شاسوار و هاو ئاوازه‌كانی چیان له‌هه‌گبه‌دایه
August 10, 2017
وتار و بیروڕا
![شاسوار و هاو ئاوازه‌كانی چیان له‌هه‌گبه‌دایه](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/alii.jpg )
ئه‌مرۆ كه پرسی ئه‌نجام دانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بۆته پرسێكی مه‌زن و به بایه‌خی دونیا به‌گشتی و بۆ كوردستان به‌تایبه‌تی، به‌ڵام مخابن كه‌سانێك هه‌بن كه هه‌موو پیرۆزیه‌كانی خۆیان بفرۆشن و پشت له سه‌روه‌ریه‌كانی نیشتیمان بكه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی برێكی زیاتر به‌رژه‌وه‌ندیه گڵاوه‌كانی خۆیان بێنه‌دی و بیپارێزن ئاماده‌بن هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانیان بخنه ژێر پرسیاره‌وه..
شاسوار و هاوئاوازه‌كانی دیارترین نمونه‌ی خۆفرۆشی و هه‌راجكردنی نیشتیمانن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو پێشه‌نگی فرۆشتنی شكۆمه‌ندی ئینسانی كوردن، بۆیه رێگری كردن لێیان و سزادانیان وه‌فایه بۆ خوێنی شه‌هیدان و ماندوویه‌تی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان. ئێمه ناڵێین له‌ماوه‌ی حوكمڕانی خۆماڵی كوردی هه‌ڵه و كه‌م و كورتی و نابه‌رپرسیاری كه‌سانێك له به‌رێوه‌بردن نه‌بووه به‌لێ به‌پێچه‌وانه‌وه بوونی هه‌بووه و ئه‌و كه‌سانه‌ش رووبه‌روی دادگا بونه‌ته‌وه و سزایان وه‌رگرتووه به‌گوێره‌ی كات و هه‌ڵومه‌رج، به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه ئهوهبكرێته بیانویه‌كی شیاو بۆ شكستهێنان به پرسی ریفراندۆم و ده‌نگی نه‌خێر له لایه‌ن تاقمێكی هه‌ناوڕه‌ش و خۆفرۆش و دڵ ڕه‌ق به نیشتیمان.
كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی عێراق دا له‌سه‌ره‌تایی هێنانه‌كایه‌ی دامه‌زراوه‌ی سیاسی خۆراگره، بۆیه مایه‌ی قبوڵكردن نیه تا كه‌مپین و جولانه‌وه‌ی دژ به به‌ڵێ ی بۆ دروست بكرێت، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بڵێن بوونی ئه‌و جۆره كه‌مپین و جولانه‌وانه جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێت ڕه‌تبكرێنه‌وه هاوكات بكرێنه په‌ندی زه‌مانه، تاوه‌كو بۆ ئه‌به‌د جاشیه‌تی و خۆفرۆشی له‌نێو كوردان بنهبربكرێت.
هه‌گبه‌ی شاسوار باخچه‌ی پشته‌وه‌ی هه‌ندێ له ده‌وڵه‌تانی ئیقلیم و وڵاتانی نه‌یاری كوردستانه و گه‌ڕانه به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی برێك دراوی زیاتره تا بخاته سندوقه ڕه‌شه‌كانی خۆی، بێگومان له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی بهشمینهت و هه‌ژار، ئێمه دڵنیاین له‌مه‌ودوا خه‌ڵك به‌و په‌ری هۆشیاریه‌وه ده‌نگ بۆ به‌لێ ئه‌ده‌ن و له سایه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نمونه‌یه‌كی باش و چاك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن تاهه‌مووان به ئاسودههیی و شكۆمه‌ندی بژین.
ئه‌وه‌ی ماوه بڵێین ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارته سیاسیه‌كان و هاونیشتیمانیان شكست به‌و پلانه گڵاوه‌ی شاسوار و هاوبیره‌كانی بهێندرێت و هه‌مووان به‌و په‌ری دڵسۆزیه‌وه به‌لێ بۆ ریفراندۆم سه‌ربخه‌ین، چونكه پاساوه‌كانی به‌لێ روون و به‌ره‌ی نه‌خێریش شكشت خواردوون.