دوژمنان لە بەردەم قەڵایی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سەرۆك بارزانی ،شكستخواردوون.
July 31, 2017
وتار و بیروڕا
هەرێمی كوردستان بە سەركردایەتیی دلێرانەی سەرۆك بارزانی و بەكاری جددی حكومەتی هەرێمی كوردستان، توانیویەتی ئەجێندای خواستەكانی گەلمان بخاتە قۆناغێكی پێشكەوتوو و لە ریزی گرنگترین پرسی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی كە كۆمەڵگەی مەدەنی دانی پێدا دەنێت و گوێش بۆ دەنگ و ئیرادەی گەلی كورد رادەگرێت.
ئێستەكەش سەرۆك مسعود بارزانی ، پێشمەرگەی دوێنی و ئەمرۆ بە هەمان ئیرادەی پۆلایین و لە بن نەهاتوو لە نێو قەڵایی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ، سەرۆك بارزانی گشت نەیاران و داگیركەرانی تووشی هیستریاو شكست كردۆتەوە و بە هەموو تواناوە میللەتی كورد بەرەو دوا مەنزڵ كوردایەتیی و كۆڵنەدان رێنوێنی دەكات ..
بریاردانی میللەتی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی، خۆی متمانەی یاسایی وەردەگرێت و پێوستی بە پەرلەمان نییە .. پەرلەمان ، بە دەنگی میللەتی دەسەڵاتی وەرگرتووە و ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیش دەنگی میللەتە كەواتە بەشداریكردنی گەلەكەمان لەو پرۆسە چارەنووسسازە هیچ پێوستییەكی بە كاربوون و نەبوونی پەرلەمان و دەركردنی یاساییەكی تایبەت بەو مافە هیچ گرنگییەكی نییە ،چونكە سەربەخۆیی مافێكی رەوایی هەمو میللەتێكی خاوەن مافە . دیار نەیارانی كورد ، میللەتی كوردیان پێی سادە و ساكارە بەخەیاڵی خۆیان بەڵك بتوانن لە مافەرەوایە پاشگەزی بكەنەوە . مافی چاره‌نووس وسه‌ربه‌خۆیی یه‌كێكە له بناغه سه‌رەكییه‌كانی یاسایی نێو ده‌وله‌تیه ئه‌م مافه‌ش زامنكراوە له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی خه‌ڵك ونه‌ته‌وه‌كانی جیهان و چه‌ندین ده‌قی یاسایی وڕێككه‌وتنی نێوده‌وله‌تی هه‌یه ئه‌و مافه ده‌داته گه‌لان " بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆ بڕیار له سه‌رچاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. له‌م ده‌قانه‌ش بڕیاری ژماره 637 ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نێو ده‌وله‌تی كه له مانگی كانونی یه‌كه‌می سالی 1952 نوسراوه وده‌قه‌كی به‌م شێوه‌یه باس له ڕیفراندۆم ده‌كا : " خواستی گه‌لان له ڕێگای ده‌نگدانی گشتی یاخود له ڕێگای هه‌ر پرۆسه‌یەكی دیموكراسی دانپێدراو دیار ده‌كرێ له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " ، ئه‌م بۆچوونه‌ش ، لێژنه‌ی مافی مرۆڤ دووپاتیكردۆتەوە له بڕگه‌ی 2 له هه‌ر دوو ماده‌ی یه‌كه‌م وچل وهه‌شته‌مینی پرۆسه‌ی رێككه‌وتنی مافی مرۆڤ ، هه‌روه‌ها هه‌مان ده‌ق وبوچون سه‌باره‌ت به مافی چاره‌نووسی گه‌لان له رێككه‌وتنه نێو ده‌وله‌تیه‌كان و بڕگه‌ی 2 ی كار وئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه له‌سالی 1975 ناسراو به رێكه‌وتنی هێلسینكی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه كۆنگره‌ی ئاسایش وهاوكاری ئه‌وروپای لێكه‌وته‌وه وتێیدا ڕیككه‌وتن كه پرسی مافی چاره‌نووسی گه‌لان له ڕێگای پرۆسه دیموكراسیه‌كان و به‌ئاشتیانه په‌یڕه‌و ده‌كرێ وباشتر وایه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجامبدرێت ، بۆیه ساڵانی نەوەتی سه‌ده‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك ڕیفڕاندۆم ئه‌نجامدرا بۆ دیاركردنی ئاینده‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه‌ێك وله ئه‌نجامدا سه‌ربه‌خۆیی چه‌ندین هه‌رێم وناوچه‌ی لێكه‌وته‌وه له‌وانه‌ش له سالی 1990 سلۆڤینیا له یوگوسلافیا جیا بووه ، وسه‌ربه‌خۆیی ته‌ته‌رستان له ڕوسیا له ساڵی 1991 ڕاگه‌ینرا ، دواتریش له ساڵی 1992 بۆسنیه‌كان ده‌نگیاندا بۆ سه‌ربه‌خۆیی وپاشان ئاوسیتای باشوور له ساڵی 2006 له یوگسلاڤیا جیابوونەوە ، هه‌روه‌ها چیكۆسلاڤیا دابه‌ش بوو به 2 ده‌وله‌ت " چیك و سلافیا " له كیشوه‌ری ئه‌فریقیاش هه‌ر یه‌ك له ئه‌ره‌تیریا له ده‌وڵه‌تی ئه‌سیوپیا وباشووری سودان له سودان جیابووه ، وله‌كیشوه‌ری ئاسیا ته‌یموری ڕۆژهه‌لات له ئه‌ندونیسیا جیا بووه...ئه‌مانه هه‌مووی نمونه‌ی ئه‌و ولاتانه‌ن كه له ڕێگای ڕیفڕاندۆم وگشتپرسی سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ست هێناوه ئه‌مه‌ش وا ده‌گه‌ینێت كه ڕیفڕاندۆم مافی هه‌موگه‌لانی جیهانه بێ جیاوازی. خاڵێكی گرنگ هه‌یه پێویسته باس بكرێ ئه‌ویش : هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی چیك و سلافیا و باشوری سودان وئه‌رتیریا و ته‌یموری ڕۆژهه‌لات ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ست هێنا له ڕێگای ڕیفراندۆم " ، كە هیچێكیان خاوه‌ن په‌رلمان نه‌بوون به‌ڵكو ئه‌و گه‌لانه ئیراده‌یەكی پۆلاینیان هه‌بوو وخاوه‌نی سه‌ركرده‌ی لێهاتو بوون بۆیه سه‌ركه‌وتن!!! بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و ولاتانه‌ی باسمان كرد زۆر باشتره له‌وه‌ی كه ئه‌وان هه‌یانبوو ، ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی ئابوری خۆیەتی وهێزیكی گیان فیدای هه‌یه وله هه‌مووی گرنگتر كوردستان خاوه‌ن مسعود بارزانیه ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه به‌عه‌قل وحیكمه‌تی توانی میلله‌ته‌كه‌ی هه‌ر له خانه‌قین تا كۆبانی له دڕنده‌ترین دووژمن بپارێزیت ، بۆیه ئێستا له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه بار ودۆخ له‌باره بۆ به‌دیهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی... به‌درێژایی زیاتر له سه‌ده‌یێك وڵاتانی زڵهێز بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان كوردستانیان به‌عیراق به‌سته‌وه وله ئه‌نجامدا حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراق جۆرها زولم وته‌عدایان له گه‌لی كورد كردووه ، ئێستاش كاتی خۆیه‌تی چاره‌نوسمان هه‌ڵبژێرین له ڕیگای پرۆسه‌كی دیموكراسی ویاسایی به پێی یاسا نێو ده‌وله‌تیه‌كان هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و بڕگه ده‌ستوریه‌ی كه له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق هاتووه كه ئاماژه به‌وه ده‌دات یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق به‌نده به پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان به بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان و هه‌ر لێكترازانێك پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه له رێككه‌وتنه‌كه ، له ڕاستیدا پێشێل كاریه‌كانی حكومه‌تی عیراق دوای 2003 به‌سه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بڕیاری جیابوونه‌وه خۆی بدا و له ڕێگای گفتوگۆ وبه‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی وئاشتیانه ئه‌و خه‌ونه به‌ده‌ست بێنین یه‌كه‌م هه‌نگاویش كۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێز مسعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌گه‌ل سه‌ركرده‌كانی زۆربه‌ی پارت ولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان وتێیدا بڕیاریاندا ڕۆژی 25 ی ئەیلوولی 2017یان ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌دیهێنانی خواستی گه‌ل وئه‌و ڕۆژه‌دیاركرا بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفڕاندۆم ...