لایی سەرۆك بارزانی، بێ سەربەخۆیی كوردستان، كوردبوونمان مانایی نییە
July 26, 2017
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانی ، لە پێناو سرفرازی و سەربەخۆیی كوردستان، سنوور و زەریاكانی برٍیووە..سەروك مسعود بارزانی نەك تەنهابەقسەو تێكست و دەقێكی گۆتاری دەیەوێ داكۆكی لە ئازادی مرۆڤایەتی بكات، بەڵكۆ دەیەوێ بە كردەوە و پراكتیكانەش هەمان بیرۆكەیە جێبەجێ دەكات، و ئەوەش لەكاتێك كەلە سەنگەرەكانی جەنگی سەربازی و دیپلۆماسی بەرگری لە ئازادی كوردستانیان و جیهانیان دەكات، و لەو پێناوەش دا، هاوشێوەی سەركردەی ئەفسانەیی كوردستان، بارزانی نەمر، قۆربانی بە ئازادی خۆی دەداتن، ئەو ئازادییەی كە سەركردەكانی تر ئامادە نین چركەساتێكیشی بۆ تەرخان بكەن و بەڵكۆ، بە پێچەوانەوە دیتمان لە پێناوی ئامادەن گەورەترین ئامانج و دەستكەوتە پیرۆزەكانی نەتەوە و كوردستانیشی لە پێناو قۆربانی بكەن و ئەگەر هۆشیاری و خوێندنەوە و چارەسەرێكی خێرا و بەپەلەی بۆ نەكرابایە دوور نیە ئەو دەستكەوتەمان بە یەكجاری لە دەست بچوویایە . سەرۆك بارزانی بە داكۆكی كردن لەسەر بەدیهێنانی خەونێكی هەمیشەیی بۆ گەیشتنی ئەم نەتەوە و كوردستانیان هەر دەرگایەك دەكۆتێتن تا بە جیهانیان ڕابگەینێتن كە ئەوەتا ئەو گەلە ستەملێكراوە ئیتر لە زۆرداران بێزارە و چیتر بەرگەی ئەو هەموو كارەساتە ناگرێ كە دژی ئازادییەكانی ئەنجام دەدرێتن. نموونەی ئاشكرای ئەم ڕەوانگەیەش ئەو هەوڵانەیە كەجەنابیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی كوردستان دەداتن و ئاماژەیەكن لە بەردەوامی فەلسەفەی ئازادییە لە ڕوانگەی سەرۆك بارزانییەوە، وەك هەر كەسێكی دەرووندروست كە بیر لە بەختەوەری و خۆشبەختی نەتەوەكەی و گەیاندنی بەكەناری دڵنییایی..
نەیارانی كورد دەبێت باش بزانن دەوڵەتی كوردستان لە سەر دەستی سەرۆك بارزانی دادەمەزرێت .ئەزموونی 25 ساڵەی حوكمرانی هەرێمی كوردستان بووته نموونەیەكی دیاری ناوچەكە لە سەقامگیری و پێكەوە ژیان. بەڵام بەداخەوە چەندین لایەن و بەناو كەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری لە دژی ئەم پرۆسەیەن بە بیانووی جیاجیا و دوور لە واقیع، و ساڵانێكە خەڵكیان چەواشە كردووە بە دروشمی بریقەدار و لە هەوڵی دابینكردنی مافەكانی كوردن بەڵام ئەمڕۆ هەموو شتێك ئاشكرا بوو كە چەند پەرۆشی دۆزی رەوای كوردن، هەڵبەتە بارودۆخی كوردستان ئەمرۆ رووبەرووی كۆمەڵێك گرفتی سیاسی و دارایی بۆتەوە، بەڵام ئەمانە هیچیان نابێتە هۆكار بۆ ئەنجام نەدانی ئەو پرۆسەیە، سەبارەت بە گرفتی سیاسی ناوەخۆ ئەوە دیارە ئەو لایەنەی ئەمڕۆ دژایەتی یا مەرج دادەنێن هۆكاری گرفتی سیاسی بوون، و كوردستانیان گەیاندە ئەمڕۆ، هەروەها قەیرانی دارایی ئاشكرایە ئەو گرفتە چۆن دروست بوو، و كێ بەرپرسە، كەچی بەداخەوە ئیستا هەڵوێستی ئەو لایەنە كوردستانیانە زیاتر بۆ چوونی شوفێنی لەخۆ دەكرێت بۆ دژایەتی پرۆسەی ریفراندۆم. كەسانێكی كاڵ فەهم وا بیر دەكەنەوە كە هەوڵەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ بەرژەوەندی خودی خۆیەتی، لەوە نەگەیشتوون كە جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی زۆر لە پلەو پۆست مەزن ترن، خانەوادەیەك زیاتر لەسەدەیەك لە خەبات و تێكۆشانی بەردەوام بن بۆ وەدەستهێنانی مافەكانی میللەت زۆر لەو گەورەترن كە خەبات بۆ پۆست بكەن، سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ وەك مەرجەعێك سەیر دەكرێ نەك لە ناوەخۆی كوردستان بەڵكو لەسەر ئاستی جیهان و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و تێڕوانینی گرنگ و بەبایەخەوە بۆ دەكەن لەلایەن ئاشتی و دیموكراتیخوازانی دونیا. بەدڵنییاییەوە دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان لە دەستی پێشمەرگە،سەرۆك مسعود بارزانی دادەمەزرێت .
ڕۆژبەڕۆژ دەنگی پشتیوانی بۆ سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان زیاتر دەبێت .پەیوست بەچارەنووسی هەموو كورد و هەموو خەڵكی كوردستان و هەم دەرفەت و هەم كاتیش بۆماوەیەكی زۆر بەم شێوەیە لەبەرژەوەندی ئێمە نامێنێتەوە ، هەروەها پێویستە سەرۆك مسعود بارزانی وەك فریادرەسێكی كوردستانی سەیربكرێ و هەمووان كۆك و تەبابین لەسەر رۆڵی بەڕێزیان وەك فریاد رەسێكی مێژووی، چونكە وەك پێشتر ئاماژەم پێدا هەموو نەتەوەیەك ڕزگاكارێكی هەبووە، لای ئێمەی كوردیش ئەو ڕزگاركارە بارزانییە ، بۆیە پرۆسەی ڕیفراندۆم كە ئێستا باسێكی گەرم و چارەنووس سازە لەهەموو شتێك زیاتر پێویستی بەدەنگی (بەڵێ) ی هەمووخەڵكی كوردستان هەیە بە جیاوازی دەنگ و ڕەنگەكانەوە ، چونكە ئەم دەنگی بەڵێ زامنی ئایندەیەكی گەشە بۆ خۆمان و نەوەی داهاتومان ، نابێ بانگەشەی نابەجێی تەنراو بە بەرژەوەندی بەرتەسكی حزبی ساردمان بكاتەوە و لەئامانجە گەورەكەمان دورمان بخاتەوە، من بەدڵنیاییەوە دەڵێم ڕاستە دەوڵەت هەندێ جار لەگەشەكردندایە و هەندێ جاریش لە نوشوستدا، بەلێم ئەوەی كەناوی دەوڵەتە وەك ناویش بێ هەمیشە و بۆهەتاهەتایە بەنەمری دەمێنێتەوە، توركیا لەسەردەمێكدا ئیمپراتۆر بووە، بەلێم ئێستا پاشەكشەی كردووەتەوە ناو سنورەكانی خۆی، كەس نەیتوانیوە بڵێ كە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەناوچوو دەبێ دەوڵەتی توركیاش لەناوبچێ، مەغۆلەكان بەهەمانشێوە ، ئیمپراتۆریەتی ڕۆما هەروەها، نابێ ئێمە موناقەشە و ئەگەری شتێك بكەین كە جارێ نیمانە ، نەك هەرێمێك بەڵكو ئێستا زۆربەی ولێتانی جیهانیش ناتوانن گرەنتی داهاتووی خۆیان بكەن، ئێمە ئێستا كەهەرێمێكین لەسەنگەری پێشەوەی شەڕی تیرۆرین ، قەیرانی دارایمان هەیە بەلێم بارودۆخی سیاسی و ئابووریمان لە زۆرێك لە ولێتانی (سۆماڵ و سودان...هتد) باشترە.ئیتر چۆن كەبووین بەدەوڵەت وەك ئەوان دەبین (هەروەك هەندێ كەس بانگەشەی بۆدەكات!!) بۆیە دەبێ بەبێ دوودڵی باوەڕی و متمانەی تەواومان بە توانا و رۆڵی (سیاسی) ئێستای خۆمان و ئەو هەستەمان لا دروست بێت كە چارەنووسی خۆمان بەدەستی خۆمانە نەك هیچ كەس و لایەنێكی دیكە ، هەروەها باوەڕی تەواومان بە فریادرەسی كوردستان هەبێت هەبێ كە جەنابی سەرۆك بارزانییە، بەكردەوە ئەوەی سەلماندووە كە ئامانجی هەرەگەورەی بەرێزیان ڕزگاری و سەربەخۆی كوردستانە ..