روونکردنەوەى نوسینگەی ئەمیری کۆمەڵ و پرسیارێک

روونکردنەوەى نوسینگەی ئەمیری کۆمەڵ و پرسیارێک
دوێنێ کاک محەمەد کوڕی عەلی باپیری ئەمیری کۆمەڵ توشی رووداوی هاتوچۆ بوو، ئەوە شتێکی ئاسەییە و تووش بوون بە رووداوی هاتوچۆ بۆ ئەویش وەک هەرکەسێکی تر چاوەڕوانکراوە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە روونکردنەوەکەی نوسینگەی ئەمیری کۆمەڵە کە دەڵێ: سەیارەکە هی ماڵی خەزووریەتی، باشە بۆ لە روونکردنەوەکەدا دەڵێ: سەیارەکە هی ماڵی خەزووریەتی؟! خۆ کەس بنکەی پۆلیس نەیپرسیوە سەیارەکە هی کێیە؟ دیارە بەوە دەیانەوێ بە خەڵک بڵێن: کە ئەو سەیارە گرانبەهایە بە هەژارێکی کوڕی ئەمیرێکی هەژار ناکڕدرێ، نووسنگەی جەنابی ئەمیر خەڵک ئەوەندە گێل نییە، ئەو دەنکە خورمایەی جەنابی ئەمیر دەیخوا، دەنکەکەی لە گیرفانی خەڵک دایە و پیتان دیزە بە دەرخۆنە ناکردرێ.
Top