جینۆسایدی‮ ‬بارزانییەکان رۆژێکی‮ ‬تاریک لە رۆژمێری‮ ‬کورد

جینۆسایدی‮ ‬بارزانییەکان رۆژێکی‮ ‬تاریک لە رۆژمێری‮ ‬کورد
ئەوەی‮ ‬بووەتە جێی‮ ‬لێکۆڵینەوە،‮ ‬لێکدانەوە،‮ ‬یادکردنەوە،‮ ‬بیرنەچوونەوە و سەرنج‮ ‬بۆ ئێمەی‮ ‬کورد،‮ ‬تاوانی‮ ‬گەورەی‮ ‬جینۆسایدی‮ ‬بارزانییەکانە،‮ ‬کە گەورەترین تاوانی‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەمە،‮ ‬بە لاوانەوە و گریان،‮ ‬برینە پڕ‮ ‬ئازارەکە سارێژ نابێت‮. ‬جینۆساید تاوانێکی‮ ‬نامرۆڤانەیە،‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬گۆڕبەگۆڕ‮ ‬بۆ قڕکردن و لە ناوبردنی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬کورد بە دڕندانەترین شێوە بەکاری‮ ‬ھێنا تاکو ئەم گەلە لەناو ببات،‮ ‬ئەو تاوانە،‮ ‬بووەتە شوناسێکی‮ ‬رەش لە مێژووی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ستەمی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس،‮ ‬ھاوکات بووەتە بەڵگەیەکی‮ ‬روون بۆ زوڵملێکراویی‮ ‬کورد و رەوایەتی‮ ‬خەباتی‮ ‬ئەم میللەتەش لە دوێنێ و ئەمڕۆدا نیشان دەدات لە پێناو بە دەستھێنانی‮ ‬مافە نەتەوەییەکانی‮. ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬لە ناوچوو،‮ ‬لە٣١ ی‮ ‬تەموزی‮ ‬١٩٨٣، لە کۆمەڵگەکانی‮ "‬بەحرکە،‮ ‬قوشتەپە،‮ ‬ھەریر‮" ‬ھەستا بە ئەنفالکردنی٨٠٠٠ ‮ ‬مرۆڤ لە خەڵکی‮ ‬بێتاوانی‮ ‬بارزان و بردنیان بۆ بیابانەکانی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق و زیندە بەچاڵکردنیان لەوێ‮. ‬دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬٢٠٠٥، لە کۆی‮ (‬١٦‮)‬ دۆسیەی‮ ‬کورد لە دادگای‮ ‬باڵای‮ ‬تاوانەکانی‮ ‬عێراقدا،‮ ‬تەنیا‮ (‬٦‮)‬ دۆسیە‮ ‬یەکلایی‮ ‬کرایەوە،‮ ‬لەوانە‮: " ‬کیمیابارانی‮ ‬ھەڵەبجە،‮ ‬ئەنفال،‮ ‬بێ سەروشوێنکردنی‮ ‬بارزانیەکان،‮ ‬فەیللیەکان‮) ‬بەجینۆساید ناسێنرا،‮ ‬ھەردوو‮ (‬دۆسیەی‮ ‬پاکتاوی‮ ‬نەژادی‮ ‬و کۆچڕەو و راپەرینی‮ ‬١٩٩١‮)‬ش بە تاوانی‮ ‬دژە مرۆڤایەتی‮ ‬سزاداران،‮ ‬بەڵام دۆسیەکانی‮ ‬دیکە،‮ ‬ھەندێکیان لەبەر نەبوونی‮ ‬تۆمەتبار داخران و ھەندێکی‮ ‬دیکەش لەوان ھیچ بڕیارێکیان لەسەر نەدرا‮. ‬لەم‮ ‬رۆژانەدا کە گەلەکەمان‮ ‬یادی‮ ‬پڕ‮ ‬خەمی‮ ‬کارەساتی‮ ‬ئەنفال و سوتماککردنی‮ ‬خاکی‮ ‬کوردستان دەکاتەوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬شکست و کارەساتگەلی‮ ‬دیکە بۆ ئێمە زۆر رووی‮ ‬داوە،‮ ‬بەڵام گەورەترین تاوان کە دەرھەق بە میللەتی‮ ‬کورددا کرا بێت،‮ ‬تاوانی‮ ‬جینۆسایدە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬ئەو تاوانەیان دەرھەق کرا،‮ ‬تاوانەکەیان جگە لە کوردبوون شتێکی‮ ‬دیکە نەبووە و نییە‮!! ‬زۆرێک لەو رۆژە تاریکانە لە رۆژژمێری‮ ‬دوور و نزیکی‮ ‬گەلی‮ ‬کورد تۆمارکراوە،‮ ‬وێستگەی‮ ‬دڕندایەتی‮ ‬و تاوانەکانی‮ ‬بەعس دژی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان دیمەنێکی‮ ‬جەرگبڕن،‮ ‬سارێژبوونی‮ ‬زامی‮ ‬قووڵی‮ ‬برینی‮ ‬ئەنفال و ھەموو ئێش و ئازارەکان،‮ ‬تەنیا سەربەخۆییە،‮ ‬با ھەمووان رۆژی‮ ‬٢٥ی‮ ‬ئەیلوول بەرەو سندوقەکانی‮ ‬دەنگدان بچین و بە‮ "‬بەڵێ‮" ‬دەنگ بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬کوردستان بدەین‮.
Top