گۆڕان لە هەڵوێستێکی شەرمنانەدا

گۆڕان لە هەڵوێستێکی شەرمنانەدا
هەمیشە چاودێران رەخنەیان لەسەر ئەوە هەبووە کە گۆڕان هێشتا لە ونبوونی شوناسدایە یان جەماوەری گۆڕان هی گۆڕان نین هی هەڵوێستی خەڵکی نارازییە، ئەم دەنگانەش گەرەنتی مانەوەیان نییە، هەرهێزێک بەئاسانی دەتوانێت وەک بەڕە لەژێر پێی گۆڕان رایان بکێشێت، لەماوەی رابردوو یەکێتی توانی ئەمە تاقی بکاتەوە، ئێستاش گۆڕان لەبەردەم مەترسی گەورەدایە، چونکە نایەوێت هەڵوێستێکی سیاسی بنوێنێت کە دواجار مەترسی لەسەر دەنگدەرانی دروست بکات، گۆڕان لەتاقی کردنەوە، پرسی ڕیفراندۆم سەرکەوتوو نەبوو، چونکە لەلایەک خەڵکێکی زۆری دەنگ بەبەڵی بۆ ڕیفراندۆم دەدات، لەلایەکی دیکە گۆڕانیش تووشی ئیرهابی فکری بووە، جوڵانەوەی نەخێر بۆ سەربەخۆی کوردستان هێرشیان بۆ سەر گۆڕان دەستپێکردووە، بەوەی نابێت گۆڕان بێ لایەن بێت واتە نابێت لەبەرانبەر ڕیفراندۆم خۆی دوور بگرێت بەڵکو دەبێت خۆی بخاتە خانەی نەخێرەوە، لەم لاشەوە بەشێکی زۆری گۆرانەکان ئەوانەی دەنگ بە(بەڵی) دەدەن هەڕەشە لە گۆڕان دەکەن کە بە داواکاری دواخستنی ڕیفراندۆم، دەیەوێت سەبەتەی دەنگەکانی بخاتەبەردەست جوڵانەوەی نەخێر چونکە هەڵوێستی گۆڕان زۆر شەرمنانەبوو.

لێرەوە بزووتنەوەی گۆڕان لە نێوان دوو هەڵوێستدا تووشی داڕووخان نەبێت، بەشێکی زۆری جەماوەرەکەی دەنگ بەبەڵی بۆ ڕیفراندۆم دەدەن بەڵام هەڵوێستی بزووتنەوەکەیان پێچەوانەیە، بەشێکی کەمیشیان لەگەڵ (نەخێر)ن بۆیە گۆڕان لەنێوان خۆ یەکلاکردنەوە و بێ هەڵوێستی چووە قۆناغی مێژووی نەمانەوە، دیار نییە ئایندەی گۆڕان چی دەبێت.

جگە لەوەش گۆڕان هەوڵی داوە کە بەیاننامەی خۆیدا دڵی سەرجەم حزبەکان (بەڵی)بۆ ریفراندۆم خۆش بکات و باس لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکات، بێ ئاگا لەوەی هەموو ئەوڵەکان بۆ ئەوە بووە گۆڕان بێتە پرۆسەکەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە گۆڕان پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی لەدەست بچێت، چونکە خۆی داینابوو کە مەرج بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان نەبێت.
Top