سەربەخۆیی، ئامانجی دایکی شەھیدان

سەربەخۆیی، ئامانجی دایکی شەھیدان
دوای سەدەیەک خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان، پێویستە لەم بارودۆخە ھەستیارە ناو ماڵی خۆمان رێکخەینەوە دەبێت ھەموو تاکێکی کورد ھۆشیارانە بیرکاتەوە رێگا نەدەن ئەجندای دەرەکی دەسکەوتەکانمان لەناو ببەن.
گشتپرسی پڕۆسەیەکە تیایدا ھاوڵاتیان دەرفەتی بەشداری کردنی ڕاستەوخۆیان ھەیە لە بڕیاردانی سیاسی، بەلای زۆرێکەوە، ڕاپرسی یا ریفراندۆم وەک دەروازەیەکی کراوە یا دەرفەتێک لەبەردەم گەل بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەیەکی تەواو دیموکراسی ڕاستەوخۆوە، لە قەڵەم دەدرێت.
کورد تاکە نەتەوەیە لەسەر رووی ئەم جیھانە تا ئەمڕۆ کە بەداوا و مافە رەواکانی نەگەیشتووە، سەرجەم شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کورد لە ھەموو پارچەکانی کوردستان سەرکوت و لەناوبردراون، بەڵام کوردە وەک نەتەوەیەکی زیندوو لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەرگیز کۆڵی نەداوە، جوامێر و میرخاسانە لە مەیدان جەنگاون بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانیان.
لە ئێستادا ھەرێمەکەمان باشترین پەناگەیە بۆ ھەموو پارچەکانی تری کوردستان، بۆیە دەبێت ھەموو کوردێک شانازی بەوە بکات کە سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ لە مەیدانی خەبات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی تایبەتی خۆی ھەیە ئەمەش گەورەیی کورد نیشاندەدات، ئەم تێکۆشەرە شەو و ڕۆژی خستووەتە سەر یەک بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بۆیە پێوستە بە ڕۆحێکی کوردانە و بە دڵسۆزییەوە پشتیوانیی سەرۆک بارزانی بین بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکە کە سەربەخۆیی کوردستانە و ئاواتی دایکی شەھیدانە. ھیچ دوودڵ مەبن و متمانەتان بە سەرۆک ھەبێت، دڵنیابن سەردەکەوین، ھەرگیز دڕکوداڵی ناحەزانی سەربەخۆیی، ناتوانێت ببێتە رێگری ھەنگاوەکانی ڕێگەی ئەو ئامانجە پیرۆزە، چونکە رێگایەکی دوور و درێژمان بڕیوە و کەممان ماوە. ئەو خەونەی سەدان ساڵە گەلی کورد چاوەڕوانیەتی وا خەریکە دەبێتە ئەمری واقیع، ئەوەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆژێک لە ڕۆژان ئاماژەی پێدەدا و تیشکی دەخستە سەر، ئەوە دێتە دی.
ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی کۆششی بۆ دەکات وا پێویست دەکات ھەموو کوردێکی دڵسۆز پشتگیری بکات و بە ھاتنەدی ئاواتی سەربەھۆیی، ھەموو لایەک شەرەفمەند دەبین.
Top