ڕۆژێکی‮ ‬مێژوویی

ڕۆژێکی‮ ‬مێژوویی
ڕۆژی‮ ‬٧ی‮ ‬حوزەیرانـی‮ ‬٢٠١٧، لە سەلاحەدین،‮ ‬نوێنەرە زۆربەی‮ ‬پارتە سیاسییەکان،‮ ‬لەگەڵ جەنابی‮ ‬مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆکی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان کۆبوونەوە،‮ ‬بە تێکڕای‮ ‬دەنگ،‮ ‬٢٥ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬ئەمساڵیان٢٠١٧‮، ‬ وەک‮ ‬ڕۆژ‮ی ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لە ھەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان دیاری‮ ‬کرد،‮ ‬دیاریکردنی‮ ‬ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم بۆ خەڵکی‮ ‬کوردستان،‮ ‬ڕۆژێکی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و گرنگە،‮ ‬شانازییەکی‮ ‬گەورەشە بۆ ئەو لایەنانەی‮ ‬کە بەشداری‮ ‬کۆبوونەوەکە بوون‮.‬ ڕیفراندۆم،‮ ‬دیموکراسیترین ھەنگاوە بۆ بەدەستھێنانی‮ ‬مافێک کە نزیکەی‮ ‬١٠٠ ‮ ‬ساڵە بە خەڵکی‮ ‬کوردستان‮ ‬ڕەوا نەبیندراوە،‮ ‬ھەنووکە بارودۆخێک بۆ خەڵکی‮ ‬کوردستان ھاتووەتە پێش،‮ ‬ھیچ شتێک لەوە جوانتر نییە ھاونیشتیمانیان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆیان بدەن،‮ ‬بە جۆرێک کە داھاتووێکی‮ ‬باشتر و دڵنیاتر بۆ خۆیان و نەوەکانیان دیاری‮ ‬بکەن،‮ ‬کەچی‮ ‬ھەست دەکرێت تاقمێک،‮ ‬لەژێر پەردەی‮ ‬جۆراوجۆردا،‮ ‬دەیانەوێت شکۆی‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬کوردی‮ ‬بچووک بکەنەوە،‮ ‬بەڵام کۆدەنگی‮ ‬و ڕێکەوتنی‮ ‬زۆربەی‮ ‬ھێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر ڕیفراندۆم بەڵگەیەکی‮ ‬زیندووە کە جیاوازی‮ ‬بیروڕای‮ ‬سیاسی،‮ ‬ھەرگیز ناتوانێت پاشەکشێ بە بیری‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬ئەوانە بکات کە رابردوو،‮ ‬ئێستا،‮ ‬داھاتوویان بۆ ئەو ئامانجە مەزنە تەرخان کردووە،‮ ‬ھەروەھا سەلماندی‮ ‬کە ھیچ پاساوێک ناتوانێت ببێتە‮ ‬ڕێگر لەبەردەم ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬کوردستان‮.‬ مرۆڤ،‮ ‬پرۆسەیەکی‮ ‬کۆمەڵایەتی‮ ‬ئاڵۆزە،‮ ‬بەپێی‮ ‬جوایەزی‮ ‬کۆمەڵگەی‮ ‬مرۆیی‮ ‬و ئاستی‮ ‬پێشکەوتنی‮ ‬گۆڕانکاریی‮ ‬بەسەردا دێت،‮ ‬مرۆڤ لە ھەر شوێنێکدا،‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬فەرھەنگ و دابونەریتی‮ ‬کۆمەڵگەیە،‮ ‬وەک ئەرکێکی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬وا پێویستە ھەموو ھەوڵ و تواناکان بۆ کۆکردنەوە دەنگی‮ "‬بەڵێ‮" ‬تەرخان بکرێن،‮ ‬لە کاتێکدا،‮ ‬ئەگەر ھەر حیزب و تاکێکی‮ ‬گۆرەپانی‮ ‬کوردستان دژی‮ ‬ئەو بڕیارە بێت کە پەیوەندی‮ ‬بە چارەنوسی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستانەوە ھەیە،‮ ‬ئیتر دەمامکەکەی‮ ‬دەکەوێت و‮ ‬ڕووی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬بۆ خەڵکی‮ ‬کوردستانیش دەردەکەوێت،‮ ‬بۆ گەیشتن بە ئاوات و خەونی‮ ‬لە مێژینەمان،‮ ‬پێویستە گشت ھێز و لایەنە کوردستانیەکان،‮ ‬درک بەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە بکەن،‮ ‬پشتگیری‮ ‬ھەمووان لە پڕۆژەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬کوردستان،‮ ‬دەبێتە ھۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬مێژووێکی‮ ‬پڕشنگدار بۆ خۆمان دروست بکەین‮. ‬ڕیفراندۆم دەنگدانە بۆ چارەسەرکردنی‮ ‬کێشەیەک،‮ ‬کە ھێندەی‮ ‬تەمەنی‮ ‬عێراق کۆنە‮. ‬
Top