بزووتنەوەی گۆڕان ئەو هێزەیە هیچکات نەیتوانیووە (زمانی سیاسی) و (فاکتی سیاسی) لێکجیابکاتەوە.

بزووتنەوەی گۆڕان ئەو هێزەیە هیچکات نەیتوانیووە (زمانی سیاسی) و (فاکتی سیاسی) لێکجیابکاتەوە.
زمانی سیاسی هەمووان دەتوانن پێی بئاخڤن ، کێشەی ئەم نۆڕمە ئەوەیە هیچکات نەیتوانیووە سەرکردە (قاید) دروستبکات و تەنها بۆ حاڵەتێک و زەمەنێک کاریپێکراووە.
پێچەوانەی ئەو، سیاسی دووربین ستراتیژی خۆی لەپێناو ئێستا داناڕێژێت ، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دۆکترینی خۆی دەکات بە واقع و فاکتێک دروستدەکات کە هیچکەس و لایەنێک نەتوانێت لاسایی بکاتەوە.
ئەوەی لە (بزووتنەوەی گۆڕان) دەبیندرێت خیطابێکی بێشوناس و ناکامڵە کە قیادەی ئەو هێزە دەکات ، ئەو خیطابە هیچکات ناتوانێت وەکوو فاکتێک لە ساحەی سیاسی خۆی وێنابکات و لێککەوتەکانی زیانبەخش دەبن نەوەک سوود بەخش..
Top