هاوژین عومەری کۆمەڵ خڵەفاوە

هاوژین عومەری کۆمەڵ خڵەفاوە
هاوژین عومەری کۆمەڵ دەڵێ: پارتی لەسەر ئاستی عێراقی و هەرێمی پەراوێز خراوە، جارێ پێش هەموو شتێک ئاساییە و دەبێ واش بێ کە حزبێک بڵی: نا بۆ ژێردەستەیی و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردشتان، گومانی تیدا نییە کە دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان پەراوێزی دەخەن و دەبێ واش بێت، خۆ هەر حزبێک دوژمنان پەراوێزی نەخەن، وەک خۆیان دەکەوێتە بە غەزەب و تووڕیی خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان، بە راستی کاک هاوژین لە ئەنجامی خڵەفانیەوە ددانی بە جوانی و نەتەوەپەروەری پارتیدا نا، خۆ ناکرێ دوژمنان دوستایەتی هەڵوێستی نەتەوەیی هزر و بیری کوردایەتی بکەن، جگە لەوەش هەر کوردێکی دڵسۆز نەفرەت لەو حزبانە دەکات کە لە بەرەی پەریوێز خراوانی دوژمنان نەبن
بەڵام لە کاک هاژین دەپرسم: جگە لە نوری مالیکی و قاسم سولەیمانی کێ کۆمەڵ و ئەمیرکەی دەناسێ، جگە لەوەی ئەمیرکەی بە خەون کۆبوونەوە لەگەڵ خوای گەورە دەکات و لەگەڵ پێغەمبەریش دوای خواردنی میوە و چەرازت دەچێتە غەزا.
Top