َبوچی ھەولی دروست کردنی دەولەت بدەین ؟

َبوچی ھەولی دروست کردنی دەولەت بدەین ؟
یەکێک لە گرنگترین گیروگرفتی ئەمروی کومەلگای ئێمەئەوەیە کە ئەگەر چ خەلک ھیوایەتیکی زوریان بە سیاسەت ھەیە و لە سەر گیروگرفت و کاروبارەکان بە گفتگو و لیکولینەوە کردن دادەنیشن بەلام لە بەر تینەگەیشتنی بنچینەیی زانستی رامیاری و نەزانینی واتای واژەیی وشەکان زوبەی کاتەکان ناگەیینە دەرەنجام و ئامانجی دیاریکراوی خومان لە کاتیکدا کە وشەی دەولەت وحکومەت و سیاسەت و دەسەلات و ریفراندوم و پارتەکان ئەوانەی تر روژانە لە روژنامەکان و دەزگا راگەیاندنەکان و سایتە ئەلیکترونیەکان لە بەرچاو دەکەون یان دەخوینینەوە یان لە لایەن ئیمەوە بەکار دەبردرین لە بەر نەبوونی زانستی تەواو لە سەر وشەکان چەندان سودیان نابیت و ھەمیشە دژایەتی و رکابەری یەکتر دەکەین لە سەر ئەم وشانە و خاوەندارییان و وادە زانین ھەرکەسیک زوتر ئەم وشەی بەکار برد ئەوە ئەوکەسە دەبیتە خاوەنی .
وەک دیارە لە ھەر گوشە وکناری ئەم جیھانە پان وبەرینە زوربەی زوری نەتەوەکان بونەتە خاوەن دەولەت و حکومەتی تایبەت و نەتەوەیی خویان ، لە ریگای حکومەتەکانیان لە ناو دەولەتی سەربەخوی خویان بە شیوەیەک لە شێوەکان کارەکانیان رایی دەکەن و کیانی سەربەخوی خویان بە دەست ھیناوە و سەربەخویی خویان پاراستووە و دەولەتەکانی تر بە پێ یاسا نێو نەتەوەییەکان ھەلسوکەوتیان لە گەل دەکەن تەنھا ئیمەی گەلی کورد لەم جیھانە بەبێ دەولەتی سەربەخوی خومان دەژین و ئەو دەولەتانەی لە گەلیان دەژین بەپێ ویستی خویان ھەلسوکەوتمان لە گەل دەکەن و چارەنووسمان دیاری دەکەن و ئەنفال و کیمیاباران و شەھیدمان دەکەن ،کاتی کە دەرفەت دیتە پیش بو سەربەخویی و دروست کردنی کیانی سەربەخوو و دروست کردنی دەولەتی کوردی ئەوە لە ناو خوماندا ھەندێ لە پارت و کەسەبەناو روشەنبیر و قەلەم بەدەستەکان دەبنە دارودەستەی دوژمنانمان و سیاسەتەکانیان پەیرەو دەکەن و ئاستەنگ وبەربەست دروست دەکەن بۆ لە باربردن ولە ناو بردنی دەرفەتەکان بو سەربەخویی کوردستان .
ھەروەکوو دەبینین و دەخوینینەوە ھەبونی دەولەت لە ژیانی روژانەی نەتەوەکان و بەریوەچوونی کاروبارەکانیان رەنگی داوەتەوە و ھەبوونی کیانی سەربەخویان بویتە ھوی سەرکەوتن لە کاروبارەکانیان و دابین کردنی خوشگوزەرانی و ئەمن وئاسایش بە پێ یاسا نیونەتەوەییەکان وەکو وەرگرتنی ناسنامەی نەتەوەیی کەسی مندالەکان لە کاتی لە دایک بوون لە ریگای دایک وباوک و بریاری خویندن بە زمانی زکمانی خویان یان وەرگرتنی پاسەپورت ئەوانەی تر ....
وشەی دەولەت (state ) و حکومەت (govenment )یەکیک لەم وشانەن کە زوربەمان بەبی جیاوازی سەیری دەکەین وا دەزانین دەولەت و حکومەت یەک واتایان ھەیە بەلام لە راستی دا وا نیە ئیمەی گەلی کورد لە ھەریمی کوردستان لە سالی ١٩٩٢ پاش ھەلبژاردنی پەرلەمان حکومەتی تایبەت بە خومان ھەیە تائیستا لەم حکومەتە چەندین کابینەمان بەریکردووە و دەرفەت نەرخساوە بۆ دروست کردنی دەولەتی سەربەخۆی خومان کە دەولەتی کودستانە .
دەولەت لە ھەر چوار رەگەزی خەلک و خاک و حکومەت و حکمرانی و لە رکنەکانی جیبەجی کردن، یاسا دانان، دادگاکان پیک دێت ، بەلام حکومەت پیک دیت لە کومەلیک لە کەسە دیارەکان بەپێ پروسەی ھەلبژاردن لەناو کابینەیەک دەست نیشان دەکرین بو بەریوەبردنی کاروباری خەلک بە پێ یاسا لە ناو دەولەتی دیاریکراودا ، بویە ئیستا کاتی ئەوەیە ئیمەی گەلی کوردیش ھەولی جدی بدەین بو دروست کردنی دەولەتی نەتەوەیی خومان کە دەولەتی کوردستانە و ھەموومان پێکەوە کار بکەین بوو سەر خستن وبەریوەچوونی پروسەی ھەلبژاردن بوو ریفراندومی گەلی کورد لە ھەریمی کوردستان ، بەبی ترس ودلەراوکی ھەولی پیویستی خومان بدەین و ئەم دەرفەتە لە دەست نەدەین بە ھەموو چین و تویژەکان بەژداری لەم پروسەیەدا بکەین و ببینە پالپشت بوو بریارە رامیارییەکان بو ئەوەی ئەم پروسەیە بە شیوەیەکی ریک وپیک بەریوە بچیت و گەلی کوردیش بریاری کوتایی خووی بدات بوو دروست کردنی دەولەتی کوردستان تا ئیمەش بتوانین لە ناو ئەو دەولەتە گشت مافەکانمان بە دەست بینین و پاریزراو بن ئالاکەمان ئالای کوردستان بە کوێرایی چاوی دوژمنانمان لە ناۆ ئالای گشت نەتەوەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان بگەشیتەوە

Top