کاک فەرەیدوون جوانڕۆیی ڕووحێکی زیندوو

کاک فەرەیدوون جوانڕۆیی ڕووحێکی زیندوو
لەڕۆژهەڵانەوە لەدایک دەبێت و لەبەر خۆشە ویستی بۆ کوردستان دێتە پارچەیەکی دیکەی دڵی دایکی خەبات دەکات، فەرەیدوون جوانڕۆی پێشمەرگەی شاخ و سیاسەتمەداری شار، هەموو ژیانی خۆی لەسەر پێشمەرگایەتی و خزمەتکردنی کوردستان تەرخانکرد، ناوبراو لە پێشمەرگەیەکی سادەوە بۆ کارگێری لقی خانەقین و دواتر سەرکردایەتی و پارتی و مەکتەبی سیاسی هەڵکشا، ئەگەر بەوردی بیربکەینەوە زۆر ئاستەمە مرۆڤ لەشوێنی خۆی هەڵکەنرێت و داهاتووی لەئاستێکی لەو شێوەدا خۆی ببینێتەوە، بڕوام وایە کاک فەرەیدوون بۆ یەک قۆناغی ژیانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەهێنراوەتەپێشەوە، سەرجەم ژیانی بۆ خزمەتی کوردایەتی تەرخان کرد، هەموو قۆناغەکانی ژیانی بەسەختی بڕیووە، دەمێک بە غەریبی و دوورکەوتنەوە لە ماڵ و منداڵی دەمێک بەشاخ و ڕووبەڕووبنەوە لەگەڵ حکوومەتی بەعس ئەو ڕژێمانەی کوردستانیان داگیرکرد.

ئەمڕۆ چەند ساڵێک بەسەر شەهیدکردنی تێدەپەرێت، بەدڵنیاییەوە جوانڕۆیی ئەگەر بمایە ئێستا بەشێک دەبوو لەو کەمپنەی کە دەنگ بە (بەڵی)بۆ سەربەخۆی کوردستان دەدات، چونکە سەرجەم خەباتی ئەو بۆ سەربەخۆی کوردستان بوو، فەرماندەیەک بوو لە مەترسیدارترین دۆخی کوردستان سەرپەرشتی گەورەترین محیوەری شەری دەکرد، لەو ماوەیەدا حەشر بە داعش و پاشماوەکانی دەکرا.

جوانرۆی ڕووحێکی زیندووە لەناو هەموو خەڵکی کوردستان و بەسەربەرزی دەمێنێتەوە.
Top