دیوە پۆزەتیڤەکەی (نەخێر)ی شاسوار
July 29, 2017
وتار و بیروڕا
- بۆ خەلكی كوردستان روون بویەوە ئەوانەی دەڵێن نەخێر(????) لە ژێر كاریگەری بەرژەوەندیە ماددیەكانی خۆیان بووە لە بەغداو وڵاتانی دیكەی ناوچەكە دەیانەوێت بەگژمافی نەتەوەكەیان بوەستنەوە، شاسوار بۆی سەلماندین.
- بەر لەوەی شاسوار لەدیدێكی بازرگانیەوە بڕوانێتە پرسی ریفراندۆم, زۆرێك لەوانەی بڕیاری نەخێر(????) یان دابوو دەشێت لە پەرۆشی نەتەوەی و نیشتمانیان بووبێت, بەڵام كە بۆیان دەكەوت نەخێرەكەی ئەوان دەبێتە كارتێكی بازارگانی بەدەست شاسوارەوە, ئێستا تەنانەت زۆر بە توندی دژ بە شاسوار دەنوسن، نایانەوێت لەسەر ئەم بەرەیە حساب بن بەرەکە بچوک بویەوە.
- شاسوار كە خەلكی سلێمانی باشتر لە منی دەیناسن, ئەو كارەكتەرە نیە كە بتوانێت پێشەوایەتی هیچ بەرەیك بكات, چونكە لەو دەمەی سەرمایەدارەكانی كوردستان بە ملیۆنان دۆلار هاوكاری كەسو كاری شەهیدانی پێشمەرگە بوو, ئەو ئامادە نەبوو فلسێك بدات, كەچی تازە دەیەوێت بە گۆڕینی روناك كەرەوەكانی یاریگای رواندز خزمەت بە نیشتمان بكات.
- کەنالەکەی شاسوار بەپلان ئەنجامی راپرسیەکەی ڕیفراندۆمی دەستکاری کردوە لەبەرژەوەندی بیرۆکەی خاوەکەنال.
لە راستیدا من پێم وایە ئەگەر حكومەتی هەرێم لەسەر ئاستی ناوخۆی كوردستان ودەنگدەران هیچ كارێك بۆ كۆكردنەوەی پالپشتی و بەڵێ(✔) نەكات, ئەوا كاركردنی پێچەوانەی شاسوار رق ئەستوری خەلك بەرامبەر هەلوێستە نانیشتمانیەكەی خۆی و دەزگا ئیعلامیەكەی بەسە بۆئەوەی خەلكی بە (بەلێ) دەنگبدەن.