كەمپینی دژی ریفرادۆم،هەڵمەتی دژی سەر بەخۆییە

كەمپینی دژی ریفرادۆم،هەڵمەتی دژی سەر بەخۆییە
ئەوەی لە كاتی ئێستادا حكومەتی عێراق و هەندەك لە ووڵاتانی ئیقلیمی دەستییان پێكردووە دژایەتییەكی تەواوی ریفراندۆمە ،بە تایبەتی باڵی دەستەڵاتداری شیعی لە بەغدا بە ئاشكرا دژایەتی بریاری چارەی خۆنوسینی گەڵی كورد دەدەن و بە هەموو شێوەیەك هاتونەتە سەرخەت بۆ ئەوەی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوەستێنن و ئەو ئەمرازانەی كە بە كاری دەهێنن لە رێگای میدیاكانەوە بە بەكارهێنانی ئەو ئەندام پارڵمانانەی كە سەر بە بەرەی دژی ریفراندۆمن لە وانەش سروە عبدالواحید و هوشیار عبداللە ئەو ئەندام پارڵمان و قەڵەم فرۆشانەی كە بە هەموو شێوەیەك دژی دەستەڵاتی كوردین و لە میدیای ناوخۆیی و دەرەكی هەوڵی ناشرین كردنی دەستەڵاتی كوردی دەدەن.
ئیستاش كەسێكی تر پەڵكێشی ئەو یارییە سیاسییەی دۆراوانی سیاسەت كراوە، ئەویش شاسوار عبداڵواحید (خاوەنی كۆمپانیای ناڵیا)ــیە هەرچەند بە شەو رۆژەك بوون بە خاوەنی سەرمایەكی ئەوەها كە توانای بەرێوەبردنی دەزگایەكی میدیایی وئەو پرۆژە زەبەڵاحانەی كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیەتی جێگەی هەڵوێستە لە سەركردنە، بە تایبەتی كە لە چەند ساڵی رابردوو بە جێبەجی كردنی ئەو پرۆژانە كەس رێگری نەبووە و بەو شێوەیەش بوتە خاوەنی ئەو سەرمایە بە وەكاڵەت، ئەوەش ئاشكرا بوونی ئەو راستییەیە كە دەبیت كەسێكی لە پشت بیت و لەو یارییەدا هاوكاری بكات،ئەگەر نا شاسوار ئەو كەسە سیاسییە نییە كە توانای هەبیت لە گۆرەپانی سیاسی دا دەر بكەویت..
ئەو یارییەی شاسوار عبدالواحید رێك وەكوو ئەو یارییە بوو كە لە هێنانەوەی كەسێكی دەرون نەخۆشی وەكوو كەماڵ میر ئاودەلی رویدا ، ئەوەش ئاشكرایە كە كێی لە پشتە و كێی لەو یارییە پاڵی پێوە دەنێت.
هەرچەندە باس كردن لە كەسایەتی كەسێكی سەرسەری و دەرون نەخۆشی وەكوو شاسوار و ئەو كەسانەی كە لە پشت پرۆسەی دژایەتی سەربەخۆیی كوردستانن، شایەنی ئەوە نین كە تەنانەت یەك دێر یان لە سەر بنوسرێت بەڵام ئاشكرا كردنی رووی راستەقینەی ئەو كەسانە ئەركەكەی نەتەوەییە.
لە راستیدا ئەوەی كە نوری ماڵیكی و رەوتی دژی سەربەخۆیی بەغدا دەیكات ، شاسوار عبدالواحیدیش هەمان رۆڵ دەگێرێت بە جێوازی ئەوەی كە شاسوار بە زمانی كوردی و نوری ماڵكی و فەتلاوی بە زمانی عەرەبی وئەو كارەی شاسواریش تەواوكەری كاری هەمان دوژمن كارییانەیە كە لە پێشوتر بە بەڵگە سەڵمێنرا بوو كە مالیكی لەژێر ناوی قەرز بۆ كۆمپانیای چاڤی لاند بری 87 ملیۆن دۆلاری داوەتە شاسوار عەبدولواحید بەنووسراوی ٦٤١ لە ٢٥ی ٥ی ٢٠١٤ داوای لە نوری مالیكی كردووە بە پێدانی ئەو قەرزە و نوری مالیكی رەزامەندی لەسەر نووسراوی 895 داوە بە سەرف كردنی 87 ملیۆن دۆلار بۆ شاسوار عەبدولواحید.بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو پارەیە لەلایان مالیكەوە لەژێر ناوی چاڤی لاند سەرف كراوە، بەڵام لەبنەرەتدا بۆ مەبەستێكی تر بووە كە ئەو كات بۆ مەبەستی كردنەوەی كەناڵی عەرەبی بووە بەڵام ئیستا ئاماژەكان باشتر دەردەكەون ،
ئەگەر ئەو پارەیە بۆ مەبەستی دژایەتی نەبیت بۆچی تاوەكو ئێستا نەبیستراوە برە پارەیەك بۆ هیچ مەبەستەك بۆ هیچ كوردەك تەنانەت ئەگەر بازرگانیش بوبیت، سەرف بكرێت نوری ماڵكی و دەستەڵاتی بەغدا ،تەنانەت بودجەو موچەی خەڵكی كوردستانیشی بری و شایستەداراییەكانی كوردستانیش نادەن ئەگەر بابەتەك كە پەیوەندی بەو دژایەتییەوە نەبیت چۆن هاوكاری ناو براودەكرێت هۆكاری ئەو پەیوەندییە كەسییانەی كە ماڵكی لەگەڵ سروە عبدالواحیدی خوشكی هەیە تی چییە؟
Top