ئیرادەی میللەتی كورد لە پیلان و پروپاگەندەی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەهێزترە

ئیرادەی میللەتی كورد لە پیلان و پروپاگەندەی  دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەهێزترە
كۆبوونەوەی لایەنەكان، بە سەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی ، كۆبوونەوەیەكی مێژوویی بوو، بە دیاریكردنی كاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم و نانی ھەنگاوی كردەیی بۆ ئەو پرۆسەیە، ھەمووان بە ئەنجامی كۆبوونەوەكە دڵخۆش بوون، لەمەودوا دەبێت دروشمەكانمان لە "بەڵێ بۆ ریفراندۆم" بكەینە "بەڵێ بۆ سەربەخۆیی"، چونكە ئەوە سەركردایەتی سیاسی كورد كاتی دیاریكرد و ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت و قۆناخی "بەڵێ بۆ ریفراندۆم" تێپەڕی.پرۆسەی ریفراندۆم و گەیشتن بە سەربەخۆیی، تەنھا ئیشی حزبێك و سەركردەیەك نییە، تەنھا بۆ بەرژەوەندی ئەویش نییە، وەك ئەوەی ئێستا خەڵكی وا دژی پرۆسەكە ھان دەدرێت كە ریفراندۆم بۆ پارتییە و دەستكەوتەكانیشی تەنھا بۆ پارتی و خودی بارزانییە، بەم خاڵە خەڵكی لە دژ كۆدەكرێتەوە و سواری شەپۆڵی نارەزاییەكانی خەڵك دەبن، بۆیە پێویستە ھەموو تاكەكان رۆڵی خۆیان لە سەرخستنی ئەو پرۆسەیە ببینن، من و تۆ و ئێمە و ھەموومان پێویستە لە دەورووبەری خۆمان دەستپێبكەین لە ھۆشیاركردنەوەی یەكتری و ئاراستەكردنیان بۆ سەربەخۆیی، لە سۆشیال مێدیا و ھەموو ئەو رێگایانەی دەتوانین، گەرەكە دەنگی بەڵێ كۆبكەینەوە، پرۆسەكە بە سوودی ھەموومانە و ھەموومان دەستكەوتەكەی دەخۆین.ئەو هێز وكەسانەی كە دژی سەربەخۆیی و ریفراندۆم بە ئەجێندای دەرەوە كار دەكەن، پێویستە پارتی و سەرجەم لایەنەكانی دیكە، یان ئەنجومەنێكی سەربە لیژنەی باڵای ریفراندۆم بە شێوەیەكی ئەكادیمییانە وەڵامیان بداتەوە، بیروراكانیان لە رێی بەڵگە و واقیع بە درۆ بخرێنەوە و دروشمەكانیان بكرێنە بڵقی سەرئاو، بە ھەڕەشە و گوڕەشە و قسەی ناشیرین و جنێو دۆخەكە ساڕێژ نابێت و لایەنە كۆك و ناكۆكەكان زیاتر لە یەك دوور دەكەونەوە، بەلام ئەگەر ئەكادیمیانە وەڵامت دانەوە، خەڵك خۆی راستییەكانی بۆ دەردەكەوێت.شەرمەزارییە گەورەیە لەوە زیاتر بێ دەوڵەت بین، كورد بڕیارە چارەنووسساز و بوێرانەكەیدا و ناوچە ئازادكراوە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەشدار دەبن، كورد تینووی سەربەخۆییە، دڵنیام سەردەكەوێت و ساڵی گەیشتنە بە ئاواتە لەمێژینەییەكانمان.

پروپاگەندە وتابووری پێنجەم دژی ریفراندۆم ناتوانن ، ئیرادەی كورد بۆ بەدەسهێنانی سەربەخۆیی لاواز بكەن ..میللەتی كورد، لە ئامانج ومافەرەواكانی نزیكبۆتەوە .. دوای دەیان ساڵ داگیركاری خاكی هەرێمی كوردستان لە لایەن رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق و رٍەتكردنەوەی مافەرەواكانی باشترین رێگە بۆ هەرێمی كوردستان سەربەخۆبوونە، لە روویەكی ترەوە دەوڵەتی سەربەخۆ مافی هەموو میللەتێكە، سەرجەم گەلانی جیهان مافی خۆیانە مافی چارەی خۆنووسین لە رێگەی ریفراندۆمەوە بۆ خۆیان دیاری بكەن، كوردیش وەك گشت میللەتانی دیكەی سەر رووی زەمین، مافی خۆیەتی بڕیاری مافی چارەی خۆنووسین بدات و، دەوڵەتی سەربەخۆ رابگەیەنێت، بەتایبەتی لە ئێستادا كە وڵاتانی زلهێزی جیهان گەیشتوونەتە ئەو راستییەی كە شتێك بە ناوی یەكپارچەیی عێراق نەماوە و پێویستە كورد لە عێراق جیابكرێتەوە، ئەمە بێجگە لەوەی كە ساڵەهای ساڵە گەلی كوردستان لەم پێناوەدا خەبات دەكات و دەیان شۆڕشی بەرپا كردووەو سەدان هەزار شەهیدی پێشكەش كردووە.ریفراندۆم مافێكی رەوا و ئاسایی هاووڵاتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، بەشێكی دیكە لە توێژەرانی بواری سیاسی پێیانوایە ریفراندۆم پرۆسەیەكە، یان كارێكە لە توانادایە بكرێت و ببێتە واقیعێكی بەرچاو، هەرچەندە زۆر جار ئەو بڕیارانەی كە لە ریفراندۆمەوە دەردەكرێن، بڕیاری هەتاهەتایی و چارەنووسسازن و گرنگیی خۆیان لەگشت كایە جیاوازەكاندا دەبێت، چونكە ریفراندۆم شێوازێكی بەشداریكردنی هاووڵاتیانە لەدروستكردنی بڕیاری سیاسیدا، كە بە یەكێك لە رێگاكانی دیموكراسیی راستەوخۆ دادەنرێت و دەرفەتی ئەوە بۆ جەماوەر دەڕەخسێنێت كە لەبارەی پرسێكی دیاریكراوەوە دەنگ بدەن. ریفراندۆم باشترین سیستەمی دیموكراتییە بۆ بڕیاردان. ریفراندۆم باشترین سیستەمی دیموكراتییە بۆ بڕیاردان، هەروەها ئەگەر وردبینەوە، ریفراندۆم باشترین رێگەیە لەم قۆناغەدا بۆ چەندین هەنگاوی گرنگ، لەوانە بۆ سەربەخۆبوونی گەلی كورد و بڕیاردانی چارەنووسیش هەنگاوێكی گرنگە، سەرجەم میللەتی كورد و بگرە پێكهاتەكانی دیكەی كوردستان بە ئایینی جیاواز وەك مەسیحی و ئێزیدی و كاكەیی و...هتد، هەروەها توركمانیش پشتگیری لێ دەكەن، چونكە دەزانن مانەوە لەگەڵ عێراقدا خزمەت بە كەس ناكات. بەدڵنییایەوە دەرفەتی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە ئاسۆدایە و زۆر نزیكە.

له‌ قۆناغه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تییمان كه‌ ده‌كرێت بووترێت دوو قۆناغی گرنگمان هه‌بووه‌. یه‌كه‌میان سه‌ركردایه‌تی شۆڕش داخوازی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌ستنیشانكردووه‌ و له‌ قۆناغی شۆڕشی پڕ شكۆی ئه‌یلوولدا ئۆتۆنۆمی وه‌ك چاره‌سه‌ری واقیعی بۆ پرسی كورد ده‌ستنیشانكردبوو.له‌ قۆناغی دووه‌میشدا كه‌ قۆناغی دوای راپه‌ڕین بوو، خه‌ڵك نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵبژارد و په‌رله‌مانیش فیدراڵی وه‌ك داخوازی كورد په‌سند كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی داوایده‌كات جیاوازه‌ و خه‌ڵكی كوردستان راسته‌وخۆ خۆیان به‌شداری له‌ دیاركردنی داخوازیان بۆ جیابوونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆبوون یاخود مانه‌وه‌ له‌ عێراقدا ده‌كه‌ن. ده‌توانیین بڵێن ئه‌م هه‌نگاوه‌یه‌ كه‌ شۆڕشێكی گه‌وره‌ له‌ هزری كوردبوونماندا درووستده‌كات و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووماندا كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شاڕێگه‌ی خۆی و بونیات ده‌نرێت.ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین گۆڕانكارییه‌ كه‌ له‌ مێژووی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییدا رووده‌دات و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌مووان پشتیوانی له‌سه‌رخستنی ئه‌و پرسه‌ بكه‌ین و پشتیوانی له‌ داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیی بكه‌ین.

دوای دابەشكردنی رۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬زڵهێزانی وەك بەریتانیا‮ ‬و فەرەنسا‮ ‬چەند دەوڵەتێكی‮ ‬دەستكرد پێكهێنران،‮ ‬لەوانە عێراق،‮ ‬لەو كاتەوە كە عێراق لە هەر سێ ویلایەتی‮ ‬بەغدا،‮ ‬بەسرە،‮ ‬مووسڵ،‮ ‬بەیەكەوە لكێنرا و ناونرا عێراق و مەلیكێكیان بۆ دانا‮، ‬داوای‮ ‬عێراق لە كورد ئەوەبووە كە دەبێت خزمەتی‮ ‬عێراق بكەن و بیپارێزن بە گیانتان و نابێت داوای‮ ‬هیچ بكەن و پێتان خۆشبێت‮ ‬یان نا دەبێت پلەی‮ ‬دووەم و سێیەم قبووڵ بكەن و لە هەموو بوارەكاندا كوردی‮ ‬هاوكاری‮ ‬عێراقی‮ ‬كرد،‮ ‬لە جەنگەكانی‮ ‬عەرەبدا بەشداری‮ ‬كرد،‮ ‬لە هەموو شارەكانی‮ ‬ناوەڕاست و خوارووی‮ ‬عێراق خوێنی‮ ‬كورد رژا بۆ خاتری‮ ‬عەرەبە عێراقییەكان‮. ‬لەكاتێكدا هەركە كورد شۆڕشی‮ ‬كردبێت هەر لە ناوخۆمان خائین و جاشیان لێ داتاشیوین،‮ ‬لە شەڕی‮ ‬عێراق و ئێران سەرزەمینی‮ ‬كوردستان مەیدانی‮ ‬شەڕ‮ ‬بوو،‮ ‬بە هەزاران لە رۆڵەكانی‮ ‬و شار و دێهات و رەز و باخی‮ ‬كورد بوونە سوتماكی‮ ‬شەڕەكە‮.‬هەروەها سەرباری‮ ‬كیمیاباران و ئەنفالكردن و راگواستن و بە عەرەبكردن و سیاسەتی‮ ‬زەوی‮ ‬سووتا و بەرامبەر كورد و كوردستان،‮ ‬هێشتا كاربەدەستانی‮ ‬بەغدا دوای 2003 كردار و رەفتاریان پێماندەڵێن كە هەر لەگەڵ ئەوان بین،‮ ‬تا ئێستا بە فەرمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق داوای‮ ‬لێبوردنی‮ ‬لە كورد نەكردووە،‮ ‬دانی‮ ‬بەو تاوانانە نەناوە كە بەرامبەر كوردستانیان كراوە،‮ ‬لە كاتێكدا ئەوان میراتگری‮ ‬ئەو دەوڵەتەن كە تاوانی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەرامبەر كورد و خاكەكەی‮ ‬ئەنجامداوە‮. ‬سەرباری‮ ‬عێراقی‮ ‬نوێ و نووسینی‮ ‬دەستوور و بنیاتنانەوەی‮ ‬عێراقی‮ ‬تازە لەسەر بنەمای‮ ‬تەوافق و شەراكەت كە دەستوور حەكەم بێت،‮ ‬بەڵام كاربەدەستانی‮ ‬بەغدا بە هەموو جۆرەكانیانەوە پێیان باشە وپێان خۆشە وەك ئیستیعمار مامەڵە لەگەڵ كورد بكەن‮!‬لەو بارودۆخە سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و تارادەیەك ئابووری‮ ‬و ئەو زەمینە سازییەی‮ ‬كە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بە رێبەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە ئارادایە بۆ بڕیاردان سەبارەت بە ریفراندۆم‮ ‬بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬هەموو لایەنە سیاسییەكان و كۆمەڵانی‮ ‬خەڵك مەحكومین بەوەی‮ ‬ئەو‮ ‬بارودۆخە پیادە بكەین و بڕیار لە ئایندەی ‬خۆمان كە بوون بەخاوەن كیانێكی سەربەخۆیی كوردستانە بدەین‮ بۆ هەتا هەتایە لە عێراقی دروستكراو جیابینەوە ..
Top