ئاماژە مەترسیدارەكانی دژ بە نەتەوە بوون

ئاماژە مەترسیدارەكانی دژ بە نەتەوە بوون
ئەوەی لە كاتی ئێستادا جێگەی هەڵوێستە لە سەر كردنە ،ئاشكرا بوونی هەندەك راو بۆچوونی جیاواز لە كۆمەڵگایە ،هەرچەندە كە بوونی رای جیاواز لە هەر كۆمەڵگایەك شایەنی شانازی پێكردنە و ئاماژەیەكی روون بە دیموكراتی بوونی ئەو كۆمەڵگایەیە،بەڵام پرسیار ئەوەیە جیاوازی راو بۆچوون لە سەر چ بابەتەك..
ئەوەی كە لە هەموو جیهاندا باوە، بریاردان لە چارەنووسی گەڵێك یان جیابونەوە یان هەر بابەتەكی تر بە راپرسی یەكلایی دەكرێتەوە و ئەوەش پرۆسەیەكی دیموكراتییە كە لە هەموو جیهان ددانی پێدادەنرێت بە تایبەتی كە لە سەر پرسەكی چارەنووسسازی وەكوو سەربەخۆیی بیت.بەڵام بە داخەوە كەسانەك لە ئێستا دەنگیان هەڵێناوە و دژ بە هەموو بەهایەكی نیشتمانی و لە قازانجی داگیر كەرانی كوردستان وبە بەڵاش بونەتە پارێزەی هەموو ئەو كەسانەی كە دژایەتی نەتەوەكەی دەكەن.
ئەوش لە لایەككار ئاسانییە بۆ دوژمنانی كورد بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئامانجەكانی بپێكیت و لە لایەكی تریشەوە، دەبیتە هۆكارەك بۆ قۆَلبونەوەی زیاتری ناكۆكییەكان..
دوابەدوای بریاری ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولدا، جۆرەك لە سازشكردن لە بریارەكان دەبینرێت لە گەڵ ئەو سازشانەی حكومەتی مەركەزیش جۆرەكی تر لە مقۆمقۆ پەیدا بووە ئەوەش هەر لە لایەن ئەو كەسانەی كە بە بیانۆی لاوەكی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەستاونەتەوە و زیاتر پشتگیری ئەو رایەن كە لە هەمبەر هەندەك ئیمتیازی مادی، كە لە راستیدا ئەو شایستە داراییانەن كە حكومەتی مەركەزی بە پێشەڵكردنی بەشەك لە مافەكانی كورد دووبارە پێماندەدەنەوە ،هەر بۆیەش دەبیت كورد لەو قۆناغەدا هوشیارتر بیت و فریوی هیچ جۆرە سیناریۆیەكی لەو بابەتە نەخوات كە ئامانجی سەرەكییان تەنیا دور كەوتنەوە لە ریفراندۆمی راپرسییەو بەس..
لە كاتەكدا كەهۆكاری ئەوەی كە گەڵی كورد بریاری دا لە 25ی ئەیلول بریار لە سەر چارەنوسی خۆی بدات ئەو زوڵم و ستەمكارییە بوو كە بەرانبەر بە گەڵی كورد پەیرەوی كرد ‌ئەوەش خۆی لە پێشەڵكردنی برگەو مادەكانی دەستور بە تایبەتی مادەی 140ی دەستور سەبارەت بە جێبەجی كردنی هەرسێ‌ قۆناغی ئاساییكردنەوەی بارودۆخ و سەرژمێری كردن و راپرسی هەروها زەوت كردنی شایستەداراییەكانی هەرێم لە پێنەدانی موچەو بودجەی هەرێمی كوردستان و شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان وەكوو مەنزومەیك لە هێزی بەرگری عێراقی.
لە گەڵ هەموو ئەوانەش پێویستە كە هاونیشتمانییان خۆیان لە هەمو جۆرە بریارەكی دژ بە نەتەوە بوون بپارێزن و هاورا و هاودەنگ لە 25ی ئەیلوڵی ئەمساڵ ،بە بێی جیاوازی بیر و بۆچوون بریار لە سەر چارەنووسی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی كە لە مێژوودا ئەو هەڵوێستە نەتەوەییە تۆمار بكرێت
Top