(ساڵح موتڵەگ)ی کوردستان

(ساڵح موتڵەگ)ی کوردستان
چوار ساڵ پێش ئێستا کەسایەتی سیاسی سوننە بەناوی (ساڵح موتڵەگ)، خۆی کردە نوێنەری سوننەکان، بەناوی دەنگی سوننە خەڵکێکی زۆری لەدەوری خۆی کۆکردەوە، ئەوەندەی نەبرد، عەشایەرە سوننەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی سوننە بەهۆی دەسەڵاتی تاکڕەوی (نووری مالیکی)سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق و حکوومەتی عێراق، کەوتنە خۆپیشاندان و دەنگی نارازیی بەرز بویەوە، دەنگی نارەزایی بەردەوام بوو تاگەیشتە ئاستی ئەوەی لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و مووسڵ خۆپیشاندان فشاری بۆ حکوومەتی عێراق هێنا، سەرەتا داواکاری خۆپیشاندان بریتیبوو لە دابینکردنی پێداوستی ناوخۆی و خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان، بەڵام داواکاری بۆ بەهەرێمکردنی سوننە و ئەنجامی دانی راپرسی گۆڕادرا، کاتێک ئەمە بوە واقع بەخێرا ئێران و عێراق و سوریا هاتنە سەرخەت، بۆئەوەی هەرچی زووە کاربکەن بۆ هێورکردنەوەی خۆپیشاندان.
هیچ شتێک رێگری لە نارەزایی خۆپیشاندەران نەکرد، تا ئەو کاتەی (ساڵح موتڵەگ) کە بە دەستبڕێکی سیاسی سوننە ناسراوە، لەلایەن (نووری مالیکی)ەوە کڕدرا و پارەیەکی زۆری پێدرا تا خۆپیشاندان کپ بکاتەوە، موتڵەگ دەستی بە گفتووگۆ لەگەڵ عەشارەیە سوننەکان و بەشێکی کرین، بەشێکیش بەپارە و بە تۆمەتی تیرۆر خرانە دەرەوەی عێراقەوە، موتڵەگ هەرچی هەوڵ بوو دای بۆ سەرکەوتنکردنی سوننە کان و لەناوبردنی خەونی سوننە، بۆ سەربەخۆی و هەرێمی جیاواز، بەشێک لە هەوڵەکانی سەرکەوت، بەڵام ئیستا موتڵەگ بەتۆمەتی خیانەت ناتوانێت بگەرێتەوە ناوچە سوننییەکان، لەیەکەم دەرکەوتنیشی لە ئەنبار هێرشیان کردە سەر و ئۆتۆمبێلەکەیان سوتاند.
موتڵەگ ئێستا بوەتە ناوێکی خراپ لای سوننەکان و جگە لەبەغدا ناتوانێت بۆ هیچ شوینێکی دیکە بڕوات چونکە لەلایەن خەڵکەوە دەکرێتە ئامانج.
لە کوردستانیش جوڵانەوەیەک لەدژی خواستی خەڵک هەیە بەناوی (نەخێر بۆ سەربەخۆی)هەرچی سەیری دەکرێت ئەم جوڵانەوەیەک هاوشێوەی سیناریۆکەی موتڵەگە هیچ ئەندامێکی ئەو جوڵانەوەیە جگە لە سنوورێکی دیاریکراو ناتوانن جوڵە بکەن، چونکە خەڵک دەیان کاتە ئامانج، پرسیاری جددی ئەوەیە کە ئایندەی (ساڵح موتڵەگ)ەکانی کوردستان چی دەبێت؟ لەسنوورێکی دیاریکراو دەمێنن یان چارەنووسیان وەک ئەوانەی پێش خۆیان دەبێت؟.
أعجبنيعرض مزيد من التفاعلات
تعليقمشاركة
Top