بۆچی بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی؟(1)

بۆچی بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی؟(1)
ئەگەر تەنیا دوایین رووداوەكانی چەند ساڵی رابردوو ئەویش تەنیا شەری كاوڵكاری و مەغۆڵ ئاسای دوژمنانی مرۆڤایەتی لە بەر چاو بگرین و ئەو زیانە مادی و گیانییەی كە بەر پێشمەرگەی كوردستان كەوت دەبینین كە زیاتر لە 1500 كەس شەهید بوو و ئەو 1500 كەسە زیاتر لە 2500 بۆ 2000 ماڵی بێ‌ سەرپەرەست كرد،زیاتر لە 10هەوار پێشمەرگە بریندار بوون كە دەتوانین بڵێن ز یاتر لە 5هەزار كەسیان كەم ئەندام بوون،زیاتر لە 3هەزار كچ و ژنی ئێزدی كرین و فرۆشتنیان پێكرا بە شێوەیەك كە تاوەكوو ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 3 هەزار كەسیان نادیارە،بە هەزاران كەس ئاوارەو دەربەدەر بوون ئەوە ئەو زیانە زۆرە بوو كە بەر گەڵی كوردستان كەوت بەڵام سەرەرای ئەوانەش پێشمەرگە توانی ببیتە هێزی كاریگەر بۆ شكاندنی داعش و سەروەرییەكی مێژوویی بە خوێنی خۆی تۆمار كرد.
لە بەر ئەوە ئێمەو تەواوی جیهان قەرزاری خوێنی پێشمەرگەو هەموو ئەو كارەساتانەی كە بە سەر گەڵی كوردستان هاتووە ،بەڵكوو تەواوی جیهان قەرزاری پێشمەرگەیە چوون لە بری 35 ووڵاتی هاوپەیمان شەری داعشی كرد و بە چۆكی داهێنان.
هەر بۆیەش باشتر ووڵام بۆ خوێنی شەهیدان و باشترین دەرفەت ئەوەیە كە بەشداری ریفراندۆم بكەین و بە بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی دەنگ بدەین.
و ئەگەریش بە نەخێر دەنگ بدەین واتە فەرامۆش كردنی هەموو ئەو كارەساتانەی كە لەو چەندساڵە دا بە سەر گەڵی كوردستاندا هاتووە و ئەوەش بە تاكید لای كەس قەبوڵكراو نییە.
Top