ڕێفراندۆم لە نێوان دوو بەڵێ دا!

ڕێفراندۆم لە نێوان دوو بەڵێ دا!
دوو مانگ ماوە بۆ ڕۆژی وەرگرتنی ڕای کوردستانیان بۆ دیاری چارەنوسی خۆیان،ڕونیشە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەنگەکانی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی ڕوو لە هەڵکشانەو ئەوەش ترسی لای نەیارانی کورد دروست کردووە،هەر بۆیە چۆن هەوڵە ناوخۆییەکان چڕ کراونەتەوە بۆ سەرکەوتنی زیاتری پرۆسەی ڕیفراندۆم لەبەرامبەردا هەوڵە دژەکانیش لە ناوخۆو دەرەوە وێڕای بە بەرنامە کارکردن دژی ڕیفراندۆم لەهەر کەلێنێک کە هەیە دەیانەوێت کەڵک وەرگرن،بەڵام بە ڕوانین لە مێژوو هەمیشە کۆتایی ململانێی لەو جۆرە چەند درێژەیشی کێشا بێت بەڵام براوە ئیرادەی گەل بووە بۆ سەربەخۆیی..
ئەوەی لە کوردستان ئەمڕۆ بەدی دەکرێت بەهۆی گەورەیی قوربانیەکانی گەلی کوردستانەوە تا ئێستا هیچ هێزێک جورئەتی نەخێر ناکات و ئەو نەخێرانەیش کە هەن هێند بچوکن شیاوی قسە لێکردن نین،لێ بەڵێ ی شەرمهێنەرانە بۆ مانەوە لە عێراق لەبەرامبەر بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان تا ئەندازەیەک بڵندە،ئەویش لە ژیر پاساوی دواخستنی ڕیفراندۆم نەک ڕەفزکردنی،کە لە واقیعدا ئەمانە سیاسی گەلێکی گوماناوی و خاوەن خاڵی لاوازن لەبەغداو و پێویستە ورد چاودێری بکرێن و وردتر هەڵوێست و لاوازیان بۆ هەموان ڕون بکرێتەوە،چونکە بەهۆی بوونی پاڵپشتی مادی و میدیایی و بەکارهێنانی (بەڵێ بۆ عێراق) لە بری (نا بۆ سەربەخۆیی کوردستان) توانیویانە تا ئەندازەیەک کاریگەری دروست بکەن,لێ دەرئەنجامی ئەو دوو بەڵێ یە لە ئێستاوە ڕوونە کە بەڵێ بۆ عێراق توشی شسکست دەبێت و نەیارانی دەرەکی و شاگردە نێوخۆییەکانیان دەبنە پەند بۆ مێژوو...
Top