سەرۆك بارزانی موڵكی نەتەوەیەك نەك حزبێك

سەرۆك بارزانی موڵكی نەتەوەیەك نەك حزبێك
سەرۆك مسعود بارزانی ، تەنیا سەركردەی حزبێك نییە و لە پێناو بەرژەوەندی بەشێكی كوردستان تێبكۆشێت ،بەڵكو خەباتی بەردەوام و كردەوەكانی ئەو رٍاستییەیان سەڵماندووە كە رێبەرێكی نەتەوەییە و لە پێناو كورد وكوردستان خەباتی و كردووە و تێكۆشاوە و بەردەوامە.پارتی دیمۆكراتی كوردستان، بە سەركردایەتی بارزانی نەمر و ئێستاش سەرۆك بارزانی لە كەشێكی ئێجگار خامۆشی شۆڕش، بوو بە هەورەتریشكەیەك و وزەی گیانفیدایی خستەوە بەر شۆڕشگێڕان، هەوێنێك بوو، پێكهاتەیەك بوو بە دروشمی "یا كوردستان یا نەمان" بە ڕێبەرایەتی باوكی ڕۆحی نەتەوەكەمان "بارزانی نەمر" جارێكیتر جیاواز لە هەر جارێكی پێشوو، گرمەی بڕنۆ و هاواری لە دڵ هەڵقوڵاوی پڕ لە نیشتمانپەروەری شۆڕشگێڕانی، بە سەنفۆنیایێكی جیاوازتر خستەوە نێو قەدی شاخەكانی نیشتمان و پەیامی كۆڵنەدان بۆ دەستەبەری مافی كوردیان لە دەنگدانەوەی كێوەكاندا گەیاند بە گوێی دوژمن.هەمیشە وتومە "مێژوو بابەتێكە كە تاكێك یا كۆمەڵێك لە بەرژەوەندی خوود دەینوسنەوە و سەروەری بۆ خۆیان دادەڕێژن تێیدا" وەلێ گەر تەمەنی من وەبەر ئەوە ڕانەگەشتبێت تا شایتمانی بۆ دیرۆكی ئەم ڕێبازە بدات، خۆ ئێستاكە دەتوانم شایەتی بدەم لەسەر ئەوەی كادیران و هەڵكەوتوانی ئەم ڕێبازە، ئامانج و مەرامیان جگە لە گەل ویستن و جەنگ لە پێناو پاراستنی نیشتمان و دەستەبەری مافی ڕەوای كورد، شتێكیتر نەبووە، لە هەڵوێست و هەنگاوەكانی جەنابی سەرۆك كرا، لەو ئایدیا و بیر و باوەڕەی سەرۆككرا شایەتمانی دەدەم كە دیرۆكی ئەم ڕێبازە دەستنوسراوی خاوەن ڕێباز نییە، بەڵگە جیهان بینەری بووە و نوسەری ئەم مێژووە بوون.لە دیرۆكی كوردداندا، سەركردە گەلێكی خاوەن كەسایەتی كارێزما سەریانهەڵێناوە و ڕاشوێنی خەبات و تێكۆشان كەوتون. قۆناغی ئێستامان دەخوازێت پشتیوانی هەنگاوە مێژووییەكانی خەباتی سەرۆك بارزانی بین كە لە پێناو سەرفرازی بە دەستهێنانی مافەزەوتكراوەكانە و چیتر كات بە فێرۆ نەدەین و نەكەوێنە ژێر كاریگەری هێرشی تابووری پێنجەمی نەیارانی كورد و سەرۆك مسعود بارزانی كە بە گەورەترین بەربەستی لە بەردەم جێبەجێی كردنی پیلانە شومەكانیان دەبینین.

بە درێژاییی مێژوو و خەباتی پر شانازیمان لە پێناو رزگاری خاك و نیشتیمان وسەرفرازیی ،هەر چی رێگە بوو تاقی كرایەوە تا دان بە مافەكانی كورد و هاووڵاتیی بوونی وەك پلەیەك دابنرێت ،نەك هەر دانیپێنەرا بەڵكو بە درٍندانەترین شێواز وەڵامی درایەوە .هەر بۆیە میللەتی كورد سەدەیەكی تەواوە سوتەمەنی شۆڕشی كوردە دژی داگیركەری عێراق، بۆیە هەموو كات شۆڕش خۆی بەقەرزاری ئەم خەڵكە شۆڕشگێڕە زانیوە، دوای سەركەوتنی شۆڕش و بنیاتنانی دامودەزگا شەرعیەكانی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمان و حكومەت لەهەركوێ دەستی پێڕاگەیشتبێ خزمەتی كردووە و ئەمڕۆ دەبینین كە بەدەگمەن گوندێ دەبینرێ كە خزمەتگوزاری پێنەگەیشتبێ، بەدڵنیایی ئەگەر قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و سیاسەتی برسی كردنی كورد لەلایەن بەغداوە نەبوایە، ئێستا كوردستان یەكێك دەبوو لەپێشكەوتووترین هەرێمەكانی دونیا، هەر ئەم قەیرانانەشە كە ئێستا هەندێ حیزب و لایەن كردوویانە بەچەكی دەستی خۆیان و دژایەتی حكومەت و پارتی وەك خاوەن حكومەت پێدەكەن، لەڕووی سەربازییەوە لەكاتێكدا كە بەهێزترین دەوڵەتەكانی دونیا نەیانتوانی داعش تێكبشكێنن پێشمەرگە توانی ئەوە بكات و ئەفسانەی داعش تێكبشكێنێت، هەروەها توانرا پێشمەرگە بنێرێتە كۆبانێ و بەرگری لەو شارە بكات و نەهێڵێت بكەوێتە دەستی داعش، لەڕووی ئابوریشەوە حكومەتی هەرێم توانی لەماوەیەكی زەمەنی كەمدا نەوت دەربهێنێت و بەبازاڕی بكات، لەڕووی دبلۆماسیشەوە هەولێر بووە ناوەندێكی گرنگی سەردانیكردنی گرنگترین شاندە دبلۆماسیەكانی جیهان لەسەر ئاستی سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا، سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە بوونە سیمبولی سەدان داستانی بێوێنەی جەنگ دژی داعش، لەسۆنگەی دەسكەوت و خۆڕاگری پێشمەرگە و ورەبەرزی خەڵكی كوردستان و بێباكی حكومەتی عێراق بەرامبەر قوربانی و دەسكەوتەكانی خەڵكی كوردستان، سەرۆك بارزانی لە 7 / 6 / 2017 لەكۆبوونەوەی زۆرینەی حزبە كوردستانیەكاندا بڕیاریدا لە 25 / 9 / 2017 ڕیفراندۆم بكرێت و داهاتووی ئەم میللەتە بخرێتە ئەستۆی خۆی، گرەنتی داهاتووی ژیان و كەرامەتی خۆی بكات و بە (بەڵێ) كۆتایی بەو نەهامەتیانە بهێنێ كە سەدەیەكە بەدەستیانەوە دەناڵێنێ..

ئەمرۆ دەرفەتی زێرین و هەلی لەبار ،لەدوای داعشیش بۆ كورد وا نەهاتۆتە پێش ،تا ئاستی ئەوەی پرسەكەی بەشێوەیەك یەكلایی بكاتەوە ، بەزمانی سەردەم و لۆژیك ، بە ئاشتی و دوور لە توندو تیژی بە ماف و بە كۆتا مەرامی خۆی بگات .سەركەوتنی ئەو پرسە و گەیشتنی بە رۆژی ئەمڕۆی ،وەك چۆن لە خۆڕاگری جەماوەری گەلەكەی دایە ، زیاتریش لە قارەمانیەتی و لەخۆبوردەیی و بەخشندەیی پێشمەرگە قارەمانەكانی دا بینراو و سەلمێندرا . بەڵگە نەویستە ‌بوونی سەرۆك و ڕابەرێكی وەك بەرێز بارزانیش گرەنتییەكی فریاد رەسی قۆناغەكان بووە ،تا گەیاندنی بە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا . نەخشە ڕێگای بارزانی بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی ، پرۆژەیەكی نیشتیمانی نەتەوەیی گەلێكە سەد ساڵە، هەلێكی وا زێرینی پڕدەرفەتی بۆ نە هاتۆتە پێش. بۆیە گرنگە هەموومان ،لەگەڵ هەنگاوەكانی نەخشە ڕێگای دەوڵەتی كوردستان دا، بە پارت ولایەنی سیاسی و رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی و ئەكادیمییانی كوردستان و مامۆستایان و نووسەرو رۆشنبیران و هونەرمەندان ، یاسا ناس و مافپەروەران ، ئەندازیارو پزیشكان ، كرێكارو جوتیارو وەرزشكارو میدیاكاری جەسوور ،قوتابی و خوێندكار كاسبكار و بزنسمان ، هەموو خەڵكی لادێ و شار بۆ ساتی ڕاگەیاندی لە ئامادەباشی تەوا دابین و بوونی كێشەو ئاستەنگە ئابووری و سیاسییەكانی ناوخۆ ،بە پێوەری كێشەو ئاستەنگەكانی كۆمەڵگای زیندووی پێشكەوتووی پڕلە ئەكتیف سەیر بكەین ، نەك بۆ دەستی دەستی پێكردنی پرسە نەتەوەییە نیشتیمانییە چارەنووس سازەكە . سەرۆك مەسعود بارزانی ، خاوەنی پرۆژەی دەوڵەتی كوردستانە ، رۆژهەڵات و رۆژئاوا – ئۆراسیاو و ئەتلەنتیكی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە ، پێداگیری لەسەر گەیاندنی پەیامەكەی لە هەموو بۆ نە نێو دەوڵەتییەكان دەكاتەوە، هەر لە كۆربەندی داڤۆسی ٢٠١٦ وە تا داڤۆسی دەریای مردووی ئوردن و كۆڕبەندی سانپیتەرسبڕۆگ لە رۆژی مێژوویی ٧-٦-٢٠١٧وەو بەر لە داعش و لە دوای داعشیش دا ، بارزانی فریادرەسی چارەسەری پرسی كوردستانەبەكێشە وئاستەنگە ئابووری و جیۆسیاسییەكانی ناوچەكەوەش ، بە ڕادەی ئەوەی مێژووی سیاسی ناوچەكە لەم چارەگە سەدەیەیی دوایدا سەلماندویەتی بێ ئەو چارەسەری پرسەكان و ڕاگرتنی تەرازوی بەرژەوەندییەكان لاسەنگ دەبێ
Top