پێویسته‌ وریا بین له‌ پیلانی نه‌یاران

پێویسته‌ وریا بین له‌ پیلانی نه‌یاران
هه‌ر ئه‌ندازه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی به‌ كرده‌یی هه‌نگاو بهاوێژین پیلانه‌ شاراوه‌ و ئاشكراكانی دوژمنان و نه‌یارانی گه‌لی كوردستان زیاتر ده‌بن ، به‌ تایبه‌ت ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی نه‌یاران و سیخوڕه‌كانیان و تێكده‌ران هه‌رچی له‌توانایان دابێت ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێكترازانی زیاتر له‌ نێو ماڵی كورد و كوردستانیان ڕو بدات و به‌ خۆمان ببین به‌ ته‌گه‌ره‌ و له‌مپه‌ری به‌رده‌م دروست بوونی ده‌وڵه‌ت. هه‌ر بۆیه‌ وریایی تاك تاكی كوردستانیه‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و خوازیارانی سه‌ربه‌خۆی و سه‌روه‌ری له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان گه‌ره‌نتی پوچه‌ڵ كردنی ئه‌و پیلانه‌ شومانه‌ی نه‌یارانی گه‌لی كوردستان ده‌بێت .
له‌و كاته‌ هه‌ستیاره‌دا ڕۆلی سیاسه‌تمه‌داره‌ ڕاسته‌قینه‌كان ، ئه‌وانه‌ی به‌ كرده‌ی و به‌ باوه‌ڕه‌وه‌ له‌ خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانین و بۆ ئازادی ئه‌و گه‌له‌ ژیانی خۆیان ته‌رخان كردووه‌ له‌ سیاسه‌ت بازان به‌ دیار ده‌كه‌وێت.
پێم وایه‌ نابێت ڕق و كینه‌ی كه‌سی وسیاسی ، گرفته‌ نێوخۆییه‌كان و ته‌نانه‌ت كێشه‌ سیاسییه‌كانیش و هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ش ببن به‌ هۆی دروستكردنی له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌ پیرۆزه‌دا و ده‌بێت زۆر وریا بین له‌ پیلانی نه‌یاران.
Top