دەتوانیت شێوازی ئاخافتنت بگۆڕی تا وێنەت جوانتر بێت لەنێوان خەڵک

دەتوانیت شێوازی ئاخافتنت بگۆڕی تا وێنەت جوانتر بێت لەنێوان خەڵک
دەڵێن هەڵبژرادنی جلی گونجاو ڕێگایەکە بۆ سەرکەوتن.ئایا شێوازی ئاخافتنیش ئاوایە؟
وا لێڕاهاتوین جلی جوان بپۆشین بۆ شوێنی کار یان بۆنە تایبەتەکان وەیان لەژیانی ئاسایی خۆمان بەڵام گۆڕانکاری لەسەر شێوەی ئاخافتن دەبێتە هۆی هەمان ئامانج.
-هەندێک خەڵکی ناودار هەیە ئەم ڕێگایەی گرتۆتە بەر تا بەرەو گۆڕانکاری و سەرکەوتن بڕوات و گەیشتۆتە ئامانجی خۆی نمونەش خوالێخۆش بو خاتو(مارگرێت تاتشەر)کاتێک شێوازی ئاخافتنی ناوچەی(لینکولینشەر)ی گۆڕی بۆ شێوازێکی جوانتری گونجاو کەلە لەگەڵ شێوازی چینی سیاسی و خانەدانەکانی ئەوکاتی بەریتانیا بگونجێت.
-(تۆنی بلێر و جۆرج ئوزبورن)شێوازی ئاخافتن و ووشەکانیان گٶڕی لەکاتی پێشکەش کردنی ووتار بۆ کرێکاران تا بتوانن زۆرترین کاریگەری دروست کەن بەڵام هەوڵەکانیان بوە جێگای پێکەنین لە لایەن کرێکاران و هاوولاتیان چونکێ بە خۆ دابەزینیان زانی لە ئاستی ئەوان.
-کارێک لەخۆی زیاتر گرنگی پێوە دەدرێت.
لەکاتی هەست پێکردنی گۆڕینی شێوازی ئاخافتن لە مرۆڤێک هەندێک بڕیاری پێشوەختە دەدەین کەپێویست ناکات چونکێ دەبێت بنچینەی هۆکاری گۆڕنی شێوازی ئاخافتنەکە بزانین.مرۆڤیش نابێت لەکاتی کار شێوازی ئاخافتنی بگۆڕی و کە هاتە ماڵەوە بە شێوەیەکی تری ئاخافتن بدوێت چونکێ ئەمە لەوە دەچێت لەکاتی کار جلی کار بپۆشی و کە هاتیە ماڵەوە جلێکی تر بپۆشی.
دەبێت مرۆڤ لە ڕاستی نیازی ئەوەی بەرامبەری بگات کە شێوازی ئاخافتنێک بەکار دەهێنی نمونەش مرۆڤ کەگوێی لە ئاخافتنی خەڵکی(نییۆرک)دەبێت وەک(بێزارکەر)ن و کەگوێی لەشێوازی خەڵکی فەرمی بەریتانی دەبێت دەزانێت ڕۆشەنبیرن و کە گوێی لەئاخافتنی خەڵکی باشوری ئەمریکا دەبێت هەست دەکات خەڵکی باشن. هەر بۆیە دەبێت لەکاتی ئاخافتن و شارەزایی بون مرۆڤ بڕیاری خۆی بدات لەسەر هەر مرۆڤێک بەو مانایەی شێوازی ئاخافتن زۆر جار مانا ڕاستەقینەکە دەرناخات.
-شێوازی ئاخافتن و کاریگەری..
لەلێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتوە شێوازی ئاخافتن و بەکارهێنانی ووشەی گونجاو کاریگەری خۆی هەیە چونکێ ئەوەی گوێ گرە وێنەی مرۆڤێکی دێتە بەرچاو ئینجا چ جۆرێک بێت؟. نمونەش مامۆستایەکی پسپۆر لە زمانی کۆمەڵایەتی زانکۆی(ستانفۆرت)کەناوی(جون باف)ە لەلێکۆڵینەوەیەکی دەریخستوە کە بەکارهێنانی ووشەی گوجاو کاریگەری خۆی هەیە لەسەر بیری ئەوەی بەرامبەری و کاتێک هەڵساوە بە بەکارهێنانی دوو مرۆڤی جیاواز لە ناوچە و باکڕاوەندی جیاواز. لەم کاتەی هەر یەک و بەجیا پەیوەندی تەلەفۆنیان کردوە بە مەبەستی دۆزینەوەی خانوێک بۆ کرێ؟ دوای تەواو بونی چەندین پەیوەندی تەلەفۆنی(باف) بۆی دەرکەوتوە ئەم مرۆڤەی سپی پێستە و ووشەی گونجاوی بەکارهێناوە شانسی زیاتر بوە لەوەی لەشوێنێکی تر هاتوە و خاوەن باکڕاوەندێکی ترە.دوای پرسیار لەئەوانەی وەڵامی تەلەفۆنی هاووڵاتی دوەمیان داوەتەوە وەڵامیان ئەوە بوە؟ هەستیان کردوە مرۆڤی دووەم کەسێکی بەکێشەیە و شەڕان گێڕە بۆیە شانسی وەرگرتنی خانوەکەی زۆر کەمتر بوە.
-ئاخافتن ئاسانترە لە کار.
پێش ئەوەی مرۆڤ دەست بە گۆڕینی شێوازی ئاخافتن بکات دەبێت ئەو ڕاستیە بزانێت گۆڕینەکە هیچ لە بارودۆخ و شتەبنچینەیەکان ناگۆڕێت.لێکۆڵینەوەکان وایان دەرخستوە کە گوێگر کێشەیان بۆ دروست دەبێت کاتێک ووتارێک لەلایەن یەکێک پێشکەش دەکرێت ناوەڕۆک و لەهجەکەی لەگەڵ باکڕاوەندی خێزان و شوێنی پەروەردەی یەک ناگرێتەوە.
لەتاقیکردنەوەیەکی تر دوو پیاو کە یەکێکیان سپی پێستی ئۆروپی و ئەوی تر گەنمی هەمان ووتاریان پێشکەش کرد بۆ دەیان گوێگر. لەکۆتایی بەشێکی زۆری گوێ گرەکان ووتە و ووتاری سپی پێستەکەیان قەبوڵ بو بەڵام وایان نیشاندا ووتەی پیاوە گەنمی پێشتەکە نەشازە. ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بو هەردوو پیاو هەمان ئەندازەی زانینی زمانیان هەبو ئەوەی جیاواز بو تەنیا ڕەنگی پێستیان بو. بۆیە هەندێک کاریگەری تر وەک بارودۆخی کۆمەڵایەتی و کەلتوری ئەنجامەکانیان دەگۆڕی.
Top