سەدەیێک چاوەڕوانی
July 25, 2017
وتار و بیروڕا
گەلی کوردستان ئەمڕو پێویستە زور بە وریایی مامەڵە لە گەڵ ئەم پێشهاتە سیاسیانە دا بکات چونکە ئەم گۆڕانکاریە سیاسیانەی ێیستا هەر لە خوڕا نەهاتونەتە ئاراوە چ لە سەر ئاستی جیهانی دا بێت یانیش لە سەر ئاستی هەرێمی و عیڕاقی و کوردستانیدا بەڵکۆ هەڵقوڵاوی ئەو هەمو کێشە و قەیرانەنەیە کە لە ئاکامی ڕێککەوتننامەی سایکس بیکووە سەریان هەڵداو تا ێیستاش بەردەوامن و کوتاییان پێ نەهاتووە بویە گەر بێتو گوڕانکاری لە نەخشەی سیاسی دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەکرێت کە خوشبەختانە کومەڵگای نێودەوڵەتیش گەیشتوتە ئەم باوەڕە ، ئەم فەوزایە سیاسی و ئایینی و نەتەوەییەی دە،وڵەتە عەرەبی و ێیسلامیەکانیش نەک هەر بەردەوام دەبێت بەڵکو هەڕەشە و مەترسیەکانی ئەم دوخە ناهەموارە سنوری ناوچەکەش دەبەزێنن وهەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی جیهان دەکەن بە گشتی..
گەلی کوردستان لە چواچێوەی ئەو ڕەوشە سیاسیەی کە ئەمڕو لە ئارادایە نابێ دوا بکەوێت پێویستە هاوکات لە گەڵ گۆڕانکاریەکاندا هەنگاو بهاوێژێت لە پێناو پێکانی ئامانجەکەیاندا کە ئەویش بەرپاکردنی دەوڵەتێکی سەربەخویە لە کوردستاندا چونکە ئەمڕو کورد پشتگیری نێودەوڵەتی هەیە و دوژمنانی ێێمەش لە ناوچەکە دا وەک جاران ناتوانن پەلاماری ێێمە بدەن کەواتە دەرفەت لە بارەو و تەنها هەستکردن بە بەرپرسیایەتی نیشتیمانی هاۆنیشتیمانیان پێویستە بو دەنگدان بە بەڵێ بو سەربەخوی کوردستان. لە ڕوژی ۲٥/ئەیلولی/۲۰۱۷ دا .
بە داخەوە بەرەیێک سەری هەڵداوە لە باشوری کوردستان و دەوروبەری کە لە دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان زیاتر دژایەتی پڕوسەی ڕیڤڕاندومی سەربەخویی دەکەن بو ئەوەی ێیڕادەی سیاسی دوژمنان بسەپێنن بەسەر ێیڕادەی سیاسی گەلە ستەمدیدەکەمان و لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی خویاندا ئامادەن گەل و وڵاتمان بفروشن و کوێلایەتی دوژمنانی کوردستانیان زور پێ باشترە لە سەرفەڕازی و سەربەرزی گەلی کوردستان ئەمانە بێجگە لە وەی کە پێییان بوترێت وڵات فروش دەبێ چ ناوێکی تریان لێ بنرێت .
بویە نابێ هاونیشتیمانیان بکەونە داوی ئەمانەوە کە بە پیلان و نەخشەی جوراوجوری دوژمنان هەوڵ دەدەن وا لە هاوڵاتیان بکەن دەنگ بە نەخێر بدەن لە ڕوژی دەنکداندا و شکەست بەم ئامانجە پیروزەی گەلەکەمان بێنن.
مەسەلەی سەربەخویی کوردستان ئامانجی نەتەوەیێکە و هەر کەس و لایەنێک خوی بە خاوەنی بزانێت و هەوڵی سەرخستنی بو بدات مانای وایە ئەو کەس و لایەنە بە ئەرکی پیروزی نەتەوەیی و نیشتیمانی خوی هەستاوە بەرامبەر گەل و وڵاتەکەی و بە پێچەوانەوەش ڕاستە
وە ئەوانەی کە ئەمڕو بڕو بیانو دێننەوە و دەڵێن کاتی نیە و باشوری کوردستان لە ڕەوشلکی خڕاب دایە لە هەمو ڕویێکەوە و دەوڵەتانی دەوروبەرمان دژن دەبێ لە گەڵ عیڕاقدا بمێنینەوە هەر خودی ئەمانە و دەستەڵاتدارانی بەغدا هۆکاری خوڵقاندنی ئەم دوخە خڕابەی ێیستای باشوری کوردستانن و بە پیلانێکی مەدروس جێبەجێییان کردووە ئامانجی یێکەم و کوتاییشیان لێدانی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان بووە .
بویە لە کووتایی وتارەکەمدا دەڵێم دوژمنایەتی کردنی پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستان هیچ بیانو پاساوێک هەڵناگرێت بێجگە لە ئاو کردن بە ئاشی دوژمنان و هیچی تر.