هیچ ئامانجێك لە سەربەخۆیی و ئایندە كورد گرنگتر نییە
July 27, 2017
وتار و بیروڕا
سەد ساڵە، لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بە هیچ جۆرێ باسی سەربەخۆیی كوردستان نەكراوە و بڤەیەكی سیاسی بووە و بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەژمار كراوە، بەڵام هەنووكە بۆتە وێردی سەرزمانان. مانشێتی رۆژنامە و راپۆرتی تەلەفزیۆنەكانە. پرسی بنكەكانی توێژینەوەیە، بەرنامەی كاندیدانە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا، پێشبڕكییە كە كێ زۆرتر بانگەشەی بۆ بكات..سەد ساڵە وڵاتانی زلهێز، هەگیز سەربەخۆیی كوردستانیان نەخستۆتە ئەجندای كێبڕكێی نێوانیان، بەڵام هەنووكە بابەتێكە هیچیان ناتوانن بە تەواوی پشتگوێی بخەن. ئەگەر بە كەمترین تەعبیریش بووە هەر دەبێ شتێكی لەبارەوە بڵێن. جاران راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، نەرم یان توند، كاڵ یان بە تۆخی دەیانگوت دژی سەربەخۆیی كوردستانن، دژی گۆڕینی نەخشەی سیاسیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. بەڵام ئێستا ناچارن بە هەر شێوازێك بووە، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ. نەرم یان توند. كاڵ یان بە تۆخی دەبێ بە ئەرێنی باسی سەربەخۆیی كوردستان بكەن.لەكاتێكدا، سەرۆك مسعود بارزانی و پارتی باڵەخانەی سەربەخۆیی بنیاتدەنێن و باڵای دەكەن، هەن دەیانەوێ تێكی بدەن، بەڵام ئەمان وەك وەستای كارامە دەست لەكارەكەیان هەڵناگرن. تەنانەت هەموو ئەو بەردانەی گیرانە بارەگاكانی پارتی و ئەو شاڵاوی جنێو و تانە و تەشەرەی كرانە سەریان، پارتی كۆی كردوونەتەوە و لە بناغەی سەربەخۆییدا دەیانكات بە ژێر گڵەوە
نەخشەكەی رۆژهەڵاتی ناوین بەشێوەیەكی ریشەیی و بنەڕەتی نزیكەی سەد ساڵ رابردوو لە كۆتایی جەنگی جیهانی یەكەم گۆڕدرا.نەخشەی قەفقاز و ئاسیای ناوەراست جارێكی دیكە لە هەزار و نۆ سەد و نەوەد و یەك گۆڕدر و یەكێتی سۆڤیەت بۆ چەندین وڵاتی تازە دابەش بوو.هەروەها گۆڕانكارییەكانی ئەورووپای رۆژهەڵاتی و ناوەراست ، یوگسلاڤیا و چیكسولوڤاكیای گرتەوە.ئەمرۆ كۆمەڵێك سیناریو لە ئارادان كە جارێكی دیكە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست گۆڕانكاری بەسەردا بێت ، ئەویش بەهۆی لەدایكبوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆیی كوردستان دەكرێت.لەم سۆنگەیەوە ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵ دەستنیشان كردووە كە خەڵكی كوردستان بڕیار لەسەر سەربەخۆیی خۆی لە بەغدا دەدات. راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان چانسێكی گەورە دەداتە كورد كە لە سەدا بیستی دانیشتوانی عێراق پێكدێنن ، قۆڕسایەكی گەورە لە دانووستانەكان بۆ دیاریكردنی مافی چارەی خۆنووسین لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی عێراق دەداتە خەڵكی كوردستان كە گوزارشت لە بیر و بۆچوون و ویستی خۆیان لەگەڵ بەغدا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بكەن. ئەم دەنگدانە ململانێیەك كە بەقەدەر دەوڵەتی عێراق تەمەنی هەیە چارەسەر دەكات لە نێوان خواستەكانی خەڵكی كوردستان و حكوومەتی بەغدا لەمێژەیە كورد كەمتر وەكو هاووڵاتی تەواو لە وڵاتە مامەڵە كردووە.جێبەجێكردنی مافی چارەی خۆنووسینی كوردستانی عێراق هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ كەسێك بەڵكو ناوچەكە سەقامگیرتر دەكات.هەروەها سنوورەكانی هیچ وڵاتێكی دراوسێ ناگۆرێت .
جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی خاوەن سیاسەتێكی راست ودروستی كوردانەو راشكاوانە و توكمەو نەگورە، لە ئاست هەموو پرسە نەتەویەكانی گەلی كورد پەیڕو كردنی ئەم سیاسەتە بوە هوی ئەوەی كە:- دووژمنەكانی دوێنێ گەلی كورد ئەمرۆكە بۆنەتە هاو پەیمان و دوستی گەلی كورد، تا دوێنێ كەس ناوی كوردستانی نەدەهێنا ئەمرۆكە لە سەر ئاستی ئیقلیمی و لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی بە شانازیەوە ناوی كوردستان لە ڕێزی ناوی دەوڵەتانی جیهان دەخوێندرێتەوە،تا دوێنێ كەس گوێ لە گەلی كورد نەدەگرت ئەمڕوكە سەرۆك وگەورە بەرپرسانی دەوڵەتانی جیهان و ئیقلیمی لە فرۆكەخانەی هەولێر دادەبەزن ،تا دوێنێ باس كردنی سەربەخۆی كوردستان لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی و ئیقلیمی هێلی سوربۆ ئەمڕوكەلە سەر ئاستی نیودەوڵتی و ئیقلیمی گلوپی سەوز بۆ سەربەخۆی كوردستان دایان گیرساندووە،تادوێنێ سەرۆكی فەرمانگەیەك ئامادە نەبۆ لەگەڵ بەرپراسنی كورد دانیشێت ئەمڕوكە لەسەر ئاستی سەرۆكی وڵاتانی جیهان وەزیران و وە بانگێشت كردنی بەرپرسانی هەرێم لە هەموو كونفرانسێكی نێو دەوڵتی ،بۆنی ژمارەیەكی زوری كونسولخانەكانی دەوڵەتانی جیهان لە هەولێر ئەمەش یەكێكە لە سیماكانی دەوڵەت ،بونی ژمارویەكی زور لە كومپانیا بیانی جیهانیەكان لە هەرێمی كوردستان،بۆنی كوردستان لە سەر نەخشەی وزەی جیهان ،جگە لەمانە چەندین دەسكەوتی تریش بەرجەستە كردووە ،ئەمانە، ئەم دەسكەوتانە بە ئاسانی نەهاتونەتە ئاراوە بەڵكو ئەمەلە ئەنجامی بونیاد نان و دروستكردنی پەیوەندیەكی پتەو سیاسەتێكی ژیرانە لە گەل دەوڵەتانی جیهانی وئیقلیمی بەدی هاتون ،هەموو ئەم هەنگاوە كرداریانە بۆنەتە هوی نزیك كردنەوەی كورد لە سەربەخوی سەركەوتنی یەكجارەكی گەلی كوردستان ئەمەش ئەوە دەردەخات پارتی و جەنابی سەرۆك هەموو هەنگاوە مەودا درێژەكانی بڕیوە چەند هەنگاوێكی كورتی ماوە ئەم هەنگاوانەش دڵنیام لە داهاتویەكی نزیك بە سەركەوتوی دەبڕێت چونكە پارتی كات باش دەخوێنێتەوە تا جێی پێی خوی نەبینێت یەك هەنگاویش نانێت ، هەر بۆیە هەموو ئەمانە وای كردووە پارتی پشتگیریەكی بەهێزی جەماوەری لە پشت بێت وە گەلی كوردستان بە گەشبینیەوە سەیری تابلوی چارە نوسی خویان بكەن لە سایەی ئەو سیاسەتە ستراتیژی و نەتەوەیەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەری دەروات ، چونكە گەلی كوردستان دەزانن پارتی چی چاندووە هەر بۆیە چاویان لە چنینەوەی بەرەكەنە،زیادە ڕوی نیە ئەگەر بڵێم سیاسەتی حەكیمانەی پارتی و جەنابی سەرۆك بارزانی نەبایە ئەمانە هەرگیز نە دەهاتنە ئاراووە بویە لەو سونگەیەوە دەلێم پارتی وجەنابی سەرۆك بارزانی دروستكەر و بونیادنەروئەندازیاری ئەم دەستكەوتە نەتەویانەیە،بۆیە دەپرسین ئایا ئەم دەستكەتانەی سەرەوە لە چیدا موزایدەكردنە ، بۆ چی ئەم بەرەو پێش بردنی ئەم پڕوسەیە نەتەویە بە موزایدە دەبینن ؟،لە كاتێكدا پارتی كاری نەتەوەی خوی دەكات سەركەوتنی گەلی كورد لای پارتی و جەنابی سەرۆك گرنگە نەك شتی تر ، بەڵام بەداخەوە كەسانێك دەیانەوێ ئەم پرۆسەی نەتەوییە تووشی ناكامی بكەن.ئەوانە هەر لە ئیستاوە كەوتونەتە خو و قوڵیان لێ هەڵمالیوە،بەڵام لەبیرتان بێت دەنگی ئەوان ئەوندەی دەنگی گەڵ بەهێز نییە دەنگی گەڵ بەسەر هەموو دەنگە لەرزوكەكان زاڵ دەبێت ...