پیرۆزبێت یادە مەزنەكە 16ی ئاب

پیرۆزبێت یادە مەزنەكە 16ی ئاب
بەبۆنەی ساڵوەگەڕی 71 ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان‌و لەدایك بوونی سەركردەی نەوتەوەیی كوردستان سەرۆك بارزانی, پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئەندامان و لایەنگرو هەوادارانی پارتیمان دەكەم.

لەدایك بوونی پارتی لە هەڵومەرجێك كە تازە كڵپەی ئاگری جەنگی جیهانی دوو روودەمرد, سەرەتای بزاوتێكی گەورەی شۆرشگێری بوو كە هەڵقولاوی ناسۆری قوڵی ئەو تاوانانەبوو كە بەهۆی كوردستانی بوونمانەوە دەرهەقەمان ئەنجامدرا, هەروەها سەرەتای خۆراپسكان و توڕهەڵدان بوو دژ بەو واقیعە ناواقیعەی كە لەكوردستان بەهۆی بڕیاری چەند وڵاتێكی ئیمپریالیست خاك‌ونەتەوەمان دابەشكرا, ئەوسا هەنگاوێكی گەورەی (نەخێر)ی میللەتی كورد بوو بۆ هەمووجیهان لە بڵند گۆیی پارتیەوە.

كاروانی پرخوێن‌وخەباتی بێ‌ پسانەوەی پارتی لە پێناو دۆزی ڕەوای میللەتی كورد و ئێستاش سەركاروانی دەنگی سەربەخۆیی خوازی كوردستان بە جۆرێكە كە دروشمەكانی لە خواستی گەورەی میللەتی كورد سەرچاوەی گرتووە, بۆیە ئەستەم لەیەك جیادەكرێنەوە, گومانی تێدانیە هەر ئەمەش سڕی بە پێوەمانەوەی پارتیە لەنێو ئەو هەموو گێژەلۆكە سیاسی وشەڕەی كە لە دژی هاتنە ئاراوە, لە ناوخۆو دەرەوە.

لەدایك بوونی سەرۆك بارزانی لەهەمان رۆژ گەورەییەكی تری سەرباری ئەم یادە مەزنەكردووە, بۆیە جارێكی دیكە پیرۆزبای لەخۆم ‌و سەرجەم پەیڕەوانی ئەم رێبازە نەتەوەییە دەكەم, هیوادارم ساڵی داهاتوو لە ژێر ساییەی دەوڵەتی كوردستان ئەم دوو یادە مەزنە بەرزرابگرین.
Top