سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم و رۆوڵی نانیشتمانی گۆران

سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم و رۆوڵی نانیشتمانی گۆران
ساڵەك لەمەو بەر كاتەك كە رێككەوتنی شكست خواردووەكەی گۆران و یەكیەتی دروست بوو،بە بێی ئەوەی كە بیر لە باشتر كردنی نێو ماڵی كوردی بكەن ،هەڵسوراوانی گۆران و ئەندام پاڵمانەكانیان چ لە بەغدا و چ لە كوردستان كەوتنە خۆیان و لێر ە ولەوی ،هەموو كەناڵە ناوخۆیی و عەرەبەكانیان بە كار دەهێنا و دهۆلی ئەوەیان لێدەدا كە ئیتر پارسەنگی هێز لە كوردستان دەگۆریت و ئەو رێككەوتنە دەبیتە هۆكارەك بۆ ئەوەی شكست بە بەرنامەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دیاریكراویش بارزانی بهێنن و هەموو لێدوانەكانیان لەو چوارچێوەیەوە دەسورایەوە.
هەرچەندە ئەوە ناشاردرێتەوە كە لە دونیای دیموكراسیەتدا هەركەسەك ئازادە چۆن بیر دەكاتەوە و ئەجندای حیزبەكەی بۆ كارو چاڵاكییەكانی چی دەبیت بەڵام ئەگەر هاتوو ئەجنداكەیان لە سەر بناغەی مڵملانی و دوژمنكاری دروست بوو باشتر لەوەی كە هەیە چاوەروانی لێناكرێت.
دروستبوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەر بناغەی كاری هاوبەش و حكومەتی بنكەفراوان بۆ ئەوەی هەموو حیزبە كوردستانییەكان رۆوڵ و دەوری خۆیان لە خزمەت كردنی كوردستان ببینن هەر ئەو دوربینیەی سەرۆكی حكومەتیش لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری دانیشتوانی ئەو هەرێمە بوو و لەو پێناوەشدا كاری لە سەر ئەوە نەكرد كە پۆستە وەزاری و حكومییەكان بە پێی شایستەی بوون و رێژەی دەنگەكانیان بیت بەڵكوو لەو پێناوەدا زۆرەك لە پۆستەكانیان لە نێوان لایەنەكاندا دابەشكرد.
تێروانینی ئەو كابینەیە زۆر جیاواز بوو ،جیاواز لەو بوارە كە دەرفەت بەو حیزبانە بدات كە پێشتر گلەیی و گازندەكانیان لە حكومەت بە هۆی كەمی خزمەتگوزاری و ئەوەی كە ئەوان باسیان لە ناشفافییەت دەكرد.
بەڵام لە راستیدا كردەوەكانی بزوتنەوەی گۆران بەدیاریكراوی گەیشتە ئەو ئاستەی كە بنكەو بارەگاكان بسوتێنیت و تەنانەت رەحم بە مرۆڤ و لایەنگرانی پارتیش نەكرا و لە ناو بارەگاكان سوتێنران.
ئێستاش كە بەرەو قۆناغەكی هەستیار و چارەنوسسازدا تێپەردەكەین و هەموو لایەنەكان بە حكومەتی هەرێم و پارتی دیموكراتیشەوە هەموو جۆرە سازشەك دەكەن بۆ ئەوەی بارودۆخەكی ئاشتییانە دروست ببیت و گەڵی كورد بتوانیت ئاشتیانە تەعبیر لە رای خۆی بكات بەڵكوو پاش ئەو هەموو نەهامەتییەی كە رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بە سەر گەڵی كوردیان هێناوە قوتار ببیت و سەروەری و سیادەی خۆی هەبیت.
تەنانەت ئەو بارودۆخەش بۆتە هۆكارەك بۆ ئەوەی دوو بارە گۆران موزایدە بە سەر لایەنەسیاسییەكانەوە بكات و بیانۆی لاوەكی بهێنیتەوە چوون ئەگەر هەموو كاتەك پاساو بیانۆ جێگەی قەبوڵكرد بیت ئیتر ئەوجارەیان مادام بۆ دەست نیشانكردنی مافی چارەی خۆنوسینە ئەو برۆبیانۆیانە هیچ پاساو نین بەڵكوو راستەوخۆ خزمەت بە بەرەی دوژمنانی دژی راپرسی سەربەخۆیی كوردستان دەكات.
Top