبوو!، یەکێتی پێشنیاری کرد، دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاری بکەن گۆڕان رازی نەبوو، یەکێتی داوای کرد لەگەڵ پارتی بگەنە رێککەوتنی جددی گۆڕان رازی نەبوو، یەکێتی پێی گوتن، هەموو ئاسانکاریەک دەکرێت بۆ هاتنەوەتان بۆ ناو حکوومەت رازی نەبوون، یەکێتی داوای کۆبوونەوەی فراوانی کرد لەگەڵ بارزانی گۆڕان هەر رازی نەبوو، یەکێتی داوای کرد کە فراکسیۆنی هاوبەش پێکبهێنن لە کوردستان و لەبەغدا گۆڕان رازی نەبوو.

یەکێتی بە گۆرانی گوت، دەسکەوتت دەبێت لە ریفراندۆم رازی نەبوو، کارئاسانی بۆ کرد کە دروستکردنی هاوپەیمانی تازە رازی نەبوو، یەکێتی پشتیوانی لێکردن کە گۆڕانکاری لە سیتەمی دەسەڵات رازی نەبوون، یەکێتی زۆر هەوڵدا هێرشی راگەیاندنی گۆڕان رابگرێت گۆڕان هەر رازی نەبوو، بەکوردی گۆڕان نایەوێت بێتە ژێرباری هیچ رێککەوتنێک، دەترسێت، جەماوەرەکەی لەدەست بدات، یەکێتی زۆر داوای ڵێکرد کە پابەندی رێککەوتنی دەباشان بێت گۆڕان رازی نەبوو، باشە گۆڕان لە هەموو ئەو هەوڵانەی یەکێتی رازی نەبوو کە هاوپەیمانی بوو، ئەی چۆن لەپارتی رازی دەبێت؟ ئەی بۆ دەبێت گلەیی لە پارتی بکەن؟..
Top