چی له‌گوتاره‌كه‌ی شاسوار ده‌خوێنرێته‌وه..
August 7, 2017
وتار و بیروڕا
گوتاره‌كه‌ی شاسوار له‌دوو رسته‌ی دژه به‌یه‌ك و ناكۆك كه سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌وه‌یه گوتاری دژه ریفراندۆمی كوردستان، هیچ به‌هایه‌ك و راستیه‌كی بۆ نیه، ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی مخابه‌راتی و بازرگانی دایه...
شاسوار له سه‌ره‌تای قسه‌كانی دا، گوتی ئه‌و نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی باشوری كوردستان ده‌یانه‌وێت له‌رێگایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته 26 ساڵی تر له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنه‌وه.
هه‌ر له‌و گوتاره‌كه‌ی دا واتا پاش چه‌ند ده‌قه‌یه‌كی تر گوتی...
من ئه‌گه‌ر نه‌زانم ئه‌و ریفراندۆمه بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌ت نیه، چۆن خۆم ده‌خه‌مه به‌ره‌ی دژی ریفراندۆم، دژایه‌تی ده‌كه‌م كه‌س هه‌یه دژی ده‌وڵه‌ت دروست كردن بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام له‌وه دڵنیام كه ریفراندۆم بۆ ده‌وڵه‌ت نیه....
ئێستا لێره بۆم روون بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م گوتاره گوتارێكی مخابه‌راتی و بازرگانی نه‌بێت، له‌كوێدا ئاراسته سیاسیه گونجاوه‌كه‌ی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه ره‌وایه‌تی بدات به‌خۆی" دژی ریفراندۆم و پرسێكی وا نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی بوه‌ستێته‌وه؟؟ كه هه‌موو به‌هایه‌كی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ی تێدا جێگیر بوبێت؟؟ ئاخر گوتاری سیاسی ده‌بێت به‌لایانی كه‌م، وه‌ڵامی كۆنكرێتی ئه‌و پرسیارانه‌ی تێدابێت، كه ئایا به‌دیلی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی كورد چیه؟ یان ئایا نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت له‌و چركه ساته سیاسیه عێراق چ مه‌ترسیه‌ك ده‌هێنێته بوون؟، ئه‌رێ ئه‌و گوتاره كرێته، له‌كوێدا به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و راستیه ده‌كات كه ئایا كه‌رامه‌تی مرۆڤی كورد چۆن له‌نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت له‌و كه‌شه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و عێراق به‌تایبه‌تی ده‌پارێزێت؟ ئه‌رێ ئه‌م گوتاره چ روانگه‌یه‌كی ئابووری بۆ مرۆڤی كورد به‌رجه‌سته ده‌كات؟ گوتارێك كه له‌ناوه‌خۆدا دژ به‌یه‌ك بێت، چۆن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره كۆنكرێتیانه‌ی تێدایه؟؟ بۆیه ئه‌م گوتاره‌ی نه‌ك خاڵیه له‌مه، به‌ڵكو له‌رووی گوتاریش كرێت و نارۆشن و دووره له‌هه‌موو به‌هایه‌كی گوتاردان، ناكۆكه، هیچ به‌هایه‌كی سیاسی و ئینسانی و ئابووریشی نیه، ئه‌مه بازرگانیه‌كی زۆر سه‌خیفانه‌یه، كه مرۆڤی كورد وه‌ك كاڵایه‌كی بێ به‌ها ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش رێك دیدی ئه‌و مخابه‌راته‌یه، كه كورد ده‌بێت زوو كیانی خۆی له‌به‌رامبه‌ردا دروست بكات، مه‌گه‌ر نا ئه‌م گوتاره مخابه‌راتیه و بازرگانیه سه‌خیفه كورد وه‌ك كاڵایه‌كی هه‌رزانی بازرگانی و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌بینێت...