په‌ند وه‌ربگرن.. به به‌ڵێ ده‌رسێكی مێژووییان بده‌نێ
July 30, 2017
وتار و بیروڕا
له كوردستان نه كه‌س له برسان مردووه، نه له برسانیش ده‌مرێ، ئاخر وڵاتێكمان هه‌یه، هه‌ر وه‌رزێكی به‌شی پێویست له خۆراك بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌راهه‌م ده‌كات. بۆیه پێویسته نه هێنده زێده‌ڕۆیی بێ‌مانا له خۆراك بكه‌ین، كه حاویه‌كان داد و بێدادیانه، نه له عه‌مباركردنی ناپێویست، كه له ختوخۆڕایی ده‌ستی پێكردووه.
ده‌زانین و له‌به‌رچاومانه، دوژمنان هیچ كاتێك چاویان به پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان هه‌ڵنه‌هاتووه و هه‌ڵنایه‌ت، له كاتێك هیچیان پێ نه‌كرابێت بۆ كه‌رتكردن و له رێ لادانمان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی پاگه‌نده كاریان له‌سه‌ر تێكدانی نه‌فسیه‌ت و بێ هیواكردنی خه‌ڵك كردووه بۆئه‌وه‌ی بڕوا و متمانه‌ی به ئاینده‌ی گه‌شی خۆی نه‌مێنێ.
هه‌ر بۆ بیرهێناوه و په‌ند وه‌رگرتن دیققه‌تێك له رووداوه‌كانی رابردووی نزیك بده‌ن، تێده‌گه‌ن كه ئه‌م كیانه نه‌ك هه‌ر ده‌مێنێ، به‌ڵكو گه‌شه ده‌كات و رۆڵی باڵای له ره‌سمكردنی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت. ئه‌م فاكته به‌رجه‌سته‌یه وای له دوژمنان كردووه ئه‌م شه‌ڕه نه‌فسییه‌ی گه‌لی كوردستان بكه‌ن، كه شه‌ڕێكی دۆڕاوه.
هه‌موومان له‌وه تێده‌گه‌ین، كه رێی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئێمه‌ی كورد گوڵڕێژ نه‌كراوه، به‌جۆره‌ها شێوه شه‌ڕی ده‌كرێ، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین، كه هه‌م زه‌مه‌ن گۆڕاوه، هه‌م دوژمن لاوازه، هه‌میش هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه له ئاستی جیهانیدا ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌دا له‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه پێویسته بۆ فه‌تره‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورتیش بێت پشت له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ئایدیۆلۆژی بكه‌ین، ته‌ركیزمان له‌سه‌ر هه‌نگاوه مێژووییه‌كه بێت بۆئه‌وه‌ی به‌و شوێنه بگات، كه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ده‌یخوازێ. واته جاڕدانی سه‌ربه‌خۆییه. هه‌نگاوی دووه‌م شه‌رمه‌زاركردنی هه‌موو ده‌نگێكی نه‌شازه، كه به هێنانه‌وه‌ی بیانوی ده‌سته‌خوشكی هه‌ڵوێستی دوژمنان، دژ به‌و ویسته گشتییه‌ی كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
پێویسته خه‌ڵكی خۆراگر و به هیمه‌تی كوردستان نه‌شازی ته‌پل و ئاوازه‌كان لێك جوودا بكاته‌وه، كه كامه‌یان له به‌رژه‌وه‌نددایه، كامه‌شه به پیكی ناحه‌زان گوێیان وڕ و كاس ده‌كات. بۆیه زۆر ناگه‌ڕێمه‌وه دواوه و هه‌موو رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به یاد ناهێنمه‌وه، ته‌نها دوو رووداوی زۆر نزیك باس ده‌كه‌م، كه له هزردانی هه‌مووان به‌زیندوویی ماونه‌ته‌وه:
له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی ئازادیی عێراق پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه، كه رژێم جارێكی دی چه‌كی كیمیاوی دژی كوردستان به‌كار ده‌هێنێ، به‌شێك له خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی زووتر ده‌كه‌ونه داوی پاگه‌نده‌ی دوژمن، ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشت. به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت رژێم زۆر له‌وه لاوازتره تا بتوانێ هه‌ڕه‌شه بێت له‌سه‌ر كوردستان. واته له‌ئه‌نجامی ئه‌و پاگه‌نده‌یه خۆیان تووشی هیلاكه‌تێكی ناپێویست كرد.
دووه‌م، كاتێك داعش، دوای گرتنی مووسڵ و كه‌وتنی دیاله و سه‌لاحه‌دین بێ هیچ به‌رگریكردنێك و هه‌ڕه‌شه‌كردن له سقوتی به‌غدا، ستێرنه‌كه‌ی پێ گۆڕدرایه سه‌ر كوردستان، دیسان به‌شێك له خه‌ڵكی شار و شاره‌دێكان كه‌وتنه داوی پاگه‌نده‌كان و قوچاندیان. به‌ڵام دوای به‌ده‌نگهاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (كه ئه‌وكات دوژمنان به ئاشكرا دژایه‌تیی خۆیان بۆ ئه‌م به‌ده‌نگهاتنه ده‌ربڕی و هاواریان لێ هه‌ستا) و خۆكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك بارزانی گه‌ل چه‌قی و سه‌نگه‌ری گرت، كه به‌هۆی ئه‌م وه‌ستانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی دوژمن، نه‌ك ته‌نها توانرا په‌لاماره‌كه بوه‌ستێ، به‌ڵكو گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی ئه‌وتۆی له داعش وه‌شاند، كه هه‌م بووه سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنه‌كانی دواتر به‌سه‌ر داعش، هه‌م زله‌یه‌كی موسته‌هه‌قی له بنا گوێی ناحه‌زان دا، كه به‌نیاز بوون له‌و رێیه‌وه هه‌رێمی كوردستان داگیر بكه‌نه‌وه، كه پێشتریش نه‌خشه‌ی هه‌بوو، تاراده‌یه‌ك له چه‌ند شوێنێكیش خۆی جه‌ڕباند.
پێموایه ئه‌م دوو رووداوه نوێیه به‌سن بۆئه‌وه‌ی په‌ند له پاگه‌نده‌ی دوژمنان وه‌ربگرین، پێویسته له‌وه هۆشیارتر بین بكه‌وینه ئه‌و داوه، چونكه وه‌ك گوتم، دوژمن زۆر له‌وه لاوازتره بتوانی هه‌ڕه‌شه له كوردستان بكات، دیسان خۆی به چه‌ند گوریسێكی "ئه‌ستوور" له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و كێشه‌كانی ناوخۆییه‌وه دوورپێچ كراوه، به هه‌ر جووڵه‌یه‌ك گوریسه‌كه له گه‌رده‌نی تاوانباری نزیكتر ده‌كه‌وێته‌وه. به مانایه‌كی دی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خوایان ده‌وێت ئه‌و جووڵه نه‌شیاوه بكه‌ن. بۆیه ته‌نها خۆتان بۆ به‌ڵێ گه‌وره‌كه‌ی رۆژی 25ی ئه‌یلوول ئاماده بكه‌ن، كه به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی گه‌ل هیچ یه‌كێك له‌و دوژمنانه ناتوانن (لقه‌دارێك) بسووتێنن، نه‌ك وه‌ك ئێستا له سایه‌ی حكومڕانی تاییفی و بێچاره‌ی به‌غدا هه‌ر رۆژه‌ی (پاوانێك) ده‌سووتێنن و سه‌رچاوه‌ی (ئاوێك) ده‌گرنه‌وه.