هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێتە پارێزەرو پاسەوانی کوردستان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێتە پارێزەرو پاسەوانی کوردستان
بەر لە ڕێککەوتنەکەی سووریاو حزبولا و داعش، کە مەبەستیانە کریدۆرێک بەڕووی داعشدا بکەنەوە بۆ پەڕینەوەیان بۆ سنوری عێراق، ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە سنوری تەلعەفەر کردەوە، ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئەمریکا جگەلەوەی نایەوێت هیلالی شیعی بەو سنورەدا تێبپەڕێت، ئەوا گرنگی جیۆسیاسی ناوچەکەی (تەلعەفەر، شنگاڵ، عیازیە)وەپێش چاوگرتووە کە دەبێتە چەقی بەریەککەوت لەنێوان هێزەکانی ناوچەکە، بەتایبەت ئەگەر ڕێگریەکانی بەردەم هیلالی شیعی بەردەوام بێت، لەبەرامبەریشیدا هەولەکانی بەکۆتا هێنانی هێلەکە بەردەوام بێت.

ئەوەی گرنگە ئەو مەترسیەی سەرخاکی کوردستان لەم ناوچانە فۆڕمێکی نێودەولەتی وەرگرتووە، هاوپەمانی نێودەولەتی ئیتر دەبێتە پارێزەرو پاسەوانی کوردستان، بۆیە لەئەگەری بەکردیەی بوونی ڕێککەوتنەکەی (سووریا- حزبولا٫ داعش) غارەی رووبەرووبونەوەکانی داعش کارامەتر دەبن، وای بۆدەچم پارێزبەندی بۆ هەرێم لەم سنورانە توندوتۆلتر بکرێت.

لەلایەکی دیکە ڕێککەوتنەکە وەک پلان (B)ئێران دەخوێنمەوە، کەدەیەوێت بەم هەولەی بە ئەمریکا و هاوپەیمانان بلێ ئەگەر هیلالی شیعی بەکۆتا نەگات ئیتر داعش نوێنەرایەتی نوێنەرەکانم(بەشار، حەسەن نەسرولا) دەکات لەعێراق، ڕەنگە پێی وابێ لەئەگەری ئیدامەدانی نائارامی دەتوانێ کەلک وەربگرێت بۆ بەکۆتاهێنانی هیلالی شیعی.
Top