ئەوەی مەهاتیر مەحەمەد بۆ مالیزیای کرد نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردستان دەیکات ؟!

ئەوەی مەهاتیر مەحەمەد بۆ مالیزیای کرد نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردستان دەیکات ؟!
گومانی تێدانیە زۆر لەو وولاتانەی ئێستا بە گەشەسەندوو ناسراون لەپێشدا زۆر دوا کەوتوبون . بەچەندەها قۆناغی سەخت تێپەڕیون لەروی پەروەردە و ئابووری و ژێرخان و سەرخانی ئابوری . یەکێک لەو وولاتانە مالیزیا بوو کەلەسەردەمانێک بە وولاتێکی گۆشەگیر هەژمار دەکرا و وولاتێکی پاشکەو تووبو . بەلام دوای ئەوەی( مەهاتیر مەحەمەد ) رکێفی دەسەلاتی گرتە دەست لە مالیزیا لەماوەی 10 ساڵدا ئەو وولاتە لەوولاتێکی دواکەوتوو بوە وولاتێکی مودێرن لەڕوی ئابووری گەشەسەندن و پیشەسازی کە ئێستا ململانێی هەریەکە لە ژاپۆن و کۆریای باشور و سەنگاپورە دەکات لەڕوی تەکنەلۆژیا . داهاتی تاک سالانە لەم وولاتە لە 500 دۆلاری ئەمریکیەوە بوە 15000 دۆلاری ئەمریکی زیادی کردو ڕێژەی بێکاری بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی . ئەوەی من لێرەدا مەبەستمە باسی بکەم لەم بابەتەدا ئەوەیە ئایا نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت هەمان نموونەی مەهاتیر لە کوردستان دوبارە بکاتەوە ؟ بێگومان بەلێ چونکە ئەوەی کاک نێچیرڤان بارزانی یش بۆ کوردستانی کردوە کەمتر نەبوە لە ئەوەی مەهاتیر بۆ مالیزیای کردوە . بەلام هەلومەرج جیاوازن لەنێوان مالیزیا و کوردستان چونکە مالیزیا خاوەن سەروەری و سەبەخۆییە کەس نابوە کۆسپ لە پێش پێکەوتنەکانێ ئەوێ . بەلام ئەو کاتەی کاک نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد کە دەبێت نەوتی خۆمان ڕاستەو خۆ بفرۆشین توشی دەیان تەحەدیات بوەوە لەسەر ئاستی ناو خۆ و دەرەوە . بەلام گوێی بە ئەو رێگریانە نەداو بۆڕی نەوتی کوردستانی بۆ وولاتی تورکیا ڕاکێشاو لەماوەی تەنها حەوت ساڵ بوینە خاوەن ژێر خانێکی بەهێز لەبواری ووزە و بوین بەخاوەنی دوو فڕۆکەخانەی نێودەوولەتی بە بەهای 30 ملیارد دۆلاری ئەمەریکی وەبەرهێنانی ناوخۆ و دەرەکی هێنایە کوردستان و لەڕوی بەرهەمهێنانی نەوت کوردستانی کردە خاوەن 700 تا 800 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا . بەلام ئەوانە زیاتر پێویستی بەوەهەیە ئێمە ببین بەخاوەن وولاتێکی سەربەخۆ بۆ ئەوەی وولاتەکەمان ڕوبەڕوی هەڕەشەی هەرێمی نەبێتەوە . ئەوەی ڕاستی بێت من متمانەی تەواوم بە کاک نێچیرڤان بارزانی هەیە کە دەتوانێت کوردستان لەهەرێمێکی کاوڵ کراو لەسەردەستی ڕژێمی بەعس بکاتە وولاتێکی پێشکەوتوو چونکە کوردستان خاوەن ووزەیەکی زۆرە و دەتوانرێت سودی لێببینرێت و ژیانی هەولاتیان خۆش بکات . لەکۆتایدا دەبێت کاک نێچیرڤان بارزانی زیاتر سود لە و ڕۆلەی خۆی ببینێت کە بواری دیبلۆماتی هەیەتی چونکە خاوەن ژمارەیەکی حساب بۆ کراوە لە سەر ئاستی جیهان بەگشتی و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەتایبەتی .
Top