بزانن ئەمەریکییەکان چیان بە بارزانی گوتووە

بزانن ئەمەریکییەکان چیان بە بارزانی گوتووە
لەم ڕۆژانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات و بەراشکاوانە پێی دەلێت: "دەبێت ڕیفراندۆم دوابخرێت". بارزانیش پێیان دەلێت هۆکاری دواخستنی بۆچی؟ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش بەراشکاوانە بە بارزانی دەلێن کە هەرێمی کوردستان باڵانسی عێراقی راگرتووە، لەئەنجامی سیاسەتی بەغدا گرفتی دابەشبوونی یەکسانی دەسەڵات هەیە، جگە لەوەش مەترسی سەرهەڵدانی شەری مەزهەبی هەیە و عێراق بەرەو دەوڵەتی ئیسلامی سیاسی هەنگاو دەنێت کە مەترسییە بۆ داهاتووی ناوچەکە بۆیە کوردستان وای کردووە کە هاوسەنگی ناوچەکە رابگرێت بۆیە مانەوەی کوردستان بە عێراقەوە گەرەنتی سەرکەوتنی عێراقە.

سەرۆک لە وەڵامدا گوتویەتی ئەوە بڕیاری خەڵکی کوردستانە دەتوانن ئەو داوایە لە خەڵکی کوردستان بکەن، بەڵام ئەوەندە بزانن کە عێراق تائێستا بە هاووڵاتی پلە دوو سەیری خەڵکی کوردستان دەکات، کوردستان قوربانی زۆری داوە تا بگاتە ئاواتی خۆی من دڵنیایم خەڵک دەست لە ئاواتەکانی خۆی هەڵناگرێت.
Top