سەربەخۆیی و یەكدەنگی، پێشكەشە بە مامۆستا محەمەد سەلیم مزوری

سەربەخۆیی و یەكدەنگی، پێشكەشە بە مامۆستا محەمەد سەلیم مزوری
سەربەخۆیی و گەیشتن بە ئامانج، مافێكی ئاسایی و یاسایی هەموو نەتەوەیەكە كە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات و شیواز و فۆرمی بەڕێوەبردنی خۆی دیاری بكات، گەلی كورد، ماوەیەكی دوور و درێژە، خەبات بۆ بەدیهێنانی ئەو مافە دەكات و سەركردایەتی بزافی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بەپێی هەلومەرج و باردۆخی ناوچەكە سیاسەتێكی حەكیمانەی كردووە، جگە لەوەی درێژەی بە خەباتی خۆی داوە، كۆمەڵێك دەسكەوتی گرنگیشی بۆ نەتەوەكەمان بەدەست هێناوە. بە درێژایی سەدەی رابردوو، سەركردایەتی گەلی كورد، هەموو رێگەیەكی خەباتی لەپێناو گەیشتن بە ئامانجی سەربەخۆیی ئەزموون كردووە، هەموو وێستگەكانی تاقیكردووەتەوە، بۆیە دواجار لەم كاتەدا، بڕیاری ئەنجامدانی ریفڕاندۆم و دیاریكردنی چارەنووسی هەرێمی كوردستانی داوە.
Top