ھەوڵەکانی ریفراندۆم لە رۆانگەی فرۆیدەوە

ھەوڵەکانی ریفراندۆم لە رۆانگەی فرۆیدەوە
یەکێک لە چەمکە دیارەکانی تیۆری فرۆید گرێ دەروونی (complex)، لە نێوانیشیان دا گرێی ئۆدیپە(Odipos)، کە بۆ چیڕۆکی پاشایانی یەونان دەگڕێتەوە و فرۆید لە تیۆریەکەی دا سودی لێوەرگرتووە، و ئاماژە بە ململانێیەکی نەستی لە نێوان کۆڕ و باوک دەداتن، کە فرۆید بە ڕۆانگەیەکی سێکسی لێکیداوەتەوە. لە دیتنی فرۆید دا، ھەمیشە باوک بۆ کۆڕ سەرچاوەی کێشە بووە، بۆیە ھەوڵی ئەوەی داوە لە دژی بوەستێ. سەرەڕای ئەوەی کە ھەندێ زانا بیروباوەرکانی فرۆید لەو بارەوە بە گۆمانەوە تەماشە دەکەن، بەڵام دەکرێ ئەو دۆخە لە زۆرێک لە پەیوەندییەکانی ئەو دوو کەسە، و بە تایبەت ئەوەی بەندە بە باوکسالارییەوە ھەست پێبکرێتن.
لە ڕۆانگەی ئەوانەوە، باوک، سەرچاوەی ھێز و بەربەستە لەبەردەم ئارەزوو و ویستە لەبن نەھاتووەکانی کۆڕ، و ئەویش ھەر دەرفەتێک دەقۆستەوە بۆ بەرنگاریی. بۆ کۆڕ وەک تاکێک، و ھەندێ لە مرۆڤە نەئاساییەکان وەک زۆر تاک، لە کۆمەڵگا دا، زۆر شت ھێمای باوکن، و لەوانەیە حکومەت یان قوتابخانە یان بەڕێوەبەر یان سەرکردەیەک یان لایەنێکی دیاریکراو بێ، و دژایەتیکردنی لە لایەن کەسەکەوە ھەمان بەردەوامی ئەو گرێ دەروونیەیە.
ئەوەی ئێستا لە لایەن ھەندێ کەسەوە دەبینرێتن کە دژایەتی ریفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان دەکرێ بەشێکە لەو گرێ سایکۆلۆژیە، کە بۆ ئەو کەسانە ئەو کوردستان و بەدەوڵەتبوونی، ھێمای باوکێکە کە دەبێ ئەوان دژایەتیی بکەن، وەک بەشێک لەو بیروباوەر ئاڵۆز و دۆخە ناڵەبارەیە، کە تیایدا ئەو تاکە ناتوانێ لە سنووری ئەو نموونە ھزری و ھەستەوەری و مێنتالیتەییە دەربچێ و بە شێوازێکی تری ئاسایی و سروشتی ڕەفتار بکاتن. لەکاتێکدا کە دوور نیە ئەو ئەو پەڕی نادادپەروەری بێ، و بەپێچەوانەی بیروباوەرەکانیان ئەو دەوڵەتە سەرچاوەی زۆر دەستکەوت بێ، و ئۆمێد و خوێنێکی تازە و نوێتر بخاتە نێو ھەناو و دڵ و دەروونە ماندووەکەی کوردستانیان.
سەرچاوە:
١- پورآفکاری . ن. (١٣٨٠). فرھنگ جامع روانشناسی و روانپزشکی و زمینە ھای پیوستە،تھران.
٢- فلاتی، علی(١٣٤٩). از فروید بە حافڤ مانیتیسم اسبرتیسم ھیبنوتیزم، روانشناسی فروید و حافڤ، فرخّی، تھران.

*ئەم بابەتە لە رۆژنامەی خەبات ( ٥٣١٧) لاپەڕە ( ٧) لە ( ٢٧/٧/٢٠١٧) بڵاوکراوە.
*پسپۆری زانستەکانیپێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top