هەڵبژاردنە ناوخۆیەکەی گۆران ، دەرسێکی گرنگ بوو بۆئەوانەی دوای قەڵەباڵغی کەوتن ......

هەڵبژاردنە ناوخۆیەکەی گۆران ، دەرسێکی گرنگ بوو بۆئەوانەی دوای قەڵەباڵغی کەوتن ......
لەدوای هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆران ، باشترین بریارێک تائێستە لەناو بزوتنەوەی گۆران درابێت ، دورخستنەوەی هەرزە سیاسیەکان بوو کەڕێگە نەدرا لە سەرکردایەتی ئەو بزوتنەوەیە بەشداربن ، کە لای هەموان رونە هەرزە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆران ئامانجیان خۆدەرخستن و پلەو پۆست بوو نەک خزمەت کردن و بەرەو پێشچوونی وڵات ، کە دوای دور خستنەوەیان کەوتوونەتە تەشیرکردن و ناشرین کردنی ڕێبازەکەیان ، کە بەشەو ڕۆژ موزایەدەی بەردەوام بونی ڕێبازی نەوشێروانیان دەکرد کەئێستایا دژین هەرەشەی ئاشکرا کردنی نێهێنیەکانی دەکەن ....

لەهەمان کاتدا دەرسێکی گرنگ بوو بۆ ئەوانەی دوای قەڵەباڵغی هاژو هوژ کەوتن و بە بەڵێنە بریق و باقەکانی سەرکردایەتی گۆران لەخەشتە چوون ،
لەسەرەتای دامەزراندنی ئەم بزوتنەوەیە کە دڕوشمی گۆرانیان هەڵگرد ، ئێستە هەڵسوڕێنڕاوەکانی گۆران بالە خۆیان بپرسن چیان گۆری ؟
لەوکاتەی بانگەشی گۆران خوازیان دەکرد ،
هاوڵاتیان لە خۆشترین گوزەراندا دەژیان ،
لەخۆتان بپرسن چیتان گۆران ؟
هەرچەن بەبۆچونی من بریارێکی زۆر باش بوو هەرزە سیاسیەکان دورخرانەوە ، بەڵام ئەوەی ئەم بزوتنەوەیە مووزایەدەی پێوەدەکرد ، خوێنی نوێ و گەنجان و ئافرەتان بوو لەدەسەڵات ، کەلەئێستەدا نەیان توانی لەریزەکانی بزوتنەوەی خۆیان جێیان بکەنەوە !
گرنگە هەموو تاکێکی کورد تێبگات ، بەتایبەت گەنجان و هاوڵاتیانی زۆنی سەوزوو نیلی ، نەبزوتنەوەی گۆران نە هەرحزبێکی نوێ گەر دابمەزرێت ئامانجی خزمەت کردن و خۆشگوزەرانیە ، تەنها لە پیناو بەرژەوەندی تایبەتی و حزبی خۆیان کاردەکەن ، نموونە بزوتنەوەی گۆران .

هیوادارم ئەم سەرکردایەتیە نوێیەی بزوتنەوەی گۆران بەهەڵەکانی ڕابردوی برواتەوە و هەنگاوی یەکەمی بۆ یەکڕیزی و تەبای نێو ماڵی کوردی بێت ، لەم ئانوساتە هەرێمی کورستان پویستی بەیەکریزی و تەبای لایەنە سیاسەکانە بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجی لەمێژینەمان کەسەروەری و سەربەخۆییە و ڕێگەنەدەن چەند هەرزەیەکی سیاسی بۆخۆدەرخستن لە شاشەکان و سوکایەتی کردن بەپیرۆزیە نەتەوەی و نیشتیمانیەکان دەستکەوتەکان بکەن بە قوربانی .
Top