لە وتە بەنرخەکانی نەوشیروان مستەفا
August 5, 2017
وتار و بیروڕا
٢ــ دوای ئەوەی یەکێتی کەرت کرد و بزووتنەوەی گۆڕانی درووست کرد دەیگوت: (دز و گەندەڵەکان دەدەینە دادگا و قووتی خەڵکیان لە فوڕگ دێنینە دەرەوە)، دوای ئەوەی لەگەڵ یەکێتی رێککەوتەوە دەیگوت: (لەگەڵ یەکێتی کۆتایی بە بڕیاری تاکڕەوی سیاسی دێنین).
٣ــ لە بانگەشەی هەڵبژادنەکانی ساڵی ٢٠١٣ بۆ نانەوەی ئاشووب و ئاژاوەگێڕی رووی لە گەنج و مێرمنداڵان دەکرد و دەیگوت: (چیتان پێ دەکرێ بیکەن).
٤ــ کەرکوکیەکان شارەکەیان تەعریب دەکرا و رۆڵەکانیان لە شەقامەکان گوللة باران دەکران، نەوشیروان مستەفاش بە ئاوارە کەرکوکیەکانی دەگوت: (کەرکوکیەکان حکومەتی هەرێم دەدۆشن، با بڕۆنەوە شوێنی خۆیان و ئێمە ئامادە نین جارێکیتر بارودۆخی خۆمان لەسەر ئەوان تێک بدەینەوە).
٥ــ نەوشیروان مستەفا ئەوەندە تامەزرۆی شەڕی براکوژی و بە کوشتدانی کوڕی خەڵک بوو، بۆ زیاتر گەرم کردنی شەڕی ناوخۆی دەیگوت: (هەولێر کوێی پیرۆزە، لە گوندێکی گەورە دەچێ و بۆ شەڕی تێدا روو نەدات).
٦ــ لە شەڕی قڕناقاو و پشتئاشان پێشمەرگەکانی یەکێتی بۆ کوشتنی براکانیان هاندەدا و دەیگوت: ( دیلم ناوێ.. پەرؤزتان پاک بێ)